هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لەسێدارەدرا
باکووری کوردستان
- سەربازی تورکیا لە ناوچەی لیجەی
ئامەدئامەد دەستیان بە ئۆپراسێۆن کرد، لە کۆڵانێک 6 گۆڕی شەهیدیان تێکدا. گۆڕی عیزەت توگال کە لەساڵی 1995-1996 لە لایەن ئەندامی میتی تورک شەهیدکرابوو، بەهادین تۆفان کە لە 10 تەموزی ساڵی 1991 لە مەراسیمی تەرمی ڤەدات ئایدن شەهیدکرا، گەریلای
پەکەکەپەکەکە ئایدن بەدران و ئینایەت تانرڤەردی لە ساڵی 1990 لە لیجە و موش لە شەردا شەهیدببوون، هەروەها خەیاڵ زەنگین و کوڕەکەی موستەفا زەنگین لە ساڵی 1993 لە لایەن جاشەکان شەهیدکران، بوونە ئامانجی هێڕشی دڕندانە و نامرۆڤانەی سەربازەکانی تورک.
[2]
سەربازەکانی تورکیا 6 گۆڕی تری شەهیدانیان رووخاند
- پۆلیسی تورک لە ئامەد و مێردین هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ئەمروڵلا کاڵکان ئەنجامی ئەنجومەنی پارتی
هەدەپەهەدەپە و 4 کەسی تریان دەستگیرکرد.
[2]
- بە بڕیاری
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە درەنگانی شەوی رابردوودا پارێزگاری 41 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا گۆڕدران. پارێزگارەکانی هەریەک ؛ سەمسور، ئامەد، مێردین، دێرسیم، سێرت، گمگم، ئەرزینجان،
خارپێتخارپێت،
ئاگریئاگری و ئیدر لە باکووری کوردستان کەوتوونەتە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان.
[3]
- دوای چەند رۆژ دەستبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە،
لەیلا گۆڤەنلەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە ئازا دەکرد.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- داگیرکەری ئێران رایگەیاند،
هیدایەت عەبدوڵڵاپوورهیدایەت عەبدوڵڵاپوور زیندانی سیاسی لە سێدارەدراوە.
[1]
- لە پارێزگای
ئیلامئیلام ژمارەی تووشبووان جارێکی دیکە بە خێرایی بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان پابەندی رێنماییەکان نین. لە باشووری ئیلام ژیان بە تەواوی ئاسایی بووەتەوە و قەرەباڵخییەکی زۆریش بە بازاڕەکانەوە دیارە بۆیە مەترسیی ئەوە دەکرێت ژمارەی تووشبووان لەوەی ئێستاش بەرزتر ببێتەوە.
[3]
باشووری کوردستان
- تووشبوویەکی دیکەی
کۆرۆناکