Kurdipedia.org
🏠 Inizio
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Contatto
ℹ️A proposito!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Di più
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|A proposito!|Biblioteca|📅
🔀 Voce a caso !
❓ Aiuto
📏 Condizioni di utilizzo
🔎 Ricerca Avanzata
➕ Invia
🔧 Strumenti
🏁 Lingue
🔑 Il mio conto
✚ Nuovo elemento
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
Dal P. Maurizio GARZONI
Roma, 1787
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
SHORSH SURME & LORENZO GUELLA
Questo libro è dedicato a mia madre immortale, al grande spirito dei Martiri della Nazione Curda; agli avvocati, agli attivisti, a tutti coloro che si battono per la dif
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
📕 Il diritto di esistere
Laura Schrader
📕 Il diritto di esistere
📕 I fuochi del Kurdistan
Laura Schrader
📕 I fuochi del Kurdistan
📕 Ambiente e guerra
Laura Schrader
📕 Ambiente e guerra
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Stefania Marzocchi
Compte d\'auteur
1996, Venezia
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
📕 La questione curda
ottobre 2010
📕 La questione curda
📕 Un principe curdo, Emina
Cristina Trivulzio di Belgioioso
Presso pirotta e c. tip. libraj
1857, Milano
📕 Un principe curdo, Emina
📕 I Curdi nella storia
Mirella Galletti
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-050-2
📕 I Curdi nella storia
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
Prospettive per una soluzione politica
della questione curda
Abdullah Öcalan
2008
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
1787، Roma
ئەم پەڕتووکە لەلایەن گووگڵەوە سکێنکراوە!
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
📕 Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
📕 Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
📕 Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
📕 Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
📕 Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
📖 دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا | Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ voce Classifica
⭐⭐⭐⭐⭐ Eccellente
⭐⭐⭐⭐ Molto buono
⭐⭐⭐ media
⭐⭐ Povero
⭐ Bad
☰ Di più
⭐ Aggiungi alle mie collezioni
💬 Scrivi il tuo commento su questo articolo!

✍️ elementi della cronologia
🏷️ Metadata
RSS

📷 ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
🔎 ricerca in Google per la voce selezionata !
✍️✍️ Aggiornare questo articolo!

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: ماشەڵڵا دەکاک و هەوار ئیسماعیل
رۆژی 4ی نیسان، ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی دێرسمدێرسمە. ئەو کۆمەڵکوژییە کە لە ئەنجامی سەرکوتکردنی راپەڕینی دێرسم لەساڵی 1937 بەسەرۆکایەتی سەید رەزای دێرسم روویدا، بەپێی لێکدانەوەکان زیاتر 75 هەزار کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کۆمەڵکوژکران.
نووسەر و رۆشنبیری نێوداری کورد موسا عەنتەرموسا عەنتەر، ناسراو بە (ئاپێ موسا) لە کتێبە تورکییەکەیدا بەناونیشانی (یادگارییەکانم) باس لە کۆمەڵکوژی دێرسم دەکات. ئەو دەڵێ، کاتێک لە ئادانا بووم، دوو رووداوی سیاسی گرنگ روویاندا کە کاریگەرییان لێکردم، یەکێکیان پرسی هاتای و ئەوەی دیکەشیان سەرهەڵدانی دێرسم بوو.

