پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا
=KTML_Bold=وەرگێڕانی لە تورکییەوە: ماشەڵڵا دەکاک و هەوار ئیسماعیل=KTML_End=
رۆژی 4ی نیسان، ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی #دێرسم#ە. ئەو کۆمەڵکوژییە کە لە ئەنجامی سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی دێرسم لەساڵی 1937 بەسەرۆکایەتی سەید ڕەزای دێرسم ڕوویدا، بەپێی لێکدانەوەکان زیاتر 75 هەزار کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران.
نووسەر و ڕۆشنبیری نێوداری کورد #موسا عەنتەر#، ناسراو بە (ئاپێ موسا) لە کتێبە تورکییەکەیدا بەناونیشانی (یادگارییەکانم) باس لە کۆمەڵکوژی دێرسم دەکات. ئەو دەڵێ، کاتێک لە ئادانا بووم، دوو ڕووداوی سیاسی گرنگ ڕوویاندا کە کاریگەرییان لێکردم، یەکێکیان پرسی هاتای و ئەوەی دیکەشیان سەرهەڵدانی دێرسم بوو.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=موسا عەنتەر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=موسا عەنتەر=KTML_ImageCaption_End=
موسا عەنتەر، کە ڕۆژنامەڤان و تێکۆشەرێکی نێوداری کوردستان بوو، ڕۆژی 20ی ئەیلولی 1992 لە شاری #ئامەد# تیرۆرکرا. کوشتنی موسا عەنتەریش چووە نێو دۆسیەی بکوژانی نادیاردا، کە دواتر گرووپی ئەرگەنەکۆن پێی تاوانبارکرا.
$موسا عەنتەر بەوشێوەیە باس لەو ڕووداوانە دەکات:$
ئەوکاتە سووریا ژێردەستەی فەرەنسا بوو، بەڵام ئەو ژێر دەستەییە لە ژێردەستەییەکانی دیکەی فەرەنسا نەدەچوو، چونکە کاتێک سووریا لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان دەرهێنرا، لەلایەن کۆمەڵەی گەلان بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک ماندات درابووە فەرەنسا. ئانتاکیا و ئیسکەندەروونیشی لەگەڵ بوو.
$ئەو وادەیەی فەرەنسییەکان لە ساڵی 1938 بەرەو کۆتایی دەچوو.$
وەک باسدەکرێت، فەرەنسا بەگوێرەی دۆستایەتی نێوانیان، لە بەرژەوەندی خۆیدا دڵی تورکیای خۆشکردووە. ئەو گوتەیەی کە تورکیا ڕاستەوخۆ دەیڵێ هەتای خاکی ئێمەیە ئەو ڕاستییەی دەسەلماند. تاوەکو ئەو ڕۆژە لە هیچ کاتێک و لەنێو خەڵکدا بە ئێرە نەگوتراوە هاتای. وەک چۆن بە کورد دەڵێن کورد تورکن بە عەرەبەکانیشیان گوت ئێوە تورکن. گوتیان لە ئاسیای نێوەڕاست لە هەرێمی مەغۆڵستان شوێنیک هەیە بە ناوی هاتای و ئێوەش لە وێوە هاتوون. وایان بە عەرەبەکان گوت، هەڵبەت جوتیارەکانی ئەو ناوچەیە هیچ شتێک لەو قسانە تێنەدەگەیشتن.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
تەنانەت ڕۆژێک گردبوونەوەیەکیان سازدا بوو. لە گردبوونەوەکەدا مستەفا بەگ، خاوەنی کارگەی جوتیارانی ئادانا چووبووە سەر سەکۆ. کابرای داماو چووە سەر سەکۆ، بەڵام تورکی نەدەزانی. سێ-چوار جار دەستی نا بە سینگییەوە و گوتی وەڵڵا ئێمە تورکین، بیللا ئێمە تورکین، بە قورئان ئێمە تورکین. زۆر پێیەوە دیار بوو، پێیگوترابوو کە دەبێ بڵێیت ئێمە تورکین.
$بە ڕاپرسی ئیسکەندەروون کرایە کۆمار$
لەو ماوەیەدا ئەتاتورک دوو جار هاتە ئادانا. ئێمە لە نزیکەوە ئەومان بینی. لە هەرێمی هاتای ڕاپرسییەک کرا. بە چاوپۆشیکردنی فەرەنسییەکان، لە ڕاپرسییەکەدا تورکەکان دەنگی زیاتریان لە عەرەبەکان هێنا. ئانتاکیا، ئیسکەندەروون و دەوروبەری هاوشێوەی کۆماری قوبرسی باکوور سەربەخۆ بوو.
تەیفور سۆکمەن، بووە سەرۆککۆمار و عەبدولڕەحمان مەلەک، بووە سەرۆکوەزیرانی ئەو کۆمارە. پەرلەمان و کابینەی حکومەتیش پێکهێنران. دەستوور داڕێژرا. لە یەکێک لە ماددەکانی دەستووردا نووسرا هاتای بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان، لەگەڵ هەر دەوڵەتێکدا کە دەیەوێت دەتوانێ یەکبگرێت.
بێگومان لێرەدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تورکیا دەکرا. دوای ماوەیەکی کورت بڕیارێکی لەو جۆرە درا و هاتای بووە بەشێک لە تورکیا. دواتر ئاشکرابوو کە تەیفور سۆکمەن، سیخوڕی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تورکیا بووە.
هەمان ساڵ لە دێرسم سەرهەڵدان دەستیپێکرد. لەوبارەوە بەتایبەتی لە دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر کتێب نووسران. هەڵبەت لە تورکیا ئەو مژارە بەلادان لە ڕاستییەکان نووسراوەتەوە. پەیوەست بەو ڕووداوە کاتێک لە قۆناخی ئامادەیی ئادانا دەمخوێند، تووشی ڕووداوێک بووم و بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بۆ یەکەمینجار دەستبەسەرکرام.
$نەوەی بەسێ$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
رابەری سەرهەڵدانی دێرسم سەیدا ڕەزا بوو. ڕێزدار (بەسێ)ی هاوژینی لە شەڕی پارتیزانیدا فەرماندەیی یەکەیەکی دەکرد. هەموو ڕۆژێک لە چاپەمەنییەکانی ئیستەنبووڵ بەشێوەیەکی بێ ڕێزانە هێرشی دەکرایە سەر. ئەو هێرشانە منیان زۆر خەمبار دەکرد. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ناڕەزاییم پێشاندەدا. هاوڕێیەکانم دەرکیان بەوە دەکرد. نیو بە گاڵتە و نیو بە جیدی پێیاندەگوتم نەوەی بەسێ، هەروەها ڕۆژێک لە پۆلدا لەسەر کاخەزیک نووسیبوویان نەوەی بەسێ و کاخەزەکەیان بە پشتی منەوە نووساندبوو. دوای ئەوەی مامۆستا لە پۆل ڕۆیشتە دەرەوە، بە حلکە حلک و پێکەنین گاڵتەیان پێکردم. شەوێکیش نۆ دە هاوڕێم پێکەوە بە یەک دەنگ هاواریان کرد و بێ ڕێزییان بە بەسێ کرد. منیش لە شوێنی مامۆستا وەستام و بە دەنگێکی بەرز چەند جارێک لەسەر یەک بێ ڕێزیم بە زوبەیدە کرد (زوبەیدە دایکی ئەتاتورکە)، دواتر دەستمان لە گاڵتەجاڕی بەردا، بەڵام کەنعان، کوڕی مفەوەزی ناوەندی پۆلیسی کوروکۆپروی ئادانا دەستبەجێ ڕووداوەکەی بۆ باوکی گێڕابووەوە. دواتر تیمێکی پۆلیس هاتن بۆ قوتابخانە و منیان برد بۆ ناوەندی پۆلیس. لە وێ بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دەستبەسەر کرام، ئەمە زیندانیکردنی یەکەمم بوو.
