خراپترین شت چییە؟ کە دەستدرێژی بکرێتە سەرت؟ یان منداڵەکەت لێ بستێننەوە؟
هەیام فەرحان دینۆ دەڵێ کاتێک کە #داعش# هات، من گەنج و ئەویندار بووم و تازە هاوسەرگیریم کردبوو.. هاوسەرەکەمیان کوشت و خۆم لە نێوان چوار پیاودا بووم بە کۆیلەی سێکسی. دوایین کەس کە ئەمیرێکی داعش بەنێوی 'بشار خلیل ابراهیم' منداڵێکم لێی بوو کە لە ڕۆحی خۆم خۆشترم ویستووە. بەداخەوە شیرم زۆر نەبوو بیدەمێ و کاتێک کە دەگریا هەر دووکمان لێدانمان دەخوارد چونکە لای داعش ئەو کچەی من کافر بوو. کە گەڕامەوە ناو ئێزیدییەکان گوتیان ئەو منداڵە گڵاوە و کچی بکوژەکانمانە. هەڕەشەیان کرد کە ئەگەر منداڵەکە بەجێنەهێڵم هەردووکمان دەکوژن.
هەیام دەڵێت؛ لای داعش چەند جار هەوڵی خۆکوشتنم دا و هەروەها کاتێکش لێرە کە منداڵەکەمیان لێ جیاکردمەوە.. هەیام لە هەمان کامپی پەنابەران دەژی کە خوشک و براکانی نادیە موراد براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل دەژین..
هەموو ژنانی ئێزیدی وەرگیرانەوە بەڵام هیچ منداڵێکیان نا. من [ڕۆژنامەوان سیسیلیا ئوودێن] لە هەتیوخانەیەک لە مووسڵ ئەم منداڵانەم بینی و یەک لە مامۆستاکان بە چپە پێیگوتم کە بە دزییەوە وێنەی ئەم منداڵانە دەنێرین بۆ دایکەکانیان. کچەکەی هەیام لە لایەن بنەماڵەیەکەوە لە #دهۆک# هەڵگیراوەتەوە و جاروبار دەیبینی. بەڵام هەر کە منداڵەکە پێیگوت دایە! پەیوەندییەکە کۆتایی پێهێندرا. ئەو کاتەی کە ئێمە خەریکی قسەکردنین ڕانەمەڕێک دەرکەوتوون و بە سەدان بەرخۆڵە بە هەڵەداوان بە شوێن دایکیاندا دەگەڕێن.. من ناوێرم چاو لە چاوی هەیام بکەم.