موسا عەنتەر


موسا عەنتەر، کە رۆژنامەڤان و تێکۆشەرێکی نێوداری کوردستان بوو، رۆژی 20ی ئەیلولی 1992 لە شاری ئامەدئامەد تیرۆرکرا. کوشتنی موسا عەنتەریش چووە نێو دۆسیەی بکوژانی نادیاردا، کە دواتر گرووپی ئەرگەنەکۆن پێی تاوانبارکرا.
موسا عەنتەر بەوشێوەیە باس لەو رووداوانە دەکات:
ئەوکاتە سووریا ژێردەستەی فەرەنسا بوو، بەڵام ئەو ژێر دەستەییە لە ژێردەستەییەکانی دیکەی فەرەنسا نەدەچوو، چونکە کاتێک سووریا لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان دەرهێنرا، لەلایەن کۆمەڵەی گەلان بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک ماندات درابووە فەرەنسا. ئانتاکیا و ئیسکەندەروونیشی لەگەڵ بوو.
ئەو وادەیەی فەرەنسییەکان لە ساڵی 1938 بەرەو کۆتایی دەچوو.
وەک باسدەکرێت، فەرەنسا بەگوێرەی دۆستایەتی نێوانیان، لە بەرژەوەندی خۆیدا دڵی تورکیای خۆشکردووە. ئەو گوتەیەی کە تورکیا راستەوخۆ دەیڵێ هەتای خاکی ئێمەیە ئەو راستییەی دەسەلماند. تاوەکو ئەو رۆژە لە هیچ کاتێک و لەنێو خەڵکدا بە ئێرە نەگوتراوە هاتای. وەک چۆن بە کورد دەڵێن کورد تورکن بە عەرەبەکانیشیان گوت ئێوە تورکن. گوتیان لە ئاسیای نێوەڕاست لە هەرێمی مەغۆڵستان شوێنیک هەیە بە ناوی هاتای و ئێوەش لە وێوە هاتوون. وایان بە عەرەبەکان گوت، هەڵبەت جوتیارەکانی ئەو ناوچەیە هیچ شتێک لەو قسانە تێنەدەگەیشتن.

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


تەنانەت رۆژێک گردبوونەوەیەکیان سازدا بوو. لە گردبوونەوەکەدا مستەفا بەگ، خاوەنی کارگەی جوتیارانی ئادانا چووبووە سەر سەکۆ. کابرای داماو چووە سەر سەکۆ، بەڵام تورکی نەدەزانی. سێ-چوار جار دەستی نا بە سینگییەوە و گوتی وەڵڵا ئێمە تورکین، بیللا ئێمە تورکین، بە قورئان ئێمە تورکین. زۆر پێیەوە دیار بوو، پێیگوترابوو کە دەبێ بڵێیت ئێمە تورکین.
بە راپرسی ئیسکەندەروون کرایە کۆمار
لەو ماوەیەدا ئەتاتورک دوو جار هاتە ئادانا. ئێمە لە نزیکەوە ئەومان بینی. لە هەرێمی هاتای راپرسییەک کرا. بە چاوپۆشیکردنی فەرەنسییەکان، لە راپرسییەکەدا تورکەکان دەنگی زیاتریان لە عەرەبەکان هێنا. ئانتاکیا، ئیسکەندەروون و دەوروبەری هاوشێوەی کۆماری قوبرسی باکوور سەربەخۆ بوو.
تەیفور سۆکمەن، بووە سەرۆککۆمار و عەبدولڕەحمان مەلەک، بووە سەرۆکوەزیرانی ئەو کۆمارە. پەرلەمان و کابینەی حکومەتیش پێکهێنران. دەستوور داڕێژرا. لە یەکێک لە ماددەکانی دەستووردا نووسرا هاتای بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان، لەگەڵ هەر دەوڵەتێکدا کە دەیەوێت دەتوانێ یەکبگرێت.
بێگومان لێرەدا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تورکیا دەکرا. دوای ماوەیەکی کورت بڕیارێکی لەو جۆرە درا و هاتای بووە بەشێک لە تورکیا. دواتر ئاشکرابوو کە تەیفور سۆکمەن، سیخوڕی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تورکیا بووە.
هەمان ساڵ لە دێرسم سەرهەڵدان دەستیپێکرد. لەوبارەوە بەتایبەتی لە دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر کتێب نووسران. هەڵبەت لە تورکیا ئەو مژارە بەلادان لە راستییەکان نووسراوەتەوە. پەیوەست بەو رووداوە کاتێک لە قۆناخی ئامادەیی ئادانا دەمخوێند، تووشی رووداوێک بووم و بەهۆی ئەو رووداوەوە بۆ یەکەمینجار دەستبەسەرکرام.
نەوەی بەسێ

