ئامی موسا و کارکردن
ئامی موسا، کچێکی تەمەن 17 ساڵە لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان و لە کەمینەی سریانییە، کولتووری کارکردنی ژنانی شکاندووە بەوەی لە سەرتاشخانەیەکی شارەکەدا کاردەکات و سەر و ریشی کوڕان چاکدەکات.
کچە تەمەن 17 ساڵەکە بەهۆی کارەکەیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەو خەونێکی بەدیهاتووە و دەڵێ کاتێک بیرۆکەکەم بۆ خانەوادە و هاوڕێکانم باسکرد و باسم لە حەز و ئارەزووم بۆ فێربوونی کارەکە کرد، ئەوان هانیان دام کە ئەو کارە بکەم کە دەمەوێت. من بیر لە بۆچوون و رەخنەی خەڵک ناکەمەوە، چونکە من باوەڕم بە خۆم هەیە و دەمەوێت گەشە بە کۆمەڵگە بدەم و بیگۆڕم، شێوازی کارکردنی ژنانیش بگۆڕم. ئامی لەکاتی کارکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکات بە پۆشینی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.
[1] ⚠️ Denna post har skrivits in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!