ئاسایشی سلێمانی بکوژێکی دەستگیرکرد کە ژنێکی خنکاندوە و تەرمەکەی لە کارەبا داوە
📖 کورتەباس
ئاسایشی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانیویانە بکوژی ژنەکەی ناوچەی
فەیاڵفەیاڵی سەر بە شاری سلێمانی دەستگیربکەن کە دوو رۆژ پێش ئێستا کوژرا.
ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ئەو تۆمەتبارە لە دایکبووی ساڵی 1992 و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خنکاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە و وتەیەتی ژنەکەم لەماڵەکەی خۆیاندا خنکاند و بۆ ئەوەی دڵنیابم لە مردنی ژنەکە، تەرمەکەم لە کارەبا داوە.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.
[1]