بۆ بنەماڵەی هونەرمەند #سەعید گاباری#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و ناسراوی کوردستان (سەعید گاباری)م بیست، هونەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و لە ڕێگەی گۆرانیەکانیشی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پشتگیریکردنی پێشمەرگەدا هەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#04-05-2020#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,193 مرة