بەشی راگەیاندنی زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکەم بەش بایکۆتی خوێندنی ئۆنلاینایان را...
خۆی لەئەسڵدا خۆێندن بۆئەوەیە کە جیات بکاتەوە لەکەسی نەخوێندەوار و (شەهادەدار)، ئێمە لەسۆنگەی هەست کردن بەبەرپرسیارێتیەوە بایکۆتمان راگەیاند.
لەهەموو وڵاتاندا خوێندکارانی زانکۆ چالاکترین کەسی کۆمەلگان، گەر ئێمەش بێدەنگ بین لەئاستی ئەم کارە ئەوا هەمان جیل دروست دەبێتەوە کە حکومەت 29 ساڵە ستەم و ناحەقی بەرامبەریان دەکات.
ئایا وزارەتی خوێندی باڵا ئیشی چییە کە نەتوانێ ئینتەرنیتێک بۆخوێندکارانی زانکۆ دابین بکات؟ نەک لەبەر ئەوەی کە زیاتر 50%ی خوێندکاران ئینتەرنێتیان نیە، بەڵکو بۆ ئەوەی ئەگەر هەمووشی ملیۆنێر بێت ئەوە کاری
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵایە کە ئینتەرنێت دابین بکات بۆ خوێندکاران، کەچی لەجیاتی پێدانی دەرماڵە بەخوێندکاران؛ ئەوا دەبێت خوێنکاران خۆیان ئینتەرنێت دابین بکەن کە هەندێکی زۆری لەم وەزعەیا هێڵی ئینتەرنێتی نییە.
بۆیە بەناوی سەرجەم خوێندکارانی بەشی راگەیاندەوە لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی بایکۆتی خوێندنی ئۆنلاین رادەگەیەنن:
1. بەبۆچونی زۆربەی مامۆستایان و خوێندکاران ئەم جۆرە سیستمە هیچ سودی نییە و تەنیا مەبەست بەرێکردنی کاتە.
2. نەبوونی هێڵی ئینتەرنیت لەلای بەشێکی زۆری خوێنکاران.
خوێندکارانی بەشی راگەیاندن
زانکۆی
هەڵەبجەهەڵەبجە
03-05-202003-05-2020