ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نامەیەک ئاراستە...
بەڕێز مستەفا کازمی دەوڵەتمەداری عێراق
سڵاوێکی گەرم
پەرلەمانی عێراق، بە زۆرینەی رێژەیی، جەنابتان و زۆرینەی وەزیرەکانی، وەکو سەرۆکی حکومەت و حکومەتی نوێی عێراق، پەسند کرد.
هەڵبژاردنی یٔەم کابینەیە، لە دۆخێکی جیهانی و یٔیقلیمی ناوخۆیی دژواردا، کە جگە لە مەترسیە بەردەوامەکانی پەتای کۆرۆنا، قەیرانی دارایی کوشنده و کێشمەکێشی مەترسیداری سیاسەتی نێودەوڵەتی و یٔیقلیمیش، بەرپرسیارێتی کابینەکە قوڕستر بووە.
ئەوەی عێراق دووچاری قەیران هاتووە، یەکێتی بەردەوام، پەیڕەوی لە رێبازی سەرۆک
مام جەلالمام جەلال کردووه و دەکات، کە کورد و یەکێتی نیشتمانی، بەشێکی چارەسەری کێشەکان بن، لەسەر بنەمای هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکانی عێراق و بەغداد و هەرێمی کوردستان.
یٔاشکراشە، جگە لە کێشەی تیرۆرستان و پاشماوەی هێزی رووخاوی سەدام، پابەند نەبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق، هەتا رادەی بەکارهێنانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و دەستی دەستی کردن بە مادەی (140)ی ناوچە کێشە لەسەرەکان، وەکو کارتی فشار لەلایەن حکومەتەکانی بەغداوە، بەشێکی بنچینەیی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان بەغدادو
هەولێرهەولێرن، ئەمە لە کاتێکدایە، ئەگەر مادەکانی دەستوور دوور لە روانگەی تەسکی دەسەڵاتخوازی ئەم و ئه و پێکهاتە، جێبەجێی کرابان، بێگومان عێراق دەیتوانی لەکێشەی نەخوازراوی، بە قەیرانی دارایی و گەندەڵی، خۆی بپارێزێ.
بەڕێز کازمی و کابینەی نوێی عێراق، بەرپرسیارێتی گەوره و هەستیاریان لەسەر شانە، کە ئەگەر بە هاوکاری هەموو لایەک دابین نەکرێ و شەقامی ناڕەزایی جەماوەریش رازی نەکرێ، سەرکەوتن دەستەبەر نابێ.
هێزە کوردستانییەکانیش، پێویستە، کێشە لاوەکییەکان ئارام بکەینەوه و ریزی کوردایەتی
یەک بخەینەوە، بە یٔاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد، لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و رێکەوتنی سیاسی و ئابووری نوێ، به و ئومێدەی، دەروازەیەک بکرێتەوە، لە کوردستانیشدا، داخوازیە بنچینەییەکانی خەڵک، لە پێشەوەدا مووچه و گرفتەکانی بازاڕ و کاسبی و پرۆژەکان دابین بکرێ، دۆخەکە لەخۆبوردن و سیاسەتی بەرپرسیارێتی نوێی گەرەکە.
جارێکی تر بەهیوای سەرکەوتنی بەڕێز مستەفا کازمی و کابینە بەڕێزەکەین.
ئەنجومەنی باڵای
سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
08-05-202008-05-2020 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!