دوای ماوەیەک زانیم کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان چووەتە لای والی و پێیگوتووە والی بەگ، منداڵەکان لەبەرئەوەی دەیانزانی مووسا کوردە، (بەسێ)یان بە داپیرەی داناوە و بێڕێزییان پێکردووە. ئەویش، هاوڕێیەکانی خۆی وەک تورک قبوڵکردووە و زوبەیدەی دایکی ئەتاتورکیشی بە نەنکیان داناوە و بەهەمانشێوە وەڵامی داونەتەوە. لەو بێڕێزیکردنەدا مەبەست ئەتاتورک نییە. وەک هاوڕێیەکانی وەڵامی داوەتەوە. لەبەرئەوەی دوو کوڕی تۆفیق هادی، والی لە هەمان قوتابخانە بوون، والی بێ دڵی بەڕێوەبەرەکەمانی نەکردووە و بەوشێوەیە ئازاد کراوم. لەو سەردەمەدا پۆلیس دەسەڵاتی ئەوەی هەبوو کەسێک بەر لەوەی ببرێتە بەردەم دادوەر، بۆ ماوەی 6 مانگ بە دەستبەسەرکراوی بیهێڵێتەوە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
بەڕێوەبەرەکەمان خۆی هات بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و منی هێنایە دەرەوە. لە ڕێگە دوو ئامۆژگاری کردم. یەکێکیان، باسنەکردنی ئەم ڕووداوە بۆ هیچ کەسێک، ئەوەی دیکەشیان، زۆر هەوڵدانم بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی لە دەستم دابوون.
کاتێک گەڕامەوە بۆ قوتابخانە، نۆ هاوڕێم کە لە ڕووداوەکەدا تێوەگلابوون، لە قوتابخانە دوور خرابوونەوە. وامدەزانی ڕووداوەکە کۆتاییهاتووە، دوو مانگ بەسەر ڕووداوەکەدا تێپەڕیبوو. ڕۆژێک بانگکرام بۆ ژووری بەڕێوەبەر. کە ڕۆیشتمە ژوورەوە، پیاوێکی بیانی دانیشتبوو، ئەو کەسە داواکاری گشتیی ئادانا بوو. کاخەزێکی دەرهێنا و خوێندیەوە، پێی واژۆکردم. لە ئەتاتورکیان پرسیووە، داوای لەسەر من هەیە یان نا، ئەویش گوتوویەتی نەخێر داوام لەسەری نییە. داواکاری گشتیی پێیگوتم بڕوانە کوڕم، ئەتاتورک لێت خۆشبووە، جارێکی دیکە هەڵەی وا نەکەیت. بە سارد و سڕی سوپاسی داواکاری گشتییم کرد و دەستی بەڕێوەبەرەکەم ماچ کرد و لە ژوورەکە چوومە دەرەوە.
رووداوەکانی دێرسم کاریگەری لە هەموو کوردێکی بەشەرەف کردبوو. ئەوەندە تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجامدرابوو، مەحاڵ بوو مرۆڤ پێی خەمگین نەبێت.
دوای ئەوەی لێرە بە کورتی باسی دوو لە ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوە دەکەم، دەمەوێت یادگارییەکی خۆم بگێڕمەوە کاتێک خوێندکاری زانکۆ بووم.
یەکەمیان دەمەوێت باس لە کتێبەکەی موحسین باتوور، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی بکەم کە بە ناونیشانی (پاش پەردەی سێ قۆناخ-یادگاری و بۆچوونەکانم) کە لە ساڵی 1985 لەلایەن وەشانخانەی مللییەتەوە چاپکراوە.
