مەلا بەختیار: نامەیەکی کراوە بۆ مەسرور بارزانی سەبارەت بە پارێزبەندیی سۆران...
بەڕێز!
وا بڵاودەکرێتەوە گوایە، جەنابت دوای لابردنی پارێزبەندی لەسەر بەڕێز (
سۆران عومەرسۆران عومەر) بیدەنە دادگا. پێمخۆشە، بەم نامە ئاواڵەیە، کە یەکەمین نامەشمە لەژیانمدا بۆ جەنابتی بنوسم، داوا بکەم، تکایە، با حکومەت و کابینەکەتان، کاری وا نەکەن. ئەم کارە، دەبێتە پێشینەیەکی ناشایستە بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەت، بەرامبەر بە پەرلەمان و پەرلەمانتاران!
بەڕێز!
بەندە، نە لە رووی ئایدیۆلۆژیەوەو نە لە رووی سیاسیەوە بەڕێز (سۆران)م قبوڵ نەبوەو نییە. بەڵام لە دوائاکامدا، ناوبراو پەرلەمانتارەو متمانەی بەشێکی دەنگدەری وەرگرتووە. ئەگەر، جەنابت و حکومەت، یان هەر کاربەدەستێکی تر، رەخنەکانی بەڕێز سۆران بە تومەت دەزانن، تەواو مافی خۆتانە، لە دادگادا شکاتی لێبکەن. دادگا چی بڕیار دەدات، ئەوکاتە با پەرلەمان بڕیاری خۆی بدات.
دیسان تکام وایە، بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر کاکە سۆران واز لێبهێنن. چونکە دڵنیام، رەنگدانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە.
بەڕێزتان، دوا هەوڵی خۆتان بخەنەکار، کێشەی موچەو بودجە چارەسەر بکرێ.. شەفافیەت زیاتر بکرێ.. دژایەتی گەندەڵی بکرێ، لە
زاخۆزاخۆوە بۆ
خانەقینخانەقین.. دزینی نەوتی قاچاخ رابگرن.. ئەم هەنگاوانە، باشترین وەڵامی هەر رەخنە یان تومەتێکە بۆ جەنابت، یان کابینەکەتان هەڵببەسترێ.
بەهیوام، بەندەو هەموو ئەوانەی داوایان کردووە، پارێزبەندی لەسەر کاکە سۆران لانەبرێ، بێ هیوا نەکەیت.
لەگەڵ رێزو پەرۆشیم بۆ چارەسەرکردنی تێکڕای کێشەکان.
مەلا بەختیارمەلا بەختیار
4/5/2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!