图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,476
图片 106,342
书籍 19,227
相关文件 96,814
Video 1,367
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئینفۆگرافیای سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئینفۆگرافیای سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
文章

ئینفۆگرافیای سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
文章

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حدکا
لێپرسراوی گشتی حدکا: مستەفا هیجری
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە 25ی گەلاوێژی ساڵی 1324ی هەتاوی لە سەر
بناغەی کۆمەڵەی ژێ کاف دامەزرا،
ڕێبەر و سەرکردەکانی حدکا بریتی بوون لە:
- پێشەوا قازی محەممەد کە لە لایەن ڕژیمی پاشایەتی لە ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی
1326ی هەتاوی لە سێدراە درا
- شەهید ئەحمەد تۆفیق کە گومان لە سەر چۆنیەتی شەهید بوونی هەیە.
- شەهید د.عەبدوڕڕەحمان قاسملوو کە ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕی ساڵی 1368ی هەتاوی
لە سەر مێزی وتووێژ و دانوستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ئێران
لە لایەن ڕژیمی تارانەوە لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش تیرۆر کرا.
شەهید د، سادق شەڕەفکەندی کە بۆ کۆبوونەوە سەردانی بێرلینی ئاڵمانی کردبووە
لە ڕێستوورانی میکۆنۆس لە لایەن تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران
خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
دروشم: پێکهێنان و دامەزرانی حکوومەتێکی دێموکرات و فیدراڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانی
ئێران و هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێموکرات و سوسیالیستی بۆ کوردستان...

ماڵپەڕ kurdistanmedia.com

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی: عەبدوڵڵا موهتەدی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانە.
ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکی ئاشکرای خۆی لە تۆی ڕاگەیاندنێک
ڕوو لە خەڵکی کوردستان، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران دەستپێکرد.ئەو حیزبە ساڵی 2000 لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی
کۆمۆنیستی ئێران جیا بۆوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ بە دەستهێنانی مافی کرێکاران
و ڕەنجدەرانی کوردستان و هەروەها مافی نەتەوایەتیی گەلی کورد لە کوردستانی
ئێران خەبات دەکا
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و
فیدراڵ لە ئێران
خەبات دەکا و خۆی وەک پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
دروشم: پێکهێنان و دامەزرانی حکوومەتێکی دێموکرات و فیدراڵ بۆ سەرجەم نەتەوەکانی
ئێران و هەروەها پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دێموکرات و سوسیالیستی بۆ کوردستان...

ماڵپەڕ komala.org

حیزبی دێموکراتی کوردستان، حدک
سکرتێری گشتی: خالد عەزیزی
- حیزبی دێموکراتی کوردستان لە 25ی گەلاوێژی ساڵی 1324ی هەتاوی لە سەر
بناغەی کۆمەڵەی ژێ کاف دامەزراوە و دێسامبری ساڵی 2006 لە حدکا جیا بۆتەوە،
حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبێکی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و دێموکراتە، کە
وڵاتپارێزان و ئازادیخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزەکانی خۆی دا کۆ دەکاتەوە.
حدک حیزبێکی سێکولارە و بروای بە جیایی دین لە دەسەڵاتی سیاسی هەیە.
ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان وەدیهێناﻧﯽ ﻣﺎﻓﯽ دﯾﺎرﯾﮑﺮدﻧﯽ
ﭼﺎرەﻧﻮوﺳﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی ﮐﻮرد ﻟه ڕۆژەﻪڵاﺗﯽ ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﻪ.
دروﺷﻤﯽ ﺳﺘﺮاﺗﯿﮋﯾﮑﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان داﻣﻪزراﻧﺪﻧﯽ
ﮐﯚﻣﺎری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﻟه ﭼﻮارچێوەی ئێرانێکی دێموﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ ﻓﯿﺪڕاڵداﯾﻪ. و خۆی وەک
پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..