باتوور لە کتێبەکەیدا بە کورتی دەڵێ ساڵی 1938 ملازم بووم لە ئەلعەزیز. بە فەرمانێک کە لە ئەنقەرەوە بۆم هات، لەگەڵ یەکە سەربازییەکەم بەشداریم کرد لە ڕووداوەکانی دێرسم، بەڵام داوای لێبووردن لە خوێنەرانم دەکەم، ئەم لاپەڕەیەی ژیانم نانووسمەوە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
ئەو فەرماندەیە ناهەقی نییە، بە چ ڕووییەکەوە باسی ئەو ڕۆژە دەستبەخوێناوییانەی خۆی بکات.
دووەمیان سەبیحە گۆکچەن، کە یەکەمین فڕۆکەوانی ژنە لە تورکیا و کچی مەعنەوی ئەتاتورکە. لە 15ی شوباتی 1990 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کاتێک باسی یادگارییەکانی خۆی دەکات، وەک ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لە ڕووداوەکانی دێرسم دەکات و دەڵێ بەشداریم لە ڕووداوێکدا کرد و بەسەر ڕووداوەکەدا تێدەپەڕێت و باسی ناکات. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو ڕووداوەی بەشداری تێدا کردووە، کۆمەڵکوژی دێرسمە کە بێ بەزەییانە ژنان و منداڵانیان بۆردوومان کردووە. بیرم دێت ڕۆژنامەکانی ئەو کاتە هەموو ڕۆژێک باسی قارەمانێتی سەبیحە گۆکچەنیان دەکرد و وێنەکانی ئەویان بە جلوبەرگی فڕۆکەوانی سەربازییەوە بڵاودەکردەوە. کاتێک ئەتاتورک لە ساڵی 1938 هات بۆ ئادانا سەبیحە گۆکچەنیشم لە نزیکەوە بینی.
کاتی خۆی لە قۆناخی ئامادەیی سێ ساڵ و لە زانکۆش دوو ساڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی خوێندندا بە درێژایی 20 ڕۆژ دەچووینە کەمپی سەربازی پیادە. لە ساڵی خوێندنی 1941 کەمپی زانکۆمان لە پەندیک بوو. لەوکاتەدا پەندیک گوندێکی بچووکی کۆچبەران بوو. هەر چوار دەوری بە دارستانەکانی زەیتوون دەوردرابوو کە لە ڕۆمەکان مابوونەوە. ئەو ڕۆژەی چووینە کەمپ، فەرماندەی کەمپەکەمان کۆیکردینەوە و داوای لێکردین دەستنوێژ بگرین. دوای ئەو ڕووداوە لەنێو هاوڕێکانمدا ئەو فەرماندەیە بەوە ناوی دەرکەوت. کابرا ئەمەی بەر گوێ کەوت، بەڵام نەیتوانی ڕێگری لێبکات. نەخۆش کەوت و دوای هەفتەیەکیش ڕۆیشت. لە شوێنی ئەو ڕۆمەل عاسم ئەرەن کە کەسێکی تووند بوو و لە گەنەراڵی ڕۆمەڵی ئەڵمان دەچووێنرا، بووە فەرماندەمان. بەجۆرێک مەشقی پێدەکردین وەک ئەوەی سەربازێک بین لە شەڕدا. بەردی دەخستە نێو جانتاکەمان و بارەکەی تاوەکو 35 کیلۆ قورس دەکردین. ڕۆژێکیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێ ڕۆیشتین. لە ناوچەی یاکاجک پشوومان دا. ملازم ڕەفیق توڵگا کە دواتر بووە گەنەڕاڵ و لە ئیستەنبووڵ بووە فەرماندەی حوکمی عورفی (باری نائاسایی) سواری ئەسپ بوو. هاوڕێیەکم بە ناوی ئارناڤوت سلێمان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لاسایی ئەسپی کردەوە و حیلاندی. ئەسپی ملازمەکە لەسەر دوو پێ وەستایەوە و ئەوەندەی نەمابوو لەسەر ئەسپەکە بکەوێتە خوارەوە. خۆی لێمان تووڕە کرد و گوتی ناسنامەکەتم بدەرێ، ناسنامەکەی لێوەرگرتم.