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


رابەری سەرهەڵدانی دێرسم سەیدا رەزا بوو. رێزدار (بەسێ)ی هاوژینی لە شەڕی پارتیزانیدا فەرماندەیی یەکەیەکی دەکرد. هەموو رۆژێک لە چاپەمەنییەکانی ئیستەنبووڵ بەشێوەیەکی بێ رێزانە هێرشی دەکرایە سەر. ئەو هێرشانە منیان زۆر خەمبار دەکرد. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ناڕەزاییم پێشاندەدا. هاوڕێیەکانم دەرکیان بەوە دەکرد. نیو بە گاڵتە و نیو بە جیدی پێیاندەگوتم نەوەی بەسێ، هەروەها رۆژێک لە پۆلدا لەسەر کاخەزیک نووسیبوویان نەوەی بەسێ و کاخەزەکەیان بە پشتی منەوە نووساندبوو. دوای ئەوەی مامۆستا لە پۆل رۆیشتە دەرەوە، بە حلکە حلک و پێکەنین گاڵتەیان پێکردم. شەوێکیش نۆ دە هاوڕێم پێکەوە بە یەک دەنگ هاواریان کرد و بێ رێزییان بە بەسێ کرد. منیش لە شوێنی مامۆستا وەستام و بە دەنگێکی بەرز چەند جارێک لەسەر یەک بێ رێزیم بە زوبەیدە کرد (زوبەیدە دایکی ئەتاتورکە)، دواتر دەستمان لە گاڵتەجاڕی بەردا، بەڵام کەنعان، کوڕی مفەوەزی ناوەندی پۆلیسی کوروکۆپروی ئادانا دەستبەجێ رووداوەکەی بۆ باوکی گێڕابووەوە. دواتر تیمێکی پۆلیس هاتن بۆ قوتابخانە و منیان برد بۆ ناوەندی پۆلیس. لە وێ بۆ ماوەی 15 رۆژ دەستبەسەر کرام، ئەمە زیندانیکردنی یەکەمم بوو.
دوای ماوەیەک زانیم کە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان چووەتە لای والی و پێیگوتووە والی بەگ، منداڵەکان لەبەرئەوەی دەیانزانی مووسا کوردە، (بەسێ)یان بە داپیرەی داناوە و بێڕێزییان پێکردووە. ئەویش، هاوڕێیەکانی خۆی وەک تورک قبوڵکردووە و زوبەیدەی دایکی ئەتاتورکیشی بە نەنکیان داناوە و بەهەمانشێوە وەڵامی داونەتەوە. لەو بێڕێزیکردنەدا مەبەست ئەتاتورک نییە. وەک هاوڕێیەکانی وەڵامی داوەتەوە. لەبەرئەوەی دوو کوڕی تۆفیق هادی، والی لە هەمان قوتابخانە بوون، والی بێ دڵی بەڕێوەبەرەکەمانی نەکردووە و بەوشێوەیە ئازاد کراوم. لەو سەردەمەدا پۆلیس دەسەڵاتی ئەوەی هەبوو کەسێک بەر لەوەی ببرێتە بەردەم دادوەر، بۆ ماوەی 6 مانگ بە دەستبەسەرکراوی بیهێڵێتەوە.