ماڵپەڕ kurdistanukurd.org

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی: کاک بابە شێخ حوسێنی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران یەکێکە لە هیزە ناسراوەکانی کوردستانی ئێران کە
لەساڵی (1359)ی هەتاوی لەسەر دەستی مامۆستا شیخ جەلال حسێنی دامەزرا.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەبەرکرانی مافی دیاری کردنی چارەنووسی پێ
پەسەندە، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێکی
دیموکراتیک و پارڵمانی بە ڕەوا دەزانێ.
سازمانی خەباتی کوردستان، باوەڕی وایە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک یەکێک لە
سەرچاوەکانی قانوون دانان کەڵکی لێ وەرگیرێ، و دەبێ مافی ئەدیان و
بیروبۆچوونەکانی دیکە لە کوردستان لە بەرچاو بگیرێ.
سازمانی خەبات لە شووڕای میللی موقاومەت دایە و لە ڕیکخراوی موجاهیدین نزیکە.
درووشمی ڕووخانی ڕژیم یەکێک لە درووشمە سەرەکی و نەگۆڕەکانی سازمانی خەباتە.
ئامانج: دامەزراندنی حکوومەتێکی هەڵبژێردراو، خودموختار و دیموکراتیک و پارلمانی
لە کوردستانی ئێران.
دروشم :تاستەمم لەسەرە ڕِێی خەباتم لەسەرە (پەژار)

ماڵپەڕ khabatmedia.com

پارتی ئازادیی کوردستان، پاک
فەرماندەی گشتی: ژینراڵ حوسێن یەزدانپەنا
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی 1991 تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی
شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی ڕابردووی
نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان تێدەکۆشێ.
پارتی ئازادیی کوردستان ڕاماڵینی سەر لەبەری هێز و دامودەزگای دەوڵەتی ئێران لە
کوردستان و وەدیهێنانی سەرەوەریی نەتەوەیی و ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و
داگرتنی ئاڵای داگیرکەر و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە هەموو خاکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بە ئەرکی سەرەکی و لە پێشی خۆی دادەنێ.
پارتی ئازادیی کوردستان لە سەر دامەزراندنی بەریەکی یەکگرتووی کوردستانی لە سەر
بنەمای وەدەسهێنانی مافی دیاریی کردنی چارەنووس لە ڕێگای ڕێفراندۆمێکی گشتیی
ئازادەوە، پێداگرە.
لە پارتی دێموکراتی کوردستانی عێڕاق نزیکە و هەندێ لایەن بە لقێک لە پارتی بۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەزانن.
دروشم: لە پێناودامە زراندنە وە ی کۆماری کوردستان

ماڵپەڕ pazadik.net

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سکرتێری گشتی : عومەر ئیلخانی زادە
ڕێکەوتی 26ی ڕێبەندانی 1357ی هەتاوی چالاکی ئاشکرای خۆی لە تۆی ڕاگەیاندنێک
ڕوو لە خەڵکی کوردستان، لە ژێر ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران دەستپێکرد.
ئەم حیزبە لە ئینشعاب لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران پێکهاتووە.
بۆ بە دەستهێنانی مافی کرێکارانی کوردستان و هەروەها مافی نەتەوایەتیی گەلی کورد
لە کوردستانی ئێران خەبات دەکا
بۆ دامەزرانی سیستمێکی دێموکرات و فیدراڵ لە ئێران خەبات دەکا و خۆی وەک
پارتێکی کوردستانی و ئێرانی پێناسە دەکا..
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئامانج: ڕوخاندنی ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران و بەدیهێنانی عەداڵەت و یەکسانی
و بەرابەری دادپەروەری بۆ کوردستان
ئیدئۆلۆژی: سۆسیالیزم

