Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📖 ناڵەی دەف و هاژەی بڵ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ناڵەی دەف و هاژەی بڵ
نووسین و ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەدجوان عومەر ئەحمەد
گەلێک شوێن و شوێنەواری قەشەنگ و سەرەنج ڕاکێش هەن لە کوردستان، ئێمەی کورد نامۆین بە هەندێکیان نەک تەنها بە ناو و دیمەنەکانیان بگرە بە وێنەکانیشیان. پێم خۆشە تەنانەت بە چەند دێڕێکیش بێت بتوانم یەک لەو شوێنە دیارانەی کوردستان بخەمەوە بەر دیدی خوێنەران.
ناوچەی هەورامان بە چیا بەرز و ئاوە زۆرو کوێستانیەکەی بە یەکێک لە جوانترین ناوچەکانی کوردستان هەژمار دەکریت، جگە لە مێژووە دێرینەکەی کە بووە بە ناسنامەی ناوچەکە، لە دێر زەمانەوە ئەم هۆکارانە وایان کردووە ڕێبواران و گەشتیاران لە هەموو لایەکەوە هەوڵی بینی ئەو دیمەنانە بدەن، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر ڕوودەکەنە ئەم ناوچانە، لێرەدا من ئەمەوێت لەگەڵ ئێوەدا گەشتێک بەرەو گوندی هەجیجهەجیج بکەین، هەجیجی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەجیج: یەکێکە لە گوندەکانی شارەدێی سیروان لە شارۆچکەی نەوسوودی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشانکرماشان، خەلکی ئەم گوندە شێوەزاری هەورامی دەدوێن، بە پێی سەرچاوەی سەرژمێری ووڵاتی ئێران کە لە ساڵی 2006 ئەنجامدراوە لە گوندی هەجیج 603 کەس دەژی کە 163 کەسی سەر بەیەک بنەماڵەن.
هەجیج یەکێکە لە گوندە سەرەنج ڕاکێشەکانی هەورامان بەهۆی بوونی چیای بەرز و کانی و ئاوی سازگاری زۆرەوە لەگەڵ بوونی کۆسەی هەجیجکۆسەی هەجیج کە دیمەنێکی هێجگار سەرسوڕهێنەری هەیە هەر بەو هۆکارەش ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە ناوچە گەشتیاریەکانی کرماشان هەژمار دەکرێت لە ڕووی کاری دەستییەوە چەندین کەرەستەی کوردەوارییان هەیە و پشتێنی پەمەیی هەجیج بەناوبانگترینیانە.
کۆسەی هەجیج؛ مەزارگەی کەسایەتیەکی ئاینییە کە دەوترێت کوڕی ئیمام مووسای جەعفەرە، مەزاری کۆسەی هەجیج لەم گوندە بۆتە هاندەرێک بۆ سەردانی خەلکانی بڕوادار و بە شوێنێکی پیرۆز لە قەڵەم دەدرێت، سەرەڕای بوونی گەشتیاری زۆر، بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی خەبەری موکریان لە 25-10-2010 بە خاوێنترین شوێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاریکراوە.

کانی بڵ


کانی بڵکانی بڵ یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیەکانی گوندی هەجیج، کە بە یەکێک لە کانیە قەشەنگەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت، هەروەها لە ڕاپۆرتێکی وێکیوەندا کەپشتی بەستووە بە زیاتر لە 14 سەرچاوە دەربارەی کانی بڵ دەڵیت؛
کانی بڵ: یەکێکە لە کانییە سروشتییەکان لە نزیک گوندی هەجیج لە کێوەکانی شاهۆی هەورامان سەرچاوە دەگرێ و یەک لە پڕ ئاوترین کانییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. کانی بڵ لە چرکەیەکدا سێ تا چوارهەزار لیتر ئاوی لێ هەڵدەقوڵیت و دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی دوو ملوێن مرۆڤ دابین بکات. ئەم کانییە بۆ خەڵکی ناوچەی هەورامان گرنگیکی تایبەتی هەیە و بە گوێرەی تاقی کردنەوە زانستییەکان، خاوەنی پاکترین ئاوە لە جیهاندا، بەهۆی زۆریی ئاوەکەیەوە کانی بڵ چەمێک دروست دەکات کە درێژیێکەی تەنها 15 مەترە و بە کورتترین چەم لە چیهاندا دەژمێردرێت و دەڕژێتە ناو ڕووباری سیروان کە هیچ کات ئاوی ئەم چەمە لە هیچ وەرزێکدا ووشک ناکات هەمیشە پڕ ئاوە. بەرزایی کانی بڵ 780 مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە، واتە یەکێ لە نزمترین شوێنەکانی ناوچەی هەورامانە. هەندێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە ناوی کانی بڵ لە ناوی خودای ئاوی بابلییەکانەوە وەرگیرابێت کە ئەویش ناوی بڵ بووە..
گرنگی مێژوویی و کلتووری جگە لە گرنگی سروشتی کانی بڵ کە ساڵانە نزیکی 150 ملیۆن مەتری چوارگۆشە ئاوی پاک دەداتە دەرەوە وای کردووە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر روو بکەنە ناوچەکە، ئەم کانیە لە بواری مێژوویی و کلتوورییەوە زۆر تایبەتە و گرنگیەکی تایبەتی بۆ خەڵکی کوردستان هەیە و ئەوانەی کە سەردانی کۆسەی هەجیج دەکەن سەردانی کانی بڵیش دەکەن.
مەولەوی شاعیری ناوداری کورد لە شێعرێکیدا ئاماژە بە ئاوی پاکی کانی بڵ دەکا و دەڵێ:
وەشی من یادی ئازیزی دڵەن
دڵپاکیی وێنەی سەرچەمەی بڵەن

ئەم شێعرەش دەریدەخات کە کانی بڵ لە پێشتریشدا گرنگییەکی تایبەتی هەبووە ئەم مێژووە بە هۆی ئاوگیریی بەنداوی داریانەوە کەوتوەتە مەترسییەوە و شارەزایان دەڵێن بە ئاوگیریی ئەو بەنداوە سەرچاوەی کانی بڵ تا سەد مەتر دەچێتە ژێر ئاوەوە. ئەو بەنداوە هەروها کۆمەڵێک گوند و شوێنی مێژوویی وەکوو گوندی هەجیج دەخاتە ژێر ئاو.
پڕۆژەی بەنداوی داریان لە قۆناغە کۆتاییەکانیدایە و ژمارەیەکی زۆر هەڵسووڕاوانی کۆمەڵایەتی و پارێزەرانی ژینگە و بەرپرسانی ناوچەکە داوای ڕاگرتنی ئاوگیری بەنداوەکە و ڕزگار کردنی ئەم کانییە بەنرخە دەکەن. ژینگەپارێزانی کوردستان هەوڵی زۆریان بۆ پاراستینی ئەم کانییە داوە. هەرچەند کۆمپانیایەک دەیەوێ بە بەستنی چاوانەی کانییەکە بە کۆنکریت و گوێزانەوەی ئاوی بڵ بە لوولە بۆ شوێنێکی دیکە ئاوی کانی بڵ بگوێزێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام زانایان دەڵێن کە ئەم کارە ناتوانێ ئاوەکەی بڵ ڕزگار بکات و ئاوی بەنداوەکە لە ڕێگەی بەردە ئاهەکی و کارستییەکانەوە لەگەڵ ئاوی کانیەکە تێکەڵ دەبێ و هیچ کەڵکێکی نیە.یەکێک لە ئەو زیانە گرنگانەی کە بە شوێن تیاچوونی کانی بڵەوەیە، تیاچوونی غارێکی ئاویی درێژ و نایابە کە لە پشت کانیەکەوەیە.

مەراسیمی نالەی دەف و هاژەی بڵ


هەر بۆیە خەڵکی ناچەکەو ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێزی کامپینێکی تایبەت بۆ پاراستنی کانی بڵ بە سەرپەرشتی دکتۆر سەید موختار هاشمی ڕێکخست و ئەو کامپینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لاپەڕەیەکیان بە مەبەستی بەرگری لەو کانیە دروست کران. جگە لەمە هەندێک کاری گرنگی دیکە کراون و هاواری پاراستنی کانی بڵ گەشتۆتە گوێی پایەبەرزترین بەرپرسانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکو پارێزگاری پارێزگای کوردستان وەزیری ژینگە و وەزیری وزەی ئێران.
نوێنەرانی شارەکانی پاوە و کرماشان لە پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی فەرمی ڕێکەوتی 23-07-2014 پێداگرییان کرد لە پاراستنی کانیەکە. هەر لە پێناو بەدەنگەوە هاتنی دەسەڵاتداران بۆ پاراستنی کانی بڵ لە ڕێکەوتی 15-08-2014دا مەراسمێکی فەرهەنگیی بە ناوی ناڵەی دەف و هاژەی بڵ لە پاڵ کانی بڵدا بە ڕێوە برد کە بریتی بوو لە کۆڕی زیکر و دەف بە مەبەستی پیشان دانی پاڵپشتی بۆ ئەو کانیە ڕێک خرا، کە خەڵکێکی زۆر لە ناوچەکە بەشدارییان تێدا کرد و لە کۆتایدا تۆمارگەلێکی درێژیان بۆ پاراستنی ئەو کانییە ئیمزا کرد..
لە 03-05-2015 ژینگەپارێزانی سنەسنە و کرماشان بە خۆپیشاندانێک داوایان لە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە کرد بۆ پاراستنی کانی بڵ هەوڵی تەواوەتی بدەن، لەم خۆ پیشاندانەدا خەڵکانێکی زۆر و زۆرێک لە ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکانی وەک، چرۆ، لاوانی سەوزی جوانڕۆجوانڕۆ، پاککەرەوەکانی سرووشتی سنە، ژیواری پاوە، کۆمەڵەی سەوزی سنە، چالاکانی ژینگەپارێزی لیلاخ، ئاژوان، کامیاران و چیای مەریوانمەریوان تێیدا بەشدار بوون، لەم چالاکییەدا کە لە حەوشە مەزارگەی کۆسەی هەجیج بەڕێوەچوو، کۆمەلیک ووتارو شیعرو پەخشان خوێندرانەوەو چەند پارچە میوزیکی بە دەنگی هونەرمەندان یەدوڵلا نەسیری و عادل نادری پێشکەش کران.

گردبوونەوە بۆ ڕزگارکردنی کانی بڵ


هەر لەو پەوەندیانەدا لە رێکەوتی 17 ئازار سەرپەرشتی رێکخراوی ژینگەپارێزی ئێران بە مەبەستی تاوتوێ کردنی کێشەی وردیلەکانی تۆز و خۆڵ و ژینگە سەردانی کرماشانی کردووە.
دیمەن و سەرنج ڕاکێشی ناوچەکەو بە هۆی بوونی ئەم کانیەو چەندین شوێنەواری تر لە دەوروبەری وای کردووە، شوێنەوارناسان بەردەوام سەرقاڵی گەڕان بن بە دوای دۆزینەوەی شوێنەواری نوێ هەر لەو میانەیەدا لە تشرینی یەکەمی 2014دا ئەشکەوتێکی ئاوی لە پاڵ کانی بڵدا دۆزرایەوە کە دەوترێ درێژایی زۆر لە ئەشکەوتی قوڕەقەڵا زیاترە.
ئەشکەوتی قوڕەقەڵا گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە، کەوتووەتە دووری 87 کم لە باکووری ڕۆژئاوای کرماشان (لەسەر ڕێی کرماشان-پاوە) و 25 کم دوورە لە شاری پاوەوە و 23 کم باکووری شاری جوانڕۆ، لە نزیک گوندی قوڕەقەڵا سەر بە شارۆچکەی ڕوانسەر، ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێگایەکی زۆر ڕازاوە و پڕ لە دار و درەختە. یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتەکانی کسڵ(ئاهەک)ە.
هەتا ئیستا نزیکەی 13کم ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و هێشتا نەگەشتوونەتە کۆتایی ئەشکەوتەکە. ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە: تەلاری بووک (عەرووس)، تەلاری زینەخ (بەرزەخ)، کە لە تەلاری بووک نزیکەی 25 دانە لە ستالاکمیت و ستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت
هەرچەند زیاتر ڕۆچینە ئەم ناوچەیە زیاتر سەرسام دەبێن بە سروشتی جوان و شوێنەوارە مێژوویەکانی، گرنگی شوێنکەوتی جیۆگرافی ناوچەکەو بەستنەوەی دوو ووڵاتی وەک ئیران و ئێراق یەکێک دیە لە تایبەتماندیەکانی هەربۆیە بۆ هەردوو ووڵات بە ناوچەیەکی گەشتیاری دلڕفێن هەژمار دەکرێت، بەش بوونی خاکی کوردستان لە نێوان ووڵاتاندا زۆرێک لەم ناوچانەی بە وونی لە دیدی کوردستانیان هێشتۆتەوە، جگە لە بوونی جەنگ و کاولکاریەکان، هێشتا زۆرێک لە شوێنەوارە مێژوویەکان لە سایەی دڵسۆزی خەڵکی هەورامان و پابەند بوونیان بە مێژوو کەلتوری خۆیانەوە وەک خۆیان ماونەتەوە.
لێرەدا ماوە بڵێین کانی بڵ دوای دروست کردنی بەنداوەکە هێشتا دیمەنی جوانی خۆی لەدەست نەداوە ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە بوونی بەنداوی داریان نابێتە هۆی لە ناوچونی، دڵەڕاوکێی خەڵکی هەجیج بە لە دەستدانی ئەو سامانە گەورە سروشتیەی هەیانە هێشتا بەردەوامە لە کاتێکدا بەنداوەکە دوای لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان بۆ کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە سوودی زیاتر دەبێت.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - جوان عومەر ئەحمەد
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-05-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەجیج
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جوان عومەر ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌿 ژینگە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: May 3 2020 2:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2020 7:17PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 3 2020 11:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,199 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.245 KB May 3 2020 4:37PMجوان عومەر ئەحمەد
📷 فایلی وێنە 1.0.169 KB May 3 2020 3:46PMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,951 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574