برادۆست
چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری شاری
هەولێرهەولێر لە نزیک رەواندز و
سۆرانسۆران (دیانا). سەرە تاکەی لێواری رۆژئاوای خەرەندی ڕەواندز ناسراو بە (گەلی عەلی بەگ) پێک دێنێت و بە ناواخین ناو دەبرێت لە بەرامبەر چیای کۆڕەک و ترۆپکە بەرزەکەی پێی دەگوترێت گۆڕەز کە (2058)مەتر بەرزە، ناوی گۆڕەز بە گشتی چیاکەش دەگوترێت.
ئەم چیایە بەشی ڕۆژاوای ناوچەکە پێکدێنێت، درێژبوونەوەی چیای برادۆست (2058) مەتر دەبێ، لە باشووری ڕوباری ڕەواندز درێژیەکەی دەگاتە 1596 مەتر، بەشەکانی رِۆژاوای چیاکە لیژایەکەی بەهێزە بە بەراورد لەگەل بەشەکانی تری، بەشێک لە دۆلەکە هەندێک لە رِووباری رِەواندز پێکدەهێنێت. قەتپاڵی رِۆژااوای لیژیەکەی بەهێزە کە دەرِوانێت بەسەر رِووباری رِەواندز لیژایی دەگاتە 60%، بەشەکانی رِۆژهەلات لێژایی کەمترە بەبەراورد لەگەڵ بەشەکانی تر، و دەرِوانێت بەسەر ڕووباری بالەکیان کە تێکرِای لیژیەکەی دەگاتە. سەرەکەی تری دەگاتەوە چیای پیرەفات لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر. کۆنترین ئەشکەوتی جیهان لە چیای برادۆست هەڵدەکەوێ و بە ئەشکەوتی شانەدەر دەناسرێت. لەم ئەشکەوتەدا ئێسک و پروسکی نێژراوی یەکەم مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە کە تەمەنی بە گوێرەی لێکۆلینەوەکانی رالف سولکی لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکایی (1951-1961) دەگەڕێتەوە بۆ 60 تا 80 هەزار ساڵ.
ناوی چیای برادۆست لە ناوی هۆزی ناسراوی برادۆستەوە هاتووە. بەڵام مێژووی ناونانی دیارنیە. بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی زارەکی مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژگاری پاشا کۆرەی ڕەواندز (1820-1845) و شەڕی سەختی لە دژی میرانی برادۆست لە
سیدەکانسیدەکان. گرنگترین گوندەکانی بناری چیای برادۆست: گوندی بالەکیان و هاودیانن. رێگەی خەلان -سارداو لە رێگە گرنگەکانە کە قەدی ناوەندی چیای برادۆست دەبڕێت و دیوی هاودیان بە دیوی زێ (خەلان) دەگەیەنێت.
[1] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!