ناوەڕۆکی ئەم کتێبە دیوەکەی تری ژیان لەماڵ و کەرەنتینە نیشان دەدات. لەم کتێبەدا مێژووی پەتاو شەڕی دەسته و یەخەی مرۆڤ لەگەڵ نەخۆشی، باسێک لەسەر کۆڕۆناو نیشانەکانی و تووشبووان، مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشیی کۆڕۆناو سەرەتای بڵاوبوونەوەی، لەکوێ و کەی یەکەم حاڵەت تۆمارکرا، لەچەند شوێن و لەکوردستان لە کەی و یەکەمجار کوێبوو، قەدەغەی هاتوچۆو پشووەکان کەی بون، چەند دیمانەیەکی تایبەتی تێدایە، هەواڵە خۆشەکانی سەردەمی کۆڕۆنای تێدایە، چەند بابەتێکی ترد تایبەت بە لەماڵەوەبوون و کاتەکانی کەرەنتینه و منداڵ هەموو ئەمانە وەک دۆکیۆمێنت تۆمار کراوە.
کتێبەکە لە نووسینی نووسەر و ڕۆژنامەنووس $لەتیف حسێن$ە.