#بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی# ئاماری چوار مانگی ڕابردووی (01-01-2020-01-05-2020) حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی منداڵانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، 37 منداڵ بە هۆی نەخۆشکەوتنیان و گرفت لە هەناسەدانیان گیانیان لەدەستداوە و 28 کۆرپەش دوای لەدایکبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستی منداڵان لە چوار مانگی یەکەمی 2020دا
|
|
|
|
بە گوێرەی ئامارەکە، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا (01-01-2020-01-05-2020), 6458 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.#جەمال ئەحمەد ڕەشید#ی منداڵانی فێرکاری داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. هەروەها 21 هەزار و 636 منداڵ سەردانی کلینکی ڕاوێژکاری ئەو نەخۆشخانەیان کردووە.
لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ناو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری داخڵ کراون 3104 یان نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و لەو ماوەیەدا 37 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆمارکراوە.
هەر لەماوەی ئەو چوار مانگەدا لەو نەخۆشخانەیە 2097 تیشک و 890 سۆنار و 628 ئیکۆ کراوە بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیان پێی بووە.
هەر بە گوێرەی ئاماری ئەو بەڕێوبەرایەتییە، لەو ماوەیەدا، 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایک بوون کە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایک بوون، هەروەها 28 منداڵیش پاش لەدایک بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە.[1]
#08-05-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 4,341 times
Write your comment about this item!