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


بەڕێوەبەرەکەمان خۆی هات بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و منی هێنایە دەرەوە. لە رێگە دوو ئامۆژگاری کردم. یەکێکیان، باسنەکردنی ئەم رووداوە بۆ هیچ کەسێک، ئەوەی دیکەشیان، زۆر هەوڵدانم بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی لە دەستم دابوون.
کاتێک گەڕامەوە بۆ قوتابخانە، نۆ هاوڕێم کە لە رووداوەکەدا تێوەگلابوون، لە قوتابخانە دوور خرابوونەوە. وامدەزانی رووداوەکە کۆتاییهاتووە، دوو مانگ بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیبوو. رۆژێک بانگکرام بۆ ژووری بەڕێوەبەر. کە رۆیشتمە ژوورەوە، پیاوێکی بیانی دانیشتبوو، ئەو کەسە داواکاری گشتیی ئادانا بوو. کاخەزێکی دەرهێنا و خوێندیەوە، پێی واژۆکردم. لە ئەتاتورکیان پرسیووە، داوای لەسەر من هەیە یان نا، ئەویش گوتوویەتی نەخێر داوام لەسەری نییە. داواکاری گشتیی پێیگوتم بڕوانە کوڕم، ئەتاتورک لێت خۆشبووە، جارێکی دیکە هەڵەی وا نەکەیت. بە سارد و سڕی سوپاسی داواکاری گشتییم کرد و دەستی بەڕێوەبەرەکەم ماچ کرد و لە ژوورەکە چوومە دەرەوە.
رووداوەکانی دێرسم کاریگەری لە هەموو کوردێکی بەشەرەف کردبوو. ئەوەندە تاوان و کۆمەڵکوژی ئەنجامدرابوو، مەحاڵ بوو مرۆڤ پێی خەمگین نەبێت.
دوای ئەوەی لێرە بە کورتی باسی دوو لە ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە دەکەم، دەمەوێت یادگارییەکی خۆم بگێڕمەوە کاتێک خوێندکاری زانکۆ بووم.
یەکەمیان دەمەوێت باس لە کتێبەکەی موحسین باتوور، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی بکەم کە بە ناونیشانی (پاش پەردەی سێ قۆناخ-یادگاری و بۆچوونەکانم) کە لە ساڵی 1985 لەلایەن وەشانخانەی مللییەتەوە چاپکراوە.
باتوور لە کتێبەکەیدا بە کورتی دەڵێ ساڵی 1938 ملازم بووم لە ئەلعەزیز. بە فەرمانێک کە لە ئەنقەرەوە بۆم هات، لەگەڵ یەکە سەربازییەکەم بەشداریم کرد لە رووداوەکانی دێرسم، بەڵام داوای لێبووردن لە خوێنەرانم دەکەم، ئەم لاپەڕەیەی ژیانم نانووسمەوە.

