بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیبەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری چوار مانگی رابردووی (01-01-2020-01-05-2020) حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی منداڵانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، 37 منداڵ بە هۆی نەخۆشکەوتنیان و گرفت لە هەناسەدانیان گیانیان لەدەستداوە و 28 کۆرپەش دوای لەدایکبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستی منداڵان لە چوار مانگی یەکەمی 2020دا ☰
|
|
|
|
بە گوێرەی ئامارەکە، لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵدا (01-01-2020-01-05-2020), 6458 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.
جەمال ئەحمەد رەشیدجەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. هەروەها 21 هەزار و 636 منداڵ سەردانی کلینکی راوێژکاری ئەو نەخۆشخانەیان کردووە.
لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ناو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری داخڵ کراون 3104 یان نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و لەو ماوەیەدا 37 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆمارکراوە.
هەر لەماوەی ئەو چوار مانگەدا لەو نەخۆشخانەیە 2097 تیشک و 890 سۆنار و 628 ئیکۆ کراوە بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیان پێی بووە.
هەر بە گوێرەی ئاماری ئەو بەڕێوبەرایەتییە، لەو ماوەیەدا، 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایک بوون کە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایک بوون، هەروەها 28 منداڵیش پاش لەدایک بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە.
[1]
08-05-202008-05-2020 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!