کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,220
ۋېنۍ 105,535
کتېبۍ PDF 19,125
فایلی پەیوەڼیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە 332 ملیۆن دۆلار لە کڕینی ماددەی پاککەرەوەدا خەرج دەکرێت
ئېمە داخدارۍ ھەنمۍ، پەی قەڎەخەکەرڎەی کوردیپێدیای چە سەرنیشت و وەرھۊرز چە لایەنو ئەرەگېرە تورک و فارسەکاۋە
پېڕە: ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قەدەخەی هاتووچۆ و وەستانی کار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، زیانی زۆری بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و بازرگان و خاوەن پیشەکان گەیاند، بەڵام بۆ خاوەن کارگەکانی پاککەرەوە بووە مایەی خێر. لە ماوەی 40 ڕۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا بە قەد سێ مانگی پێشتر بەرهەمیان فرۆشت و قازانجێکی باشیان کرد.
$40 کارگەی ماددە پاککەرەوەکان لە هەرێمی کوردستان هەن$
بەپێی ئەو ئامارەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان دراوەتە تۆڕی میدیایی ڕووداو 40 کارگەی پاککەرەوە لە هەرێمی کوردستان هەن (26 کارگە لە #هەولێر#، 10 کارگە لە #سلێمانی# و چوار کارگەش لە #دهۆک#). هەریەکەیان بە ڕێژەی جیاواز بەرهەم دەخەنە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
گروپی کۆمپانیاکانی بانە، خاوەنی دوو کارگەی پاککەرەوەیە، ڕۆژانە لە کاتی ئاسایی نزیکەی 50 تۆن پاککەرەوەی شل بە 36 جۆری جیاواز و 25 تۆن پاککەرەوەی بۆدرە و ڕەق (تایت و سابوون) بە حەوت جۆری جیاواز بەرهەم دەهێنێت، پێشتر 75%ی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرد، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی زیادبوونی خواست 85%ی بەرهەمەکانیان لەناوخۆدا فرۆشتووە.
رێژەی بەرزبوونەوەی فرۆشی ماددە پاککەرەوەکان لە سەردەمی کۆرۆنادا، لە باشووری کوردستان (2020)   

نەجمەددین عەلی، خاوەنی کارگەی برایت و نۆکس بۆ بەرهەمهێنانی ماددە پاککەرەوەکان، دەڵێت: دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی کە داوای لە خەڵک دەکرد بەردەوام دەستیان بشۆن و ماڵ و شوێنی کار بە پاککەرەوەکان پاک بکەنەوە، خواست لەسەر ماددە پاککەرەوەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکرد بە جۆرێک خواست لەسەر هەندێ ماددەی پاککەرەوە بە ڕێژەی 300% زیادیکرد.
بە گوتەی نەجمەددین عەلی لە نێو پاککەرەوە شلەکاندا، زۆرترین خواست لەسەر پاککەرەوەی دەست بوو. ئەو دەڵێت: لە ماوەی 10 بۆ 15 پاککەرەوەی دەست لە بازاڕ نەما، فرۆشی بە ڕێژەی 300% زیادیکرد. ئێمە تەنیا لە هەولێر نزیکەی 70 هەزار لیترمان فرۆشت، بە پلەی دووەم خواست لەسەر پاککەرەوەی وەک (فاس، دیتۆل و کلۆر) هەبووە ئەویش فرۆشی بە ڕێژەی 200% زیادیکرد، دوای کەمبوونی ئەو دوو ماددەیە لە بازاڕ خواست کەوتە سەر زاهی، فرۆشی ئەویش بە ڕێژەی 80% زیادیکرد، هەروەها فرۆشی سابوون بە ڕێژەی 50% و تایت بە ڕێژەی 30% زیادیکرد. بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی مانگی کۆرۆنادا، فرۆشی ماددە پاککەرەوەکان بەهەموو جۆرەکانی بە ڕێژەی 75% زیادیکرد.
بەهۆی نەبوونی ڤاکسین و دەرمانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوام جەخت لە شۆردنی دەست دەکاتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێک بۆ کەسیکی دیکە بکرێت. بەم هۆیەوە خەڵکێک بە لێشاو ڕوویان لە کڕینی پاککەرەوەکان کرد، لە زۆر وڵات قەیرانی دەستکەوتنی هەندێ ماددەی پاککەرەوە سەریهەڵدا و ڕەفەی مارکێتەکان چۆڵ بوون، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بارودۆخەکە جۆرێکی دیکە بوو.