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


ئەو فەرماندەیە ناهەقی نییە، بە چ رووییەکەوە باسی ئەو رۆژە دەستبەخوێناوییانەی خۆی بکات.
دووەمیان سەبیحە گۆکچەن، کە یەکەمین فڕۆکەوانی ژنە لە تورکیا و کچی مەعنەوی ئەتاتورکە. لە 15ی شوباتی 1990 لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کاتێک باسی یادگارییەکانی خۆی دەکات، وەک ئاماژەیەکی ناڕاستەوخۆ باس لە رووداوەکانی دێرسم دەکات و دەڵێ بەشداریم لە رووداوێکدا کرد و بەسەر رووداوەکەدا تێدەپەڕێت و باسی ناکات. ئەمە لە کاتێکدایە ئەو رووداوەی بەشداری تێدا کردووە، کۆمەڵکوژی دێرسمە کە بێ بەزەییانە ژنان و منداڵانیان بۆردوومان کردووە. بیرم دێت رۆژنامەکانی ئەو کاتە هەموو رۆژێک باسی قارەمانێتی سەبیحە گۆکچەنیان دەکرد و وێنەکانی ئەویان بە جلوبەرگی فڕۆکەوانی سەربازییەوە بڵاودەکردەوە. کاتێک ئەتاتورک لە ساڵی 1938 هات بۆ ئادانا سەبیحە گۆکچەنیشم لە نزیکەوە بینی.
کاتی خۆی لە قۆناخی ئامادەیی سێ ساڵ و لە زانکۆش دوو ساڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی خوێندندا بە درێژایی 20 رۆژ دەچووینە کەمپی سەربازی پیادە. لە ساڵی خوێندنی 1941 کەمپی زانکۆمان لە پەندیک بوو. لەوکاتەدا پەندیک گوندێکی بچووکی کۆچبەران بوو. هەر چوار دەوری بە دارستانەکانی زەیتوون دەوردرابوو کە لە رۆمەکان مابوونەوە. ئەو رۆژەی چووینە کەمپ، فەرماندەی کەمپەکەمان کۆیکردینەوە و داوای لێکردین دەستنوێژ بگرین. دوای ئەو رووداوە لەنێو هاوڕێکانمدا ئەو فەرماندەیە بەوە ناوی دەرکەوت. کابرا ئەمەی بەر گوێ کەوت، بەڵام نەیتوانی رێگری لێبکات. نەخۆش کەوت و دوای هەفتەیەکیش رۆیشت. لە شوێنی ئەو رۆمەل عاسم ئەرەن کە کەسێکی تووند بوو و لە گەنەراڵی رۆمەڵی ئەڵمان دەچووێنرا، بووە فەرماندەمان. بەجۆرێک مەشقی پێدەکردین وەک ئەوەی سەربازێک بین لە شەڕدا. بەردی دەخستە نێو جانتاکەمان و بارەکەی تاوەکو 35 کیلۆ قورس دەکردین. رۆژێکیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێ رۆیشتین. لە ناوچەی یاکاجک پشوومان دا. ملازم رەفیق توڵگا کە دواتر بووە گەنەڕاڵ و لە ئیستەنبووڵ بووە فەرماندەی حوکمی عورفی (باری نائاسایی) سواری ئەسپ بوو. هاوڕێیەکم بە ناوی ئارناڤوت سلێمان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لاسایی ئەسپی کردەوە و حیلاندی. ئەسپی ملازمەکە لەسەر دوو پێ وەستایەوە و ئەوەندەی نەمابوو لەسەر ئەسپەکە بکەوێتە خوارەوە. خۆی لێمان تووڕە کرد و گوتی ناسنامەکەتم بدەرێ، ناسنامەکەی لێوەرگرتم.
من ئەوسا لە هەمانکاتدا بە کامێرایەکەوە وەک پەیامنێری رۆژنامەی (ڤاکیت) کارم دەکرد. عاسم ئوس خاوەنی رۆژنامەکە بوو. ئەم ئوس-انە سێ برا بوون و هیچ کامێکیان منداڵیان نەبوو. هەواڵێکم لەسەر فەخرەدین ئاڵتای فەرماندەی سوپا ئامادە کرد کە سەردانی کەمپەکەمانی کردبوو و لەگەڵ وێنەیەکدا بۆ رۆژنامەکەم نارد. بەوهۆیەوە عاسم ئەرەن منی خۆشدەویست. سلێمانی هاوڕێم زۆر ترسابوو. کە شەو داهات لە فەرماندەیی بانگیان کردم.
هاوڕێیەکانم زۆر خەمبار بوون، چونکە عاسم ئەرەن بە لێدانی خراپ ناسراوبوو. رۆیشتم، کاتێک عاسم ئەرەن چاوی بە من کەوت گوتی وای. ئەوە تۆیی!، گوتم من نیم، لەسێدارەشم بدەن ناتوانم وەک ئەسپ بحیلێنم. پرسی کەواتە کێ بوو؟. منیش گوتم، فەرماندە رێگەم بدە با قسە بکەم. ئێوە لێرە فێری سەربازیی، مەردایەتی و پیاوەتیمان دەکەن، بەدەستەوەدان لە ئێمە دەوەشێتەوە؟ من نەبووم، چ سزایەکم دەدەن بیدەن، بەڵام من وەک سەربازێک هاوڕێیەکەی خۆم بەدەستەوە نادەم، گوتی ئافەرین کوڕم، بەڵام بەو کەرە بڵێ با جارێکی دیکە شتی وا نەکات.