من ئەوسا لە هەمانکاتدا بە کامێرایەکەوە وەک پەیامنێری ڕۆژنامەی (ڤاکیت) کارم دەکرد. عاسم ئوس خاوەنی ڕۆژنامەکە بوو. ئەم ئوس-انە سێ برا بوون و هیچ کامێکیان منداڵیان نەبوو. هەواڵێکم لەسەر فەخرەدین ئاڵتای فەرماندەی سوپا ئامادە کرد کە سەردانی کەمپەکەمانی کردبوو و لەگەڵ وێنەیەکدا بۆ ڕۆژنامەکەم نارد. بەوهۆیەوە عاسم ئەرەن منی خۆشدەویست. سلێمانی هاوڕێم زۆر ترسابوو. کە شەو داهات لە فەرماندەیی بانگیان کردم.
هاوڕێیەکانم زۆر خەمبار بوون، چونکە عاسم ئەرەن بە لێدانی خراپ ناسراوبوو. ڕۆیشتم، کاتێک عاسم ئەرەن چاوی بە من کەوت گوتی وای. ئەوە تۆیی!، گوتم من نیم، لەسێدارەشم بدەن ناتوانم وەک ئەسپ بحیلێنم. پرسی کەواتە کێ بوو؟. منیش گوتم، فەرماندە ڕێگەم بدە با قسە بکەم. ئێوە لێرە فێری سەربازیی، مەردایەتی و پیاوەتیمان دەکەن، بەدەستەوەدان لە ئێمە دەوەشێتەوە؟ من نەبووم، چ سزایەکم دەدەن بیدەن، بەڵام من وەک سەربازێک هاوڕێیەکەی خۆم بەدەستەوە نادەم، گوتی ئافەرین کوڕم، بەڵام بەو کەرە بڵێ با جارێکی دیکە شتی وا نەکات.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
$مولازم سەلاحەددین: هەزاران کوردمان لە مونزوور خنکاندن$
رۆژێکیان لە کەمپ بووین لە ژێر سێبەری درەختەکان پشوومان دابوو، ئەفسەر سەلاحەدین کە فەرماندەی فیرقەکەمان بوو بەجۆرێک کە لە هۆش خۆی چووبێت بەجۆشەوە قسەی دەکرد و گوتی دەمەوێت باسی یەکێک لە بەسەرهاتەکانی خۆمتان بۆ بکەم: ئێمە لە دێرسم دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوە کردبوو. خیزانێکمان لە ئەشکەوتێکدا دۆزییەوە. باپیرە، باوک، دایک و منداڵێکی 5-6 ساڵ بوون. گەورەکانمان بە قەمە پاککردنەوە، منداڵەکەمان نەکوشت گوتمان بەڵکو قسەیەکی لەدەم دەربێنین، چونکە نەمانتوانی هیچ وشەیەک لە دەمی گەورەکانی دێرسم وەربگرین. دەستبەجێ گەورەکانمان دەکوشتن، چونکە دەمانزانی قسەمان بۆ ناکەن. بۆ ئەوەی نەترسێ کاتێک باپیرە و باوک و دایکیمان کوشت منداڵەکەمان دوورخستەوە. هەڵماندەدا لەگەڵ منداڵەکەدا ببینە هاوڕێ، نانمان دایێ، چوکلێتمان دایێ، بەڵام نەیدەخوارد. لەوکاتەدا فڕۆکەیەکمان بەسەرماندا فڕی، ئەو منداڵەی گرتبوومان لە شوێنی خۆیەوە پارچە دارێکی هەڵگرت و وەک چەک بەدەستیەوە گرت و نیشانەی لە فرۆکەکەمان گرت. بەو ڕەفتارەی زۆر تووڕە بووم. فەرمانم دا و گوتم ئەم زۆڵە پاکبکەنەوە، سەربازەکان بە قەمە چوونە گیانی و دوای ئەوەی کوشتیان لە بەرزاییەکەوە هەڵیاندایە خوارەوە.