نەجمەددین عەلی، دەڵێت: کارگەکانی ناوخۆ ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی خەڵک لە ماددە پاککەرەوەکان. هەر ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی قەیرانی دەستنەکەوتنی ماددەی پاککەرەوە لە کوردستان ڕوونەدات، جگە لەوەش بەهۆی بوونی خواستی زۆر لەسەر ماددە پاککەرەوەکان، کارگەکان کێبڕکێیەکی تووند لە نێوانیاندا هەیە، بەردەوام کۆگاکانیان پڕە لە کەرەستەی خاو و بەرهەمی دروستکراو. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=کارگەکانی ناوخۆ ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی خەڵک لە ماددە پاککەرەوەکان. هەر ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی قەیرانی دەستنەکەوتنی ماددەی پاککەرەوە لە کوردستان ڕوونەدات، جگە لەوەش بەهۆی بوونی خواستی زۆر لەسەر ماددە پاککەرەوەکان، کارگەکان کێبڕکێیەکی تووند لە نێوانیاندا هەیە، بەردەوام کۆگاکانیان پڕە لە کەرەستەی خاو و بەرهەمی دروستکراو.=KTML_Quote_End=

$کارگەکان گرفتی دەستکەوتنی کەرەستەی خاویان هەیە$
ئەگەر کۆرۆنا سەرەتا خێری بۆ ئەو کارگانە هەبووبێت، دواتر گرفتی بۆ دروست کردوون. نەجمەددین عەلی گوتی: ئێستا گرفتی سەرەکیی کارگەکان هاوردەکردنی کەرەستەی خاوە، چونکە پێشتر زۆربەی کارگەکان بۆ کەرەستەی خاو پیشتیان بە ئێران و تورکیا دەبەست، ئێران بۆ پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆ، هەناردەی کەرستەی خاوی قەدەخەکرد، کەرەستەی خاوی تورکیش کەمێک گران بووە.
بێجگە لە بەرهەمی خۆماڵی، بەرهەمی سعودی، تورکی، ئێرانی، میسری و ئەوروپی لە بازارەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، بەتایبەت لە ماددە پاککەرەوە شلەکان کێبڕکێیەکی توند لە نرخ و کوالێتی لە نێوان بەرهەمی کارگەکانی ناوخۆ لەگەڵ یەکدی و لەگەڵ بەرهەمی ئەم وڵاتانەدا هەیە، ئەمەش وایکردووە نرخی مادە پاککەرەوەکان لەم بارودۆخەشدا زۆر بەرز نەبێتەوە.
کارگەی شوف بۆ بەرهەمهێنانی پاککەرەوەکان، مۆڵەتی دەستەی وەبەرهێنانی هەیە و لەکۆتایی ساڵی 2011 دامەزراوە، ڕۆژانە 308 تۆن ماددەی پاککەرەوە بەرهەمدێنێت، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی کەرستەی خاو بە وزەی کەمتر کاردەکات و ڕۆژانە 168 تۆن ماددەی پاککەرەوە لە جۆری زاهی، فاس، پاککەرەوەی جام، سابوون و پاککەرەوەی دیکە دەخاتە بازاڕەوە. کارگەکە 60%ی بەرهەمەکەی لە هەرێمی کوردستان و 40% لە شارەکانی عێراق ساخدەکاتەوە.
مستەفا فەخری کەریم، خاوەنی کۆمپانیا و کارگەی شوف لە شاری هەولێر، دەڵێت: لە عێراق خواستێکی یەکجار زۆر لەسەر مادەی پاککەرەوە هەیە، بۆیە ئەگەر هەموو بەرهەمەکانمان بۆ عێراق هەناردە بکەین دەفرۆشرێت، بەڵام ستراتیژی ئێمە فرۆشتنی کاڵاکانمانە لەکوردستان، بۆیە نزیکەی 60%ی بەرهەمەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشین. لەکاتی ئاسایی زۆرترین فرۆشی ئێمە لە پاککەرەوەی زاهییە، دوای ئەویش فاس بە پلەی دووەم دێت.
سەبارەت بە فرۆشیان لە ماوەی قەدەخەی هاتووچۆدا، مستەفا فەخری کەریم، گوتی: خواست لەسەر کاڵاکانمان ئەوەندە زۆر بوو فریای داواکاری بریکارەکانمان نەدەکەوتین. بەشێوەیەکی گشتی فرۆشی زاهی لە بازاڕ لەم مانگەدا بەرێژەی 100% زیادبوو، کارگەکان هەرچەندە بەرهەمیان هەبووایە دەفرۆشرا. فرۆشی فاس بە ڕێژەی 200% زیادبووە بەهۆی زیادبوونی ئەم خواستەش هەندێ جار فاس دەست نەدەکەوت، بۆ نمونە ئێمە پێشتر مانگانە 40 هەزار کارتۆنی فاسمان دەفرۆشت، لەم مانگە 200 هەزار کارتۆنمان فرۆشتووە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=کۆرۆنا خواستی بازاڕی گۆری، ئەمەش وای لەئێمە کرد بەرهەمهێنانی ئەم ماددەیە پێشبخەین و دڵنیاین بەکارهێنانی ئەم ماددەیە لای خەڵک دەبێتە نەریت و دوای کۆرۆناش فرۆشی هەر دەبێت.=KTML_Quote_End=

کۆرۆنا کاریگەری لەسەر جۆری بەرهەمهێنانی ماددە پاککەرەوەکانیش هەبووە. مستەفا فەخری کەریم دەڵێت: پێشتر ئێمە گرنگی زۆرمان بە بەرهەمهێنانی پاککەرەوەی دەست نەدابوو، بەڵام کۆرۆنا خواستی بازاڕی گۆری. ئەمەش وای لەئێمە کرد بەرهەمهێنانی ئەم ماددەیە پێشبخەین. دڵنیاین بەکارهێنانی ئەم ماددەیە لای خەڵک دەبێتە نەریت و دوای کۆرۆناش فرۆشی هەر دەبێت.
بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماددە پاککەرەوەکان هەیە، ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەی کارگەکانی ناوخۆ زیاتر دەبن، بە جۆرێک لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ژمارەی کارگەکانی پاککەرەوە بە ڕێژەی 40%زیادبوون، بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 17 کارگەی تازەی پاککەرەوە لە هەرێمی کوردستان دامەزراون.
ئەندازیار مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەرشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەڕووی خواست و بەکارهێنانەوە ماددە پاککەرەوەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە دوای خۆراک بە پلەی دووەم دێن، بۆیە ساڵانە جگە لە بەرهەمی کارگەکانی ناوخۆ هەزاران تۆن ماددەی پاککەرەوە بە تایبەت ڕەق و بۆدرە هاوردە دەکرێت.
بە گوتەی ئەندازیار مستەفا زوبێر بەرهەمی کارگەکانی ناوخۆ زۆر زیاترە لە پێداویستی ناوخۆ، بۆیە نزیکەی 60% تاوەکو 70%ی بەرهەمەکانیان هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت، بەڵام دەڵێت: گرفتمان لە بەرهەمهێنانی ماددەی پاککەرەوەی ڕەق و بۆدرە هەیە، چونکە بەرهەمهێنانی ئەم ماددانە خەرجی زۆرە و قازانجی کەمە، کارگەکان کەمتر بەرهەمی دێنن.
$خەرجی ساڵانەی تاک بۆ ماددەی پاککەرەوە 55 دۆلارە$
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:50%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=- دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بێجگە لە ئاوارە و پەنابەران ساڵانە نزیکەی 300 هەزار تۆن ماددەی پاککەرەوە بەکاردەهێنن، کە ڕۆژانە دەکاتە زیاتر لە 793 تۆن.
- پێویستی ساڵانەی هەر تاکێکی هەرێمی کوردستانی بۆ ماددە پاککەرەوەکان بە 16 کیلۆ ڕەق و بۆدرە (سابوون، تایت) 25 کیلۆ شل دیاریکردووە و 7 کیلۆشی بۆ خەرجی گشتی داناوە.
- ئەگەر خەرجی ساڵانەی هەر تاکێک بۆ ماددە پاککەرەوەکان 55 دۆلار هەژمار بکرێت، کەواتە ساڵانە زیاتر لە 331 ملیۆن و815 هەزار دۆلار لە داهاتی خەڵک تەنیا بۆ خەرجی پاککەرەوە دەڕوات.=KTML_Quote_End=
بەڕێوەبەرایەتی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێویستی ساڵانەی هەر تاکێکی هەرێمی کوردستانی بۆ ماددە پاککەرەوەکان بە 16 کیلۆ ڕەق و بۆدرە (سابوون، تایت) 25 کیلۆ شل دیاریکردووە. 7 کیلۆشی بۆ خەرجی گشتی داناوە.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو گەیشتە 6 ملیۆن و 33 هەزار کەس، کەواتە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بێجگە لە ئاوارە و پەنابەران ساڵانە نزیکەی 300 هەزار تۆن ماددەی پاککەرەوە بەکاردەهێنن، کە ڕۆژانە دەکاتە زیاتر لە 793 تۆن.
بەڵام بەپێی بەدواداچوونی خاوەن کارگەکانی پاککەرەوە، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر لەم بڕە بەکار دەهێنن. نەجمەددین عەلی دەڵێت: بەگوێرەی بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە ساڵانە هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان 35 تاوەکو 40 لیتر پاککەرەوەی شل و 15 تاوەکو 20 کیلۆش ماددەی پاککەرەوەی بۆدرە و ڕەق بەکاردەهێنێت، کە تێکڕای نرخی ناوەندی ئەم بەرهەمانە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 55 دۆلار دەکەوێت.
ئەگەر خەرجی ساڵانەی هەر تاکێک بۆ ماددە پاککەرەوەکان 55 دۆلار هەژمار بکەین، کەواتە ساڵانە زیاتر لە 331 ملیۆن و815 هەزار دۆلار لە داهاتی خەڵک تەنیا بۆ خەرجی پاککەرەوە دەڕوات.[1]
#08-05-2020#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,069 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-05-2020
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 08-05-2020 (4 ساڵە)
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: ئەۋەفاڕای بارزگانیی
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: ئاۋەڎانکەرڎەی
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: تەندرۊسی
جۊرو ئاماری و ڕاپەرسای: ئابۇری
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( بەناز جۆڵا )یۆ جە: 08-05-2020 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان ) چە: 12-05-2020 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( بەناز جۆڵا )یۆ جە:12-05-2020 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 2,069 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.116 KB 12-05-2020 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (1)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,220
ۋېنۍ 105,535
کتېبۍ PDF 19,125
فایلی پەیوەڼیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
گڵکۊی بېنازو ئەحمەڎ پریسی (مەجزووب)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (1)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.813 چرکە(چرکۍ)!