رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەش ڕۆژە سووتانی دارستانەکانی نزیک شاری
پاوەپاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1400 هێکتار لەو دارستانانە سووتاوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن سەرەڕای گیانلەدەستدانی سێ ژینگەپارێز لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کەچی حکومەت هەوڵی بەهەند بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە نەداوە.
[2]
1400 هێکتار دارستانەکانی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتاوە و ئاگرەکە بەردەوامە
- ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە لەسێدارەدانی نهێنیی
هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کورد ڕابگەیەنێت و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکاتەوە.
[4]
- سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کوردی خوراسان، بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە، ڕەوانەی بێهداریی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.
[4]
- سێ کەس لە هێزەکانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی
کرماشانکرماشان بە ناوەکانی فەرشید سنجەری، جێگری فەرماندەی یەگانی ژینگەپارێزیی کرماشان، ئەندازیار موعینیان، ڕاوێژکاری بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیار خوسرەوی، بەرپرسی سەرچاوە سروشتییەکانی شاری ڕوانسەر بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بریندار بوون. ماڵپەڕی مین و زندگی لەو بارەیەوە نووسیوویەتی کە ئەو کەسانە لە حەوتەمین ڕۆژی ئاگرکەتنەوەکەی لێڕەوارەکانی ناوچەی بۆزین و مەرەخێڵ تووشی ئەو ڕووداوە بوون. فەرشید سنجەری و ئەندازیار موعینیان لاق و لووتیان لەو ڕووداوەدا بریندار بووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراون.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی
سۆرانسۆران نەسیری خەڵکی شاری گۆگتەپەی
مەهابادمەهاباد و ئومید عەباسی خەڵکی گوندی ئیندرقاش سەر بە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
[4]
باشووری کوردستان
- لیوای یەکی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، چووتە چیاکانی سنووری شارەدێی باتیفا و دەرکارێ لە سنووری
زاخۆزاخۆ، بەڕێوبەری شارەدێی باتیفا-ش دەڵێت، کە ڕاستە ئەو هێزە سەر بە حکومەتی عێراقە، بەڵام هەموویان کوردن.
[6]
- لە ماوەی 15 ڕۆژی مانگی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بەناو (چڕنووکی پڵنگ)، تورکیا لە 24 شوێنی ستراتیژیی سنووری شارەدێی باتیفا جێگیربووە، پێشتر و لە 37 ساڵی ڕابردوودا 24 بنکەی دیکەی سەربازیی لە سنووری نێروەییەکان و
کانێ ماسێکانێ ماسێ داناوە.
[5]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-07-2020
-
سوپای پاسدارانسوپای پاسدارانی داگیرکەری ئێران لە کوێستانەکانی کانیەڕەشی گوندی وێزەی شارۆچکەی
چۆمانچۆمان ڕانەمەڕێکی داوەتە بەر دەستڕێژی چەکی دۆشکا و ژمارەیەک مەڕی کوشتوون.
[5]
- ئەندامێکی لیژنەی باڵای جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە ئایینەکانی دیکە ڕایدەگەیێنێت،
شنگالشنگال بووەتە شاری گۆڕی بەکۆمەڵ و ئەمڕۆ گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە.
[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکانی
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی دوانەخراوە و ئەو پەیجانەش دەدەنە دادگا کە هەواڵی درۆیان لەبارەی دواخستنی ئەزموونەکانەوە بڵاوکردووەتەوە.
[1](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 259 کەس و گیانلەدەستدانی شەش کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەر چوار پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی فۆرمی ڕەتکردنەوەی موچەی خانەنشینیان پڕکردەوە و بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەستبەرداری موچەکانیان بوون، ئەوەش وەک پابەندبوون بەو بەڵێنەی بە دەنگدەرانی جوڵانەوەکە و خەڵکی کوردستانیان داوە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە کاتژمێر 14:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی هۆشانی سەر بە عەین عیسای تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا زەوی و زاری ناوچەکە ئاگری گرت.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- میدیاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی کۆبونەوەیەکی حکومەتی وڵاتەکەیدا لەبارەی بەرەوپێشچونە سەربازیەکانیان لەناوچەی حەفتانینی هەرێمی کوردستان کە لە
17-06-202017-06-2020ەوە دەستیان پێکردوە ڕایگەیاند پڕۆسە سەربازیەکانیان لەژێر ناوی چنگی هەڵۆ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) بەردەوام دەبێت.
[3]
- فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو 15ی تەممووز درێژکردەوە.
[5]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنی دواین ئامار بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
[2]