پرۆفسیۆر دکتۆر #جەوهەر فەتاح#، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ڕایگەیاند، هەواڵی هاککردنی ئیمەیڵی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین لە خوێندنی ئەلیکترۆنی هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستی. ڕەنگبێت هەندێک کات گرفتی تەکنیکی دروست بێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک هاککردن نییە.
شەوی ڕابردوو کێشە لە ئیمەیڵی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین ڕوویدا، خوێندکارێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ڕایگەیاند، ئیمەیڵی خوێندکاران ئاشکرا بووە و نامە بۆ هەموویان چووە، خوێندکاران و مامۆستاکانیش نازانن کێشەکە چییە.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ شەممە لە کۆی نزیکەی 23 هەزار خوێندکار، زیاتر لە 19 هەزار 500 خوێندکاری زانکۆکەیان بەشداری پرۆسەکەیان کردووە.
ئەمە لەکاتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە، کە ئیمەیڵی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەددین لە چوارچێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی هاککراون.
بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە کۆتاییەکانی مانگی شوبات ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان داخران، لە کۆتایی مانگی نیسانیش بڕیاری خوێندنی ئەلیکترۆنی جێبەجێکرا[1]