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


مولازم سەلاحەددین: هەزاران کوردمان لە مونزوور خنکاندن
رۆژێکیان لە کەمپ بووین لە ژێر سێبەری درەختەکان پشوومان دابوو، ئەفسەر سەلاحەدین کە فەرماندەی فیرقەکەمان بوو بەجۆرێک کە لە هۆش خۆی چووبێت بەجۆشەوە قسەی دەکرد و گوتی دەمەوێت باسی یەکێک لە بەسەرهاتەکانی خۆمتان بۆ بکەم: ئێمە لە دێرسم دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی پاککردنەوە کردبوو. خیزانێکمان لە ئەشکەوتێکدا دۆزییەوە. باپیرە، باوک، دایک و منداڵێکی 5-6 ساڵ بوون. گەورەکانمان بە قەمە پاککردنەوە، منداڵەکەمان نەکوشت گوتمان بەڵکو قسەیەکی لەدەم دەربێنین، چونکە نەمانتوانی هیچ وشەیەک لە دەمی گەورەکانی دێرسم وەربگرین. دەستبەجێ گەورەکانمان دەکوشتن، چونکە دەمانزانی قسەمان بۆ ناکەن. بۆ ئەوەی نەترسێ کاتێک باپیرە و باوک و دایکیمان کوشت منداڵەکەمان دوورخستەوە. هەڵماندەدا لەگەڵ منداڵەکەدا ببینە هاوڕێ، نانمان دایێ، چوکلێتمان دایێ، بەڵام نەیدەخوارد. لەوکاتەدا فڕۆکەیەکمان بەسەرماندا فڕی، ئەو منداڵەی گرتبوومان لە شوێنی خۆیەوە پارچە دارێکی هەڵگرت و وەک چەک بەدەستیەوە گرت و نیشانەی لە فرۆکەکەمان گرت. بەو رەفتارەی زۆر تووڕە بووم. فەرمانم دا و گوتم ئەم زۆڵە پاکبکەنەوە، سەربازەکان بە قەمە چوونە گیانی و دوای ئەوەی کوشتیان لە بەرزاییەکەوە هەڵیاندایە خوارەوە.
رۆژێکی دیکە لە ناوچەیەکی بەرفراواندا ئۆپەراسیۆنمان دەکرد. هەزاران کوردمان لە ئەشکەوت و بن بەرد و کونەکان دەرهێنان و کۆکردنەوە. ئەفسەرەکەمان گوتی، ئەگەر هەموویان بە فیشەک بکوژین، فیشەکەکانمان خەسار دەبن و فیشەکی زۆرمان پێویستن، بۆیە فەرمانی پێداین هەموویان فڕێبدەینە نێو رووباری مونزوور و بیناخنکێنین. کوردە کۆکراوەکانمان بردن بۆ سەر پردەکەی سەر ڕووباری مونزوور، چونکە ڕووبارەکە لەو شوێنەدا زۆر قوڵ و هار و ترسناک بوو. کوردەکانمان بردنە ئەوێ و دەستمانکرد بە بەردانەوەیان بۆ نێو رووبارەکەوە. ئەوانەی خۆیان فڕێدەدا، خۆیان فڕێدەدا، ئەوانەش کە خۆیان فڕێنەدەدا، راماندەکێشان و فڕێمان دەدانە نێو رووبارەکەوە. ئەوەی خۆی بچووایە، دەچوو. ئەوەی نەچووایە، بەر قەمەمان دەدا و هەڵماندەدایە نێو ڕووبارەکەوە. هەندێکیان لە تاو گیانی خۆیان بەجۆرێک خۆیان بە یەکەوە نووساندبوو پردەکەیان بەرنەدەدا. دەستوورم دا چەند چڵ و شوولکێک لە دار بەڕووە بەرزەکانی تەنیشت پردەکە ببڕن و فەرمانم بە سەربازەکان دا بەو چڵە دارانە لێیانبدەن تاوەکو لەسەر پردەکەوە خۆیان فڕێدەدەنە رووبارەکەوە. بۆ هەر ئەگەرێکیش لەژێر پردەکەدا سەربازم بە چەکەوە دانابوون. هەرکەسێک هەوڵی بدایووایە بە مەلە خۆی رزگار بکات، سەربازەکان لێی دەهاتنە دەست و دەیانکوشت.

