🏠 Alku
Lähetä
کوردیی ناوەڕاست (# 245,991)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,825)
English (# 2,802)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 4,847)
هەورامی (# 61,861)
لەکی (# 17)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
عربي (# 11,450)
فارسی (# 2,505)
Türkçe (# 1,799)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 281)
Deutsch (# 598)
Nederlands (# 127)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Pусский (# 772)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
Yhteystiedot
Noin!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
lisää
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Noin!|Kirjasto|📅
🔀 Satunnainen erä!
❓ Apua
📏 Käyttöehdot
🔎 Tarkennettu haku
➕ Lähetä
🔧 Työkalut
🏁 Kielet
🔑 Tilini
✚ Uusi kohde
📕 Layla
Jari Tervo
📕 Layla
📕 Suomi-kurdi (sorani) sanakirja
Lokman Abbas
SIDOTTU , suomi, 2009
📕 Suomi-kurdi (sorani) sanakirja
📕 Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Koivunen, Kristiina

SYRJÄISEN VUORISTOKAUPUNGIN ARKEA, KLAANIRIITOJA JA KANSANNOUSUA

Turkin kurdit ajavat oikeutta omaan kulttuuriin satelliittien, kännyköiden ja internetin välityksellä. Kansan
📕 Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
📷 Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
📊 Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
🏰 Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
📕 Kirjasto
Kurdistan itsenäisyyden kyn...
📝 بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان | Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ Sijoitus Kohde
⭐⭐⭐⭐⭐ Erinomainen
⭐⭐⭐⭐ Erittäin hyvä
⭐⭐⭐ Keskimääräinen
⭐⭐ Huono
⭐ Huono
☰ lisää
⭐ Lisää kokoelmiin
💬 Kirjoita oma kommenttisi tuote!

✍️ Kohdetta historia
🏷️ Metadata
RSS

📷 Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
🔎 Hae Googlella valitun kohteen!
🏁 Käännös
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ Päivittää tämän kohteen!
| 👁️‍🗨️ | 👂

بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی خەرجی...
- کەمکردنەوەی خەرجییەکان
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان 9 بڕیاری دەرکردووە کە پێکهاتوون لە:
یەکەم: کەمکردنەوەی مووچە و دەڕماڵەی خاوەن وەزیفە باڵاکان و پلە تایبەتەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەریی و ئەنجوومەنی پارێزگا لە بوارەکانی خزمەتی شارستانی و سەربازیی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی گشتی و ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەوانەی بەو پلانە خانەنشین بوون یان خانەنشین دەبن.
دووەم: خەرجکردنی تەنیا مووچەی بنەڕەتی بۆ ئەو پلە تایبەتانەی کە لە بەڕێوەبەری گشتی بەرەو سەرەوەن و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان لە پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە کە معومن و پێویستە لەسەر وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری لە ماوەی 30 رۆژ لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیی چارەنووسی وەزیفیان یەکلایی بکاتەوە.
سێیەم: پێویستە وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە تەنیا بۆ ئەو کەسانە خەرج بکات کە تۆمارن لە داتابەیسی تۆماری بایۆمەتری و بە فیعلی لە خزمەتی وەزیفیدان، هەروەها بڕینی مووچەی ئەو کەسانەی کە بە فیعلی خزمەتی وەزیفی ناکەن.
چوارەم: کەمکردنەوەی بودجەی تەشغیلی بۆ نزمترین ئاست بە جۆرێک تەنیا بوارە سەرەکییەکانی خەرجی بگرێتەوە وەکو بواری دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و خواردنی نەخۆشخانە و زیندانییەکان و خانەی بەساڵاچووان و نەوجەوانان و منداڵان و شێڵتەرەکانی ژنان وپاکردنەوەی شار و شارۆچکەکان و نەخۆشخانەکان و پێداویستییەکانی ئاو و کرێی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و چاکردنەوەی رێگەوبانەکان.
پێنجەم: پەیڕەوکردنی سیستمی نوێی ئۆنلاین بۆ خەرجکردنی بودجەی تەشغیلی لە پێناوی برەودان بە شەفافیەت و کەمکردنەوەی رووتین.
شەشەم: راگرتنی خەرجییەکانی بودجەی وەبەرهێنان (پڕۆژەی وەزارەتەکان و پەرەپێدانی پارێزگاکان).
حەوتەم: پێداچوونەوە بە نەسریە و پێشینەی وەزارەت و سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاراستەی کەمکردنەوەی بۆ نزمترین ئاست.
هەشتەم: راگرتنی خەرجکردنی راستەوخۆی وەزارەتەکان لەسەر بەشە داهاتی خۆیان.
نۆیەم: پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی خزمەتگوزاریی بواری نەوت و گاز.
- زیادکردنی داهات
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لە دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە سەبارەت بە زیادکردنی داهات، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
-یەکەم: رێکخستنەوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بە شێوەی گرێبەست لە دەروازە سنوورییەکان پێشکەش دەکرێن بە جۆرێک، دەبێت داهاتی ئەو خزمەتگوزارییانە بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت.
-دووەم: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو لێخۆشبوونانەی کە دراون لە رەسمی گومرگ و باج کە ناگونجێن لەگەڵ یاسا و رێنماییەکان.
-سێیەم: کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان بەمەبەستی رێگری لەهەر کارێکی نایاسایی کە زیان بە داهاتی گشتی بگەیێنێت.
-چوارەم: پابەندکردنی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی بواری نەوت و گاز، کۆمپانیاکانی بواری سکیوریتی و کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی و ئینتەرنێت و پرۆژەکانی نیشتەجێبوون بە پێدانی باج لە چوارچێوەی یاسا وڕێنماییەکان.
-پێنجەم: رێکخستنەوەی میکانیزم و ئەو لایەنانەی کە رسوماتی خزمەتگوزاریی وەزارەتەکان بە شێوەی گرێبەست کۆدەکەنەوە بەجۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت.
-شەشەم: سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردن و پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان.
-حەوتەم: پێویستە لەسەر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پۆڵینی سەرجەم ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە بکات کە زێدەڕۆییان لەسەر ئەنجام دراوە، سەرەڕای پێداچوونەوەی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی بە گرێبەست بەکرێدراون لە رووی نرخ و شێوازی گرێبەست بۆ ئەوەی وەک سامانێکی نیشتمانیی مامەڵەیان پێوە بکرێت.
-هەشتەم: هەڵوەشاندنەوەی تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوە، بەڵام دەستیان بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان نەکردووە.
-نۆیەم: هەڵوەشاندنەوەی تەرخانکردنی زەوی کە بە موساتەحە دراون، بەڵام دەستیان بە جێبەجێکردنی پرۆژەکان نەکردووە.
دەیەم: تاپۆکردنی سەرجەم ئەو زەوییانەی کە بە شێوەی کارت تەرخانکراون بۆ هاووڵاتیان و هەروەها تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان بە ناوی هاووڵاتیان و پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون.
یازدەیەم: جەردکردنی سەرجەم موڵک و ماڵی حکومەت و سەرجەم دامەزراوەکان لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە تا وەک سەرچاوەیەک بۆ داهاتی گشتی مامەڵە بکرێت.
دوانزەیەم: وەرگرتنەوەی قەرزە بازرگانییەکان لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبەر رۆشنایی یاسای چاکسازیی.
سێزدەیەم: پەسەندکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دابەشکردنی کارەبا و کۆکردنەوەی کرێی بەشداربووانی کارەبا لە لایەن کەرتی تایبەتەوە لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری حکومەت.
چواردەیەم: پەسەندکردنی پرۆژەی کڕینەوە و بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کەرتی تایبەت لە ژێر سەرپەرشتی و چاودێری حکومەت بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ.
پازدەیەم: داشکاندنی رێژەیەک لەو پێشینانەی حکومەت کە لە لای هاووڵاتیانە (پێشینەی خانووبەرە و پێشینەی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک) بە مەرجێک هاووڵاتیان ئامادە بن تا ڕۆژی 15-07-2020 تەواوی بڕی پێشینەکان بگەڕێننەوە بۆ حکومەت.
- سووککردنی بار و گوزەرانی ئەوانەی بە هۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا زیانمەند بوون
یەکەم:- لێخۆشبوون لە کرێی کرێچی موڵکەکانی حکومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان کشتوکاڵی یان هەر مەبەستێکی دیکە، بۆ ئەو ماوەیەی کە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەکاریبهێنێت بەهۆی داخستن بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا یان قەدەخەی هاتووچۆ.
دووەم:- بەخشینی هاووڵاتیيان لە دواکەوتنی پێبژاردن کە کەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەر وادەی پابەندبوونەکەیان کەوتبێتە ئەو ماوەیەی کە بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی تێدا دراوە وەک رێکاریی خۆپارێزیی.
سێیەم: -دواخستنی وەرگرتنەوەی بڕی گوژمەی سەر هاووڵاتيیان بۆ بەرژەوەندی دامەزراوەی حکومی و شارەوانيیەکان بۆ ماوەی قەدەخەی هاتووچۆ بەبێ ئەژمارکردنی هیچ سوود و پێبژاردنێکی دواکەوتن بۆ ئەو ماوەیە.
چوارەم: -لەسەر وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێویستە رێکاری یاسایی پێویست بگرێتە بەر بەرامبەر بە کرێچی موڵکەکانی ئەوقاف لەژێر رۆشنایی بڕگەکانی ئەم بڕیارە.
پێنجەم: -بڕی (15%) دادەشکێندرێت لەو بڕە پارەیەی کە کرێچی دەیدات لە کرێی ئاو و کارەبا کە دەکەوێتە ئەستۆی قەرزدار پێش دەرچوونی ئەم بڕیارە، ئەم داشکاندنە بەردەوام دەبێت تاکو 15-06-2020.
شەشەش:- پێویستە لەسەر فەرمانگەکانی باج ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ و ماوەکانی داخستنی شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و پیشە تایبەتەکان و هەروەها چالاکیيەکانی تر کە دەکەونە ژێر باری باجی داهات، هەژمار نەکەن وەک ماوەی چالاکی بۆ وەدەستهێنانی داهات کەدەکەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەموو جۆرەکانیيەوە.
- دەستپێکردنەوەی دەوام
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت، ئەم بڕیارانەی دەرکرد:
یەکەم؛ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانبەران تەنیا لە دیوانی وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت لە رێککەوتی 06-05-2020ەوە.
دووەم؛ وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت دەسەڵاتی تەواویان دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان و رێکخستنی دەوامی فەرمانبەران بەپێی پێویست و بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە 11-05-2020.
سێیەم؛ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکات بەمەبەستی کارئاسانی لە جێبەجێکردن و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
چوارەم؛ هاووڵاتییان لە دوای 11-05-2020 دەتوانن سەردانی فەرمانگەکان بکەن بە لە بەرچاوگرتنی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.
- لامەرکەزی ئیداری
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر کارکردن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی لە سەرجەم پارێزگاکان بەبێ جیاوازی و بەو شێوەیەی لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا هاتووە بە جۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا، لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت لەگەڵ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 liittyy kohdetta: 2
🏢
1.👁️فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
📅 Päivämäärät ja tapahtumat
1.👁️06-05-2020
📂[ lisää...]

⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys
🏷️ Ryhmä: 📝 Asiakirjat
🏳️ Artikkelit kieli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 06-05-2020
📄 Asiakirjan Tyyppi: ⊶ Alkukielellä
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
🏙 Kaupungit: ♖ Erbil
🌐 Kieli - Murre: 🏳️ Kurdi - Sorani
🗺 Maa - Alue: ⬇️

⁉️ Technical Metadata
©️ Tekijänoikeus Tämän tuotteen on myönnetty Kurdipedia mukaan kohteen omistajalle!
✨ Tuote Laatu: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Huono👎
✖️
 40%-49%
Huono
✖️
 50%-59%
Huono
✔️
 60%-69%
Keskimääräinen
✔️
 70%-79%
Erittäin hyvä
✔️
 80%-89%
Erittäin hyvä👍
✔️
 90%-99%
Erinomainen👏
99%
✔️
Lisääjä (Jiwan O Ehmed) on May 6 2020 2:49PM
👌 Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu (Hawrê Baxewan) May 6 2020 3:31PM
✍️ Tämä kohta on hiljattain päivittänyt (Hawrê Baxewan) on: May 6 2020 11:05PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Tämä tuote on katsottu 1,330 kertaa

📊 Tilastot
   Artikkelit 391,262
  
Kuvat 75,414
  
Kirjat 14,923
  
Liittyvät tiedostot 61,146
  
📼 Video 328
  
🗄 Lähteet 20,455
  
⁉️ Kohdetta Kiinteistövälitys 1,287,089
  
liittyy kohdetta 647,322

📚 Kirjasto
  📖 lisää...


📅 Tapahtumien aikajärjestys
  🗓️ 15-08-2022
  🗓️ 14-08-2022
  🗓️ 13-08-2022
  🗓️ 12-08-2022
  🗓️ 11-08-2022
  🗓️ 10-08-2022
  🗓️ 09-08-2022


💳 Lahjoita
👫 Kurdipedia jäsentä
💬 Palautetta
⭐ Käyttäjän Kokoelmat
📌 Actual
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
...
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
...
Kurdistanin parlamenttivaalien alustavat tulokset - 2013
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
...
Kurdistanin aluehallinnon parlamenttitalo Hewlêrissä
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?
...
Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä?


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sivu sukupolven aika: 1.578 toinen!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)