ماڵپەڕ komala.com

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کورستان
سەرۆکی گشتی: جەماڵ پوورکەریم
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کورستان، گۆڕەپانی خەباتەکەی لە چوارچێوە و جوغڕافیای
کوردستانی ڕۆژهەڵات دایە و لە ژێر دروشمی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ کوردستانی
ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە، خەبات دەکا.
لە ڕوانگەی مافی دیاریکردنی چارەنووس، وەک مافێکی نێونەتەوەیی هەوڵ بۆ سڕینەوە و
وەدەرنانی داگیرکەر دەدا و ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە سەربەخۆیی کوردستان.
بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵات، هەموو
شێوەکانی خەبات لە بەرگری مەدەنییەوە تا بەرگری چەکدارانە بە مافی ڕەوا و بێ ئەملاو
ئەولای بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان دەزانێ و هەوڵی بۆ دەدا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کورستان باوەڕی بە جوغڕافیایەک بە ناوی ئێران نییە و
لەو باوەڕە دایە کە ئەو جوغڕافیایە دەستکردە و لە سەر خاکی نەتەوەکانی دیکە بنیات
نراوە و هەروەها نەتەوەیەک بە ناوی ئێرانی، بێ مانایە و تەنیا بە مەبەستی سڕینەوەی
شوناسی نەتەوەیی نەتەوەکانی غەیرە فارس ساز کراوە.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ ئەو خاکە خەبات دەکا کە لە لایەن ئێرانەوە
داگیرکراوە و بریتییە لە ئوستانەکانی #ئیلام#، #کرماشان#، #سنە#، #ورمێ#، #لوڕستان# و لەکستان
و بەشێک لە خوراسانی باکوور و شاری کرماشان وەک پایتەختی
دەوڵەتی کوردستان پێشنیار دەکا.

ماڵپەڕ kurdnation.com

کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
دەبیری یەکەم: سەید برایم عەلیزادە
کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانە و لە ڕاستیدا لقی چەکداریی ئەو
ڕێکخراوەیە و ساڵی 1967 دامەزراوە. باوەڕی بە سیستمی فیدراڵی و مانەوە لە
چوارچێوەی ئێران هەیە
لە کۆمەڵە دا چەندین جیابوونەوە ڕوویداوە
مێژوو:سێ کەس لەم لاوانە چاوە (کوڕی ئیمامی جومعەی #مەریوان#) و فواد مستەفاسوڵتانی
(کوڕی خانی ئاڵمانە) و سدێق کەمانگەر (مالکێکی کامیارانی) بوون. تا ساڵی 1978 ژمارەی
ئەندامەکانی ئەم لایەنە گەشتبوو بە 48 کەس لە مەریوان و 100 کەس لە سنە. ئەم
گرووپە خۆیان بە ناوی شیرین بەهارە بە بیروڕای مائۆئیستی ئەناساند.
لە #سەقز#، موحەممەدحسێن کەریمی ڕێکخراوێکی بە ناوی یەکێتی جووتیاران دامەزراند کە
لەگەڵ ئایینییەکان و بنەماڵەی شێخەکان پێوەندییەکی باشی بوو. بنەماڵەی حسێنی کە
شێخ عیزەدین حسێنی (ئیمامی جومعەی #مەهاباد#) و شێخ جەلال حسێنی (لە بانە) لە
گەورەکانیان بوون دوای کوژرانی موحەممەدحسێن کەریمی لە 26ی ڕێبەندانی 1357 لە
پادگانی سەقز بوون بە کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم ڕێکخراوە و شێخ عیزەدین بوو بە
ڕێبەری ئەم ڕەوتە.
لە یەکگرتنەوەی سە گرووپی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و شیرین بەهارە و
یەکێتی جووتیاران لە ساڵی 1979 دا (1357) حیزبی کۆمەڵە بە ڕێبەریی شێخ عیزەدین
حسێنی دامەزرا.
ئایدۆلۆژیا کۆمۆنیزم، مارکسیزم

ماڵپەر komalah.org

ڕێکخراوی یاری کورد و یارسان
وتە بێژ: گوڵزار ئەڵماسی
ڕێکخراوی یاری کورد ساڵی 2010 لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی یارسانیەوە
بە مەبەستی داکۆکی و پشتیوانی لە ئایینی یارسان و وەستانەوە بەدژی ئەو زوڵم و
زۆرانەی لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەرحەق بەو کەمینە ئایینە دەکرێ، دامەزراوە.
ئەو ڕێکخراوەیە، ڕێکخراوێکی ئایینی و نەتەوەییە و لەو باوەڕە دایە کە
گەلی کورد و ئایینی یاری دوو شتی لێک گرێدراون و لێک جیا نین.
یاری کورد باوەڕی بە سەربەخۆیی گەلی کورد هەیە و لەو باوەڕە دایە کە ئایینی یاری
ئایینێکی بە ڕەچەڵەک کوردیە.
ڕژیمی ئێران جیا لەوەی دان بە ئایینی یاری دا نانێ، چالاکان و باوەڕمەندانی
ئەو ئایینە زیندانی، شکەنجە و ئێعدام دەکا.
ئایینی یاری یەکێکە لە ئایینە پیرۆزەکانی گەلی کورد