دێرسم لە یادگارییەکانی موسا عەنتەردا


ئەمەش لاپەڕەیەکی دیکەی خوێناوییە
هەموو ئەمانە بۆ دووژمانیەتیکردنی مرۆڤ، چاندنی رق و کینە و هاوشێوەی ئەوەی لە ئایینی محەممەد دا هاتووە بۆ وەگرتنەوەی تۆڵە بە هەمان ئەندازە نانووسمەوە، بەڵکو بۆ ئەوە دەینووسمەوە کە نەوەکانی مرۆڤ لە داهاتوودا نەفرەت لەم رووداوانە بکەن و جارێکی دیکە رەفتاری دڕندانەی هاوشێوە ئەنجام نەدەن. هەمان ئەفسەر بێ شەرمانە و بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە خۆیشی لە ئافرەتێک لەدایکبووە، باسی ئەوەی کرد کە چۆن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەفسەری دیکەدا دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچە کوردێکی دێرسمیی تەمەن 12-13 ساڵان و شەهیدیان کردووە. کێ دەزانێ، رەنگە بەشێکی زۆر لەو ئەفسەرانە وەک فەرماندەی سوپا و هێز رەوانەی کوردستان کرابن.
ژێدەر: موسا عەنتەر. یادگارییەکانم (هاتراڵارم) (1-2). وەشانی، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاڤێستا.

⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Fonti
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-05-2020
📚 File correlati: 9
🖇 Articoli collegati: 6
🎥 Album
1.👁️جینۆسایدی دەرسیم
📖 Articoli
1.👁️Dersim massacre through the memories of prominent Kurdish writer Musa Anter
2.👁️ديرسم في مذكرات موسى عنتر
📅 Date & eventi
1.👁️08-05-2020
🏰 Luoghi
1.👁️دێرسیم
✌️ Martiri
1.👁️موسا عەنتەر
📂[ Di più...]

⁉️ Articoli proprietà
🏷️ Gruppo: 📖 Articoli
🏳️ linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 08-05-2020
🏙 Città: ⚪ Dersim
🌐 Dialetto: 🏳️ Curdo - Sorani
🌐 Original Language: 🇹🇷 Turco
🗺 Provincia: ⬆️ Nord Kurdistan
🗺 Provincia: ⬇️ Sud Kurdistan
📄 Tipo di documento: ⊷ Traduzione

⁉️ Technical Metadata
✨ Qualità Voce: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Povero
✔️
 60%-69%
media
✔️
 70%-79%
Molto buono
✔️
 80%-89%
Molto buono👍
✔️
 90%-99%
Eccellente👏
99%
✔️
Aggiunto da ( Hawrê Baxewan ) su May 8 2020 12:52PM
👌 Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da (Benaz Jola) su May 8 2020 1:14PM
✍️ Questa voce recentemente aggiornato da (Hawrê Baxewan) in: May 10 2020 12:19PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Questo oggetto è stato visto volte 1,834

📚 Attached files - Version
Tipo Version 💾📖🕒📅 👫 Nome Editor
📷 file di foto 1.0.191 KB May 8 2020 1:05PMHawrê Baxewan
📚 Biblioteca
  📖 GRAMMATICA E VOCABULAR...
  📖 Memorandum sulla situa...
  📖 Kurdistan: un genocidi...
  📖 Kurdistan iraqeno: un ...
  📖 Di più...


📅 Cronologia degli eventi
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 Donare
👫 membri Kurdipedia
💬 tuo feedback
⭐ collezioni degli utenti
📊 Statistiche Articoli 379,110
Immagini 60,916
Libri 11,385
File correlati 46,763
📼 Video 180
🗄 Fonti 15,749
📌 Actual
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Mirella Galletti, Fuad Rahman
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Jonathan C. Randal Multimedia
Maria Giuseppina Cavallo
ISBN : 88-359-4481-3
1998, Roma
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Un destino in versi, lirici curdi
Collectif
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-051-0
Un destino in versi, lirici curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina tempo di generazione: 0,125 secondo (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574