عەتا چاوشین بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
باکووری کوردستان
- لە ئێلح سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جەندرمەکانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ناوەندی شارەکەو و ژمارەیەک گوند. لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا خەدیجە تاش هاوسەرۆکی شارەوانی شاروچکەی ئاوسکێ، تەحسین یڵدرم ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تاوسکێ، حسێن تاش، جەمال دۆغان، ئەکرەم ئەڤروز و بایرام ئوزئاڵپ فەرمانبەرانی شارەوانی و بە گشتی 18 کەس دەستگیرکران.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخێرایی لە هەڵکشاندایە و یەکێک لەو پارێزگایانەی بەرپرسانی تەندروستیی نیگەرانکردووە
ئیلامئیلامە. سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی ئیلام دەڵێ، لە دوو رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان هێندە زۆر بووە کە لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا بێوێنەیە.
[2] بەرپرسانی پارێزگاکانی
سنەسنە،
کرماشانکرماشان و
ورمێورمێ دەڵێن رۆژانی دژوارترمان لەپێشە، چونکە ژمارەی تووشبووان لە یەک هەفتەی رابردوو لەو سێ پارێزگایە، لە ژمارەی تووشبووانی یەک مانگی رابردوو زیاترە، بۆیەش پێشوەختە هۆشداریان داوە ئەگەر خەڵک خۆیان نەپارێزن، دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و نەخۆشخانەکانیش ناتوانن هەموو تووشبووانی کۆرۆنا وەربگرن.
[4]
باشووری کوردستان
- هونەرمەند
عەتا چاوشینعەتا چاوشین لە
سلێمانیسلێمانی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.
[1]
- فڕۆکەی تورکیا گوندی ئیسڤ ئاڤای لە سنووری
زاخۆزاخۆ بۆردوومان کرد کە شوێنێکی نزیکی کۆمەڵگەی بیسێڤێیە. گوندەکە ساڵانێکە لەبەر بۆردوومانی تورکیا چۆڵکراوە و نزیکەی 30 پوورەی هەنگ زیانیان بەرکەوتووە.
[2]
- فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
[7]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە رێکخراوی یەسنا و پەرستگای زەردەشتیان لە شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا و بە دروشمی'ژیان یەک ریگایە، ئەویش راستییە'، ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان ڕاگەیەندرا.
[5]
ئەنجومەنێک بۆ زەردەشتیانی چوار پارچەی کوردستان دامەزرا
- یەکەم پەرستار بەناوی کەوسەر تەها لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە ماوەی شه و و رۆژی رابردوودا 299 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 8 کەسیش بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە و 16 تووشبووی دیکەش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- د.میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانيی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند :ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان لە حکومەت نەدەکرد کە ئەمرۆ ئه و بڕیارە خراپە بدات بە کەم کردنەوەی موچە.
[3]
- مامۆستایان و فەرمانبەرانی
گەرمیانگەرمیان، دژی کەمکردنەوە و دواکەوتنی مووچەکانیان ڕژانە سەر شەقام و ڕایانگەیاند، تا گێڕانەوەی مافەکانیانن درێژە بەخۆپیشانەکان دەدەن.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە توندی ئیدانەی داگیرکارییەکانی سەر باشوری کوردستان دەکات، هەروەها نیگەرانە لە دۆخی مووچەخۆران و داوا دەکات، کە دەسەڵات پابەندی بەڵێنەکانی بێت و 30 ڕۆژ جارێک مووچە بدات.
[5]
- فراکسیۆنی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی دژی بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هەموو جۆرێک ئه و بڕیارە رەتدەکەنەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- عەبدولکەریم عومەر، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە قامشلۆ سەردانی کردون و بە گوێرەی بەڵگەنامە فەرمییەکان، 10 منداڵی چەکدارانی
داعشداعشی بە رەچەڵەک فەرەنسییان رادەست کردون.
[4]
- لە شاری
گرێ سپیگرێ سپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، فشار خراوەتەسەر خەڵک کە لەمەبەدوا لە بازاڕکردندا لیرەی تورکی بەکاربێنن!. بۆ ئیدانەکردنی سەپاندنی بەکارهێنانی لیرەی تورکی، خەڵکی شاری گرێسپی گردبوونەتەوە و لە بەرامبەر ئەو بڕیارەدا ناڕەزایەتییان نیشانداوە.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی بەرگریی تورک کوژرانی سەربازێکی لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە لە باشووری کوردستان راگەیاند و باس لە گیانلەدەستدانی دوو گەریلاش دەکات.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 2573 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 119 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[3]
- بەهۆی کۆڕۆناوە، سعودیە حەجی لە خڵکی دەرەوەی وڵاتەکەی قەدەغەکرد.
[1]
- سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، تورکیا لە لیبیا یارییەکی مەترسیدار دەکات، ئەوەی تورکیا دەیکات پێشێلکارییە بەرامبەر بە کۆنفرانسی بەرلین.
[2]