هونەرمەند عەبدوڵڵا چاوەشی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا
باکووری کوردستان
- بەگوێرەی راگەیێندراوی دەزگاکانی تورک، هێزەکانی جەندرمە لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە شارۆچکەی شەنکایا لە پارێزگای
ئەرزەڕۆمئەرزەڕۆم، لەمیانی رووبەڕووبوونەوەیەکدا سێ گەریلایان کوشتووە، کە بەرپرسێکی داواکراوی
پەکەکەپەکەکە بەناوی (هالیس ئەرئۆغڵ) لەنێویاندا بووە.
هەپەگەهەپەگە ئەمەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەکی ناوچەی چۆمی مەجیدخانی
بۆکانبۆکان، بۆ لێپرسینەوە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێورمێ کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانیان کردووە کە هێزە ئەمنییەتییەکان پێیان راگەیاندووە کە ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئیتلاعاتی ورمێ راگوێزراوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی عەبدوڵڵا چاوشی بێئاکام بووە.
[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی زەواری کوڕی رەسووڵ خەڵکی گوندی مێشەدێ و دانیشتووی گەڕەکی کۆنەخانێی
پیرانشارپیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
[6]
باشووری کوردستان
- فەرماندەیی هێزەکانی پەرپەرچدانەوەی خێرای ئێڕاقی ئاشکرایکرد، دەروازەی مونزیریە لە رۆژهەڵاتی
خانەقینخانەقین و دەروازەی
مەندەلیمەندەلی کۆنترۆڵکراون و هێزی هەمیشەیی و بژاردەی لە هەردوو دەروازەکەدا جێگیرکردووە، ئەوەش بە ئامانجی نەهێشتی گەندەڵی.
[2]
- تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە باشووری کوردستان دەستیپێکرد.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی سەد مەتریی
سلێمانیسلێمانی بەناوی شاڕێی بابان لەلایەن
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانییەوە دانرا.
[3]
- لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی
کەرکوککەرکوک گیان لەدەستدانی ئەفراسیاو کامیل وەیسی، گوتەبێژی پۆلیسی ئه و پارێزگایەی بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە راگەیاند.
[3]
- لە سنوری شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپە بۆمبێکی چێنراو بەهێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدا تەقیەوەو کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
[4]
- نرخی زێڕ، لەسەر ئاستی بازاڕەکانی جیهان و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و زێنگرانی
دهۆکدهۆکیش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی، بازاڕیان سستبووە و دەڵێن هاووڵاتییان زێڕەکانیان دەکەنە پارەو بەوهۆیەشەوە فرۆشتنی زێڕ بۆ سفر دابەزیووە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- بەرپرسانی حکومەتی نەمسا لەبارەی هێرشە 4 رۆژیەکە بۆ سەر کوردان و گروپە چەپەکانی تورک لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا رایانگەیاند، هێرشەکان لەلایەن میت و رێکخراوەکانی ئاکەپە – مەهەپەوە ئەنجامدراون.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان