بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #سلێمانی# لەماوەی چوار مانگدا لەشاری سلێمانی زیاتر لە 30 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارێکی #بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی# لەماوەی چوار مانگی ڕابردوی ئەمساڵ 6458 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.#جەمال ئەحمەد ڕەشید#ی مناڵانی فێرکاری داخڵ کراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و هەروەها 21 هەزار و 636 منداڵ سەردانی کلینکی ڕاوێژکاری ئەو نەخۆشخانەیان کردووە.
هاوکات لەنێو ئەو منداڵانەی لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری داخڵ کراون 3104 یان نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و لەو ماوەیەدا 37 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆماکراوە.
هەر لەماوەی ئەو چوار مانگەدا لەو نەخۆشخانەیە 2097 تیشک و 890 سۆنار و 628 ئیکۆ کراوە بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیان پێی بووە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,438