ماڵپەر yarikurd.net

ڕێکخراوی کوردی کورمانجی خوراسان
وتە بێژ و سکرتێری گشتی: ئافراسیاب شکوفتە
ڕێکخراوی کوردی کورمانجی خوراسان، ساڵی 2009 دەستی بە چالاکی کرد
سەرەتا وەک ڕێکخراوێکی فەرهەنگی خۆی پێناسە کرد و زیاتر کاری کلتووری بەڕێوە
دەبرد،
لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ دا کرا بە ئەندام و چالاکیی سیاسی
دەستپیکرد.
باوەڕی بەمانەوەیە لە چوارچێوەی ئێران و دامەزرانی سیستمیکی فیدراڵ بۆ کوردەکانی
خوراسان
ناوەند و بنکەی سەرەکییەکەی لە وڵاتی بریتانیایە
کوردەکانی کورمانجی خوراسان لە شار و گوندەکانی سەر بە باکووری خوراسانی ڕەزەوی و
خوراسانی باکوور نیشتەجێن. شارە گرینگەکانی قووچان، نەیشابوور، شیروان، بجنوورد،
ئەسفەراین، فارووج، ئاشخانە، چناران، کەلات و دەرگەز، شوێنی نیشتەجێ بووونی
کوردەکانی خوراسانە.
لە گەورەترین تایفەکانی کوردانی خوراسان دەکرێ ئاماژە بە تووپکانلوو، قارەمانلوو،
زەفەرئانلوو، بیچرانلوو، ئیزانلوو، قاچکانلوو، شادلوویی، ئیسماعیلی
و ڕەجەبیان و... بکەین

ماڵپەڕ kurmanj.org

#پارتی سەربەستیی کوردستان#
سەرۆکی گشتی: عارف باوەجانی
لە 28ی ڕێبەندانی 2705ی کوردی و 17-2-2006 زاینی، وەک پارتێکی نەتەوەیی و
سەربەخۆخوازی کوردستانی، دامەزراوە وهەوڵ بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و
دیمۆکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدا.
پارتی سەربەستیی کوردستان نیشتمانی کورد بە هەموو پارچەکانیەوە بە یەک وڵات و
نەتەوەی کوردیش بە یەک نەتەوە دەناسێ، ئه و سنوورانەش کە خراونەتە نێوان
بەشەکانی کوردستان و بە ڕواڵەت لەتیان کردووە، بە دەستکردی داگیرکەر وسنووری
زۆرەملییان دادەنێ و بە ڕەسمییەتیان ناناسێت، بەڵام لەم هەلومەرجه ناسکەدا، پاڕتی
سەربەستیی کوردستان بەپێێ چەندین هەڵسەنگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی
ڕۆژ لە ناوچەکەدا، خەبات وتێکۆشانی ئێستای تەرخان دەکات بۆ بەشی داگیرکراوی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واتە کوردستانی بندەستی ڕێژیمی ئێران.

پارتی سەربەستیی کوردستان، بەگوێرەی توانا لە تێکۆشانی هەموو بەشەکانی داگیرکراوی
کوردستان پشتیوانی دەکات.
پارتی سەربەستیی کوردستان لە جووڵانەوەی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتیکی و ئازادیخوازیی
سەرانسەری گەلانی بندەستی ئێران پشتیوانی دەکات.

ماڵپەڕ psk2006.org

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#)
هاوسەرۆکەکان: سیامەند موعینی و زیلان ڤەژین
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە
ساڵی 2004 دامەزراوە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکا.

پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (کۆما چڤاکێن کورستان - kck)،
کە هاوپەیمانێتیەکی گروپە ئاپۆیستە کوردەکانە.

پژاک لقی #پەکەکە# یە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات و بۆ خۆی خاوەن سەربەخۆیی سیاسی
نییە لە بڕیاردان دا.

هەر بەم هۆیەوە هیچ کام لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە ڕەسمی ناناسن و تەنانەت
پێوەندییەکانیان تەنیا لە گەڵ پەکەکە چر کردۆتەوە و کەمتر لایەن هەیە کە لە گەڵ
پژاک دانیشتن و کۆبوونەوە بگرێ.

