گەنجێکی پارێزگای #هەڵەبجە#، سەرقاڵی زیادکردنی ڕێنوسی کوردییە بۆ نێو لیستی زمانەکانی گوگڵ و لە ئێستاشدا بەهاوبەشی تیمێک، لەکۆتایی پرۆژەکەی نزیک بووەتەوەو تائێستاش زیاتر لە 26 هەزار وشەی کوردی خستووەتە نێو سیستمەکەوە. گوگڵیش لەوبارەیەوە ڕەزامەندی نیشانداوە.
بۆکان حەسەن، گەنجێکی هەڵەبجەییە، ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی سیستەمێکە لە گۆگڵدا بۆ وەرگێڕانی زمانی کوردی بۆسەر زمانە جیهانیەکان.
بۆکان لەساڵی 2015 وە بەڵگەو پێداویستیەکان بۆ کۆمپانیای گوگڵ دەنێرێت لە ساڵی 2016 گوگڵ ڕەزامەندی بۆ کارەکەی نیشاندەدات.
بەوتەی بۆکان، بەهەوڵی تاکەکەسی خۆی، توانیویەتی 26 هەزار داتاو وشەی کوردی بخاتە نێو سیستەمەکەوە، لەئێستاشدا لەڕێگەی تیمێکەوە سەرقالی فراوانکردنی کارەکەن.
بۆکان خۆشحاڵە بەوەی کە وەک گەنجێکی کورد ئەو کارەی کردووە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: هەوڵی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی بەفەرمی گوگڵ ئەو زمانە جێگیر بکات، چونکە تائێستا تەنها داتایان لی وەرگرتووە.
ئێستا 104 زمانی فەرمی لە گوگڵدا وەرگێڕانیان پێدەکرێت و جێگیرن لە سیستمی گەڕاندا، ئەم گەنجە هەڵەبجەیەش خەونی ئەوەیە زمانی کوردی بکاتە 105مین زمان لە گوگڵ و جێگری بکات، نەک تەنها ئەوەش، ئەو دەیەوێت لە ئایندەداو دوای ئەم کارە، ڕێزمان و نوسیینی کوردی لەڕێگەی دەنگەوە بخاتە نێو سیستمەکەوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,728 times
Write your comment about this item!