پرسەنامەی کەنەکە بۆ کۆچی دوایی ڕەزا باران
بۆ گەلی کوردستان
بۆ خانەوادەی
ڕەزا بارانڕەزا باران
هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز ڕەزا باران ئەندامی پێشووی
کەنەکەکەنەکە-مان پێگەیشت و بەم هەواڵە زۆر دڵگران بووین. بەڕێز ڕەزا باران لە ئەنادۆلی ناوینەوە لە هەرێمی ئەنکەرە لەدایک بوو. ئەو هەمیشە لە ناو خەبات و سیاسەتی وڵاتپارێزیدا بوو. لە ناو سیاسەتی کوردستانیدا خاوەنی جێگایەکی دیار بوو. بەڕێز ڕەزا باران بە هۆی هێرش و فشارەکانی دەوڵەتی تورک، بە مەجبووری ماوەیەکی زۆر بوو لە ئەوروپا بوو. لە ئەوروپاش هەمیشە لە ناو خەباتی ئازادی گەلی کوردستاندا جێگای گرت و بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان خەباتی کرد.
بەڕێز باران ماوەیەکی زۆر ئەندامی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو. کۆچی دوایی ئەو بۆ ئێمە و بۆ گەلەکەمان و بۆ شۆڕشی کوردستان، لەدەستدانێکی گەورە بوو.
ئێمە بە هۆی کۆچی دوایی بەڕێز باران زۆر دڵگران بووین و هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و هاوڕێیانی دەردەبڕین. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی گشت گەلی کوردستان و خەباتکارانی شۆڕش و خانەوادەکەی دەکەین.
هەڤاڵ ڕەزا باران، بەڵێن بێت بەردەوام دەبین لەسەر خەبات و ڕێگاکەت و ئاوات و وەسیەتەکانت جێبەجێ دەکەین.
سڵاو و ڕێز.
کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەنەکە
04-05-202004-05-2020