رۆژێکی دیکە لە ناوچەیەکی بەرفراواندا ئۆپەراسیۆنمان دەکرد. هەزاران کوردمان لە ئەشکەوت و بن بەرد و کونەکان دەرهێنان و کۆکردنەوە. ئەفسەرەکەمان گوتی، ئەگەر هەموویان بە فیشەک بکوژین، فیشەکەکانمان خەسار دەبن و فیشەکی زۆرمان پێویستن، بۆیە فەرمانی پێداین هەموویان فڕێبدەینە نێو ڕووباری مونزوور و بیناخنکێنین. کوردە کۆکراوەکانمان بردن بۆ سەر پردەکەی سەر ڕووباری مونزوور، چونکە ڕووبارەکە لەو شوێنەدا زۆر قوڵ و هار و ترسناک بوو. کوردەکانمان بردنە ئەوێ و دەستمانکرد بە بەردانەوەیان بۆ نێو ڕووبارەکەوە. ئەوانەی خۆیان فڕێدەدا، خۆیان فڕێدەدا، ئەوانەش کە خۆیان فڕێنەدەدا، ڕاماندەکێشان و فڕێمان دەدانە نێو ڕووبارەکەوە. ئەوەی خۆی بچووایە، دەچوو. ئەوەی نەچووایە، بەر قەمەمان دەدا و هەڵماندەدایە نێو ڕووبارەکەوە. هەندێکیان لە تاو گیانی خۆیان بەجۆرێک خۆیان بە یەکەوە نووساندبوو پردەکەیان بەرنەدەدا. دەستوورم دا چەند چڵ و شوولکێک لە دار بەڕووە بەرزەکانی تەنیشت پردەکە ببڕن و فەرمانم بە سەربازەکان دا بەو چڵە دارانە لێیانبدەن تاوەکو لەسەر پردەکەوە خۆیان فڕێدەدەنە ڕووبارەکەوە. بۆ هەر ئەگەرێکیش لەژێر پردەکەدا سەربازم بە چەکەوە دانابوون. هەرکەسێک هەوڵی بدایووایە بە مەلە خۆی ڕزگار بکات، سەربازەکان لێی دەهاتنە دەست و دەیانکوشت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383813/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا=KTML_ImageCaption_End=
$ئەمەش لاپەڕەیەکی دیکەی خوێناوییە$
هەموو ئەمانە بۆ دووژمانیەتیکردنی مرۆڤ، چاندنی ڕق و کینە و هاوشێوەی ئەوەی لە ئایینی محەممەد دا هاتووە بۆ وەگرتنەوەی تۆڵە بە هەمان ئەندازە نانووسمەوە، بەڵکو بۆ ئەوە دەینووسمەوە کە نەوەکانی مرۆڤ لە داهاتوودا نەفرەت لەم ڕووداوانە بکەن و جارێکی دیکە ڕەفتاری دڕندانەی هاوشێوە ئەنجام نەدەن. هەمان ئەفسەر بێ شەرمانە و بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە خۆیشی لە ئافرەتێک لەدایکبووە، باسی ئەوەی کرد کە چۆن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری دیکەدا دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچە کوردێکی دێرسمیی تەمەن 12-13 ساڵان و شەهیدیان کردووە. کێ دەزانێ، ڕەنگە بەشێکی زۆر لەو ئەفسەرانە وەک فەرماندەی سوپا و هێز ڕەوانەی کوردستان کرابن.
ژێدەر: موسا عەنتەر. یادگارییەکانم (هاتراڵارم) (1-2). وەشانی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڤێستا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,784 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-05-2020
فایلێن پەیوەندیدار: 9
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-05-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: دەرسیم
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: تورکی
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 08-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 08-05-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-05-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 5,784 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.191 KB 08-05-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کاروانی
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.344 چرکە!