چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری شاری #هەولێر# لە نزیک ڕەواندز و #سۆران# (دیانا) . سەرە تاکەی لێواری ڕۆژاوای خەرەندی ڕەواندز ناسراو بە (گەلی عەلی بەگ) پێک دێنێت و بە ناواخین ناو دەبرێت لەبەرانبەر چیای کۆڕەک و ترۆپکە بەرزەکەی پێی دەگوترێت گۆڕەز کە (2058) مەتر بەرزە، ناوی گۆڕەز بە گشتی چیاکەش دەگوترێت.
ئەم چیایە بەشی ڕۆژاوای ناوچەکە پێکدێنێت، درێژبوونەوەی چیای برادۆست (2058) مەتر دەبێ، لە باشووری ڕوباری ڕەواندز درێژیەکەی دەگاتە 1596 مەتر، بەشەکانی ڕۆژاوای چیاکە لیژایەکەی بەهێزە بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی تری، بەشێک لە دۆلەکە هەندێک لە ڕووباری ڕەواندز پێکدەهێنێت. قەتپاڵی ڕۆژاوای لیژیەکەی بەهێزە کە دەرِوانێت بەسەر ڕووباری ڕەواندز لیژایی دەگاتە 60%، بەشەکانی ڕۆژهەلات لێژایی کەمترە بەبەراورد لەگەڵ بەشەکانی تر، و دەرِوانێت بەسەر ڕووباری بالەکیان کە تێکرِای لیژیەکەی دەگاتە. سەرەکەی تری دەگاتەوە چیای پیرەفات لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر. کۆنترین ئەشکەوتی جیهان لە چیای برادۆست هەڵدەکەوێ و بە ئەشکەوتی شانەدەر دەناسرێت. لەم ئەشکەوتەدا ئێسک و پروسکی نێژراوی یەکەم مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە کە تەمەنی بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ڕالف سولکی لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکایی (1951-1961) دەگەڕێتەوە بۆ 60 تا 80 هەزار ساڵ.
ناوی چیای برادۆست لە ناوی هۆزی ناسراوی برادۆستەوە هاتووە. بەڵام مێژووی ناونانی دیارنییە. بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی زارەکی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری پاشا کۆرەی ڕەواندز (1820-1845) و شەڕی سەختی لە دژی میرانی برادۆست لە #سیدەکان#. گرنگترین گوندەکانی بناری چیای برادۆست: گوندی بالەکیان و هاودیانن. ڕێگەی خەلان -سارداو لە ڕێگە گرنگەکانە کە قەدی ناوەندی چیای برادۆست دەبڕێت و دیوی هاودیان بە دیوی زێ (خەلان) دەگەیەنێت.[1]