بە گوێرەی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 4630 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاکەوتنی فێرکارییان لەشاری سلێمانی کردووە و هەروەها 9085 نەخۆشی دیکە سەردانی بەشی کلینیکی ڕاوێژکارییان کردووە.
هاوکات له و ماوەیەدا، 3304 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایک بوون کە 1209 یان بە نەشتەرگەری و 2051 یان بەشێوەی سروشتی لەدایک بوون، هەروەها 28 منداڵیش پاش لەدایک بوون گیانیان لەدەستداوە و لە بەشی خودەج 46 منداڵ وەرگیراوە.[1]
#08-05-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,342 ganger