باوەڕی بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک هەیە و لە سەر بناغەی ئاپۆیزم و سوسیالیزم
دامەزراوە

ماڵپەر pjak.eu

بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەلاتی کوردستان
سکرتێری گشتی : مستەفا شەمامی
بنەمای فیکری و فەلسەفیەکانی بزوتنەوە، لەسەرئەم خاڵانە دامەزراوە:
ئازادیی و عەداڵەت، / کۆمارییەت و دەسەڵاتی خەڵک/ گەشەسەندن و ئاڵوگۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان / ئاشتی و ئاسایش، وە هاۆژینی بەئاشتی
ئامانجی ئیستراتیژیکی بزووتنەوە: دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی،
واتە دابینکردنی مافی دەسەڵاتی سیاسیی بۆ نەتەوەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان،
بەئامانجی ئیستراتیژیکی بزوتنەوە پێناسەدەکرێ. ئه و مافە لەسەر بنچینه و بناخەی
“مافی دیاریکردنی چارەی خۆنووسین، لە شکلی موومکینی خۆێدا” و لەچوارچێوەی
رێئالیزمی سیاسی و هەلومەرجی سەردەم چەقدەبەستێ. (مەبەست لە شکڵی موومکین و
گونجاوی مافیدیاریکردنی چارەنووس، قۆستنەوەی دەرفەت و هەلومەرجی گونجاوە،
بەچەشنێک کە ڕەخسێنەری دەستەبەربوونی مافی چارەی خۆنووسین لە یەکێک له و چوار
شێوازانەدا دەبێ، کە هەرکامیان بەگوێرەی هەلوومەرجی سەردەم، شکلێک لە سەروەری
سیاسی و ئاست و ڕادەی دەسەلاتی خۆبەرێوەبەری گەلان تاریف و پێناسەدەکەن. ئەو
چوار شێوازە بریتین لە: 1.خودگەردانی.2.ئوتۆنۆمی. 3.فێدراڵی. 4. سەربەخۆیی
بزووتنەوە باوەڕی بە وتووێژ و دانوستان و مانەوە لە چوارچێوەی سیستمی
دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە و لەو پێوەندییە دا و گومان لە سەر
ئەوەی کە هاوکاریی ڕژیمی ئێران دەکا لە کوردستانی باشوور بۆ ماوەیەک سکرتیر و
بەرپرسی بزووتنەوە لە دەستبەسەری دابوو.

ماڵپەڕ komarixwaz.com

ڕێکخریاێ دەموکراتیکْ یارسان
وتە بێژ: ئەمیر سەلیمی
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان ڕێکخراوێکی سیاسیی سەربەخۆیە و داکۆکی لە مافی
سیاسی و کۆمەڵایەتیی خاڵکانی یارسانی لە ئێران و عێڕاق دەکا، دروشمی ئەو
ڕێکخراوە: ئازادی، یەکسانی، ئاڕمانی یارسانی یە.
ساڵی 2007 دامەزراوە و باوەڕی بە پلۆرالیسمی سیاسی و دامەزرانی نیزامێکی سێکۆلار و
دێموکرات لە ئێران دا هەیە.
ئامانجەکانی ئەو ڕێکخراوە لە 12 بەند و ماددە گونجێندراوە کە بریتین لە: بەڕێوەبردنی
بڕیارنامەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، بەڕیوەبردن و ئیدارە کردنی ناوچە ئیتنیکیەکان
لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە، جیایی دین و دەوڵەت و نەبوونی ئایینیک وەک
ئایینی ڕەسمی، خوێندن بە زمانی زگماکی و هەروەها بوونی نوێنەرانی یارسانی لە
پارلمانی یاسا دانەر و...

ئەو ڕێکخراوە بە شێوەی ئاشتیخوازانە و پێبەند بە پلۆرالیسمی فەرهەنگی و سیاسی
خۆی بە هاوپەیمانی ڕەوتە ئازادیخواز و دێموکراتە کوردستانی و ئێ#ڕانیە#کان دەزانێ.

ماڵپەڕ yarsanmedia.org

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
سکرتێری گشتی: ئەمیر قازی
لە ساڵی 1990 لە سەر بنەمای سەربەخۆییخوازی بۆ کوردستان دامەزراوه، ئامانجی
سەربەخۆیی کوردستان و دامەزرانی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانە.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە:
کورستان وڵاتێکە بە پێی نە خشە ی ئیمپریالیستی دوای جە نگی جیهانی یە کە م داگیر
ودابە ش کراوه. ئە وداگیر و دابە ش کردنە لە شێواز و فۆرمی سە ڕ بازی، سیاسی،
ئابووری و فە ڕ هە نگیە وە بە ڕ چاوە ولە ڕێگای ڕژیمە داگیر کەرەکانی تورکیا، ئێران،
عێراق و سوریە وە هەتا ئێستەش درێژەی هەیه.
کوردستان یک وڵات و کۆرد یک نەتەوەیە. ئەم سنوورە دەستکرانەی هەنووکیی بە
فەڕمی ناناسین.
خەبات لە کوردستاندا، خەباتی ڕزگاریخوازی یەکجاریە وناکۆکی سەرەکی ناکۆکی بەینی
نەتەوەی کورد و داگیر کەرانی کوردستانە.
خە باتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، خەباتێکە ئینسانی، ئازادیخواز، دیموکراتیک و
پێشکەوتوو، خەباتێکی یەکسانیخوازە دژ بە دواکەوتویی وکۆنە پەرەستی و چەوسانەوەی
ئینسان بە دەستی ئینسان.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ئیستا دا هیچ چەشنە چالاکییەکی نییە.

ماڵپەر : نییە

یەکێتیی دێموکراتیکی کوردستان
سکرتێری گشتی :عوسمان جەعفەری
یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان یان ydk ڕێکخراوێکی سیاسیە
کە ساڵی 2005 دامەزراوە
و ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی هەوڵ دان بۆ تێپەڕبوون لە سیستەمی دین سالاری
دەسەڵاتداریی ئێران و چارەسەری کێشەی کورد و لە ناو بردنی کاریگەرییەکانی
سیستەمی فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
و هەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکانی هەموو چینە کۆمەڵایەتیەکان و
پێشخستنی پەیوەندی و یەکێتیی دیمۆکراتیک لە گەڵ گەلی کوردی نیشتەجێی
پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەوڵ و تێکۆشان بۆ پەیوەندی ئازادانە لە نێوان
گەلانی ئێران بە گونجاو دەزانێ.

یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان باوەڕی بە مانەوە لە چوارچێوەی ئێران و خەبات بۆ
ئێرانێکی دێموکرات و فێدراڵە.

ماڵپەڕ ydkurd.com

پارتی لیبراڵ دێموکراتی کوردستان
وتەبێژ: محەممەد جەمشیدی
پارتی لیبراڵ دێمۆکراتی کوردستان لە ڕێکەوتی 06-07-2009 دامەزراوە و پاش
لێکترازان و پەرتەوازە بوونی ئەندامانی ڕێبەری لە ئێستا دا هیچ چەشنە چالاکیەکی
سیاسی نەماوە.چەندین جار بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەرییان هەڵوەشانەوە و تێکەڵبوونیان بە لایەنێکی کوردستانی ڕاگەیاندووە و دواتر ئەندامێکی ڕێبەریان ڕەتی کردۆتەوە کە پێوەست بە لایەنی دیکەوە بووبن.

ماڵپەڕ rojhelatnews.com

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
وتەبێژ: فەرزاد ئە عزەمی تووتشامی
ئەو ڕێکخراوە تا ئێستا چەندین جار هەڵوەشاوە ڕاگەیەندراوە و
وتراوە کە لە گەڵ حیزب و لایەنی دیکەی کوردستانی تێکەڵ بووە
بەڵام هەر جارە یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە ژێر هەمان ناو دا
درێژە بە کار و چالاکی دەدا و ڕایدەگەیەنێ کە ڕێکخراوەکە بەردەوامە.
لە ئێستا دا بەشێکیان تێکەڵ بە پارتی ئازادیی کوردستان بوون و
بەشێکیان تێکەڵ بە ڕێکخراوی یاری کورد بوون.
کەسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوەیە واتە سمکۆ یەزدانپەنا چەندین جار
تێکەڵبوونەوە و جیابوونەوەی لە پارتی ئازادیی کوردستان ڕاگەیاندووە.ئەو لقەی یەکێتی شۆڕشگێڕان، ئێستا لە گەڵ ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد هاوپەیمانە و وەک یەک حیزب چالاکی دەکەن

ماڵپەر yarikurd.net

ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
ڕێبەری: عەبدوڕڕەحیم مەعریفەتی
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان، ساڵی 1359ی هەتاوی لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان وەک ڕێکخراوێکی ئایینی، نەتەوەیی دامەزراوە.
ئەو ڕێکخراوە لە ئەنجامی لێکترازانی ڕیزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دروستبووە و لە پاش لێک جیابوونەوە تووشی نسکۆ بووە و بە کردەوە چالاکییەکی
بەرچاو و شیاوی ئاماژەی نەماوە

ماڵپەڕ khabat.org

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان،
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
تێیدا ئەندامن و پێکەوە پێکیانهێناوە

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ

لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی سەر بە نەتەوەکانی
بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز، بەختیاری، پێکیانهێناوە،
حدکا ئیزن نادا کە حدک و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئیجازە
نادا کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ببنە ئەندام.

شووڕای دێموکراسی خوازەکانی ئێران،

لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی
سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز، بەختیاری، پێکیانهێناوە،
لە بەرانبەر بە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ پێکهاتووە و جیاوازی نییە لە
نێوانیان دا

شووڕای هاوئاهەنگی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێران

لایەنە فیدراڵ خوازەکانی کورد وەک :
حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
تێیدا ئەندامن و لە گەڵ حیزبە فیدراڵ خوازەکانی
سەر بە نەتەوەکانی بەلووچ، تورکی ئازەری، عەڕەبی ئەهواز، بەختیاری، پێکیانهێناوە،
لە گەڵ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و شووڕای دێموکراسی خوازانی ئێران جیاوازی
و تەنیا بە هۆی ململانیی نێوان حیزبەکان و پێکەوە هەڵنەکردنیان پێکهاتووە

شووڕای مودیریەتی گوزار

لە لایەن هەندێک پان ئێرانیستەوە دامەزراوە و هەندێ
لایەنی کوردستانی وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
تێیدا ئەندامن، باوەڕیان بە یەکپارچەیی خاکی ئێران هەیە

شووڕای میللی موقاومەتی ئێران 

لە لایەن ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێران
دامەزراوە و ئێستا تەنیا لایەنی کوردی کە تێیدا ئەندامە سازمانی خەباتی کوردستانی
ئێرانە،
پێشتر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شووڕایە دا ئەندام بوو، بەڵام بە هۆی
تاکڕەوییەکانی موجاهیدین و ڕەجەوی، شەهید د.قاسملوو بڕیاری دا لەو شووڕایە
بێتە دەرەوە... ئەو شووڕایە باوەڕی بە دانی خودموختاری بۆ گەلی کورد هەیە.

یوو ئێن پی ئۆ 

سازمانێکی جیهانییە بۆ نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و سەرجەم ئەو
هێز و لایەنانەی سەر بەو نەتەوانەی بێ دەوڵەتن، تێیدا ئەندامن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ڕێکخراوە دا ئەندامە.

ئەنتەرناسیۆنالی سۆسیالیست

تێیدا سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانە ئەندامن کە
باوەڕیان بە سۆسیالیزم هەیە و لە هەموو جیهان ئەندامیان هەیە و تەواوی حیزبە
سوسیالیستەکانی دونیا سەر بەو ڕێکخراوەیەن.
حدک، حدکا و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند لایەنێکی
دیکەی کورد لەو ڕێکخراوە دا ئەندامن... ئێستا ئەو ڕێکخراوەیە تووشی ئینشعاب بووە

ئاڵدە پارتی

بریتییە لە سەرجەم ئەو حیزب و لایەنانەی جیهان کە باوەڕیان بە لیبرالیسم
هەیە و چەند حیزب و لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تییدا ئەندامن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览344
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 传记
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 07-05-2020
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on07-05-2020
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):07-05-2020
URL
此产品已被浏览344
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,476
图片 106,342
书籍 19,227
相关文件 96,814
Video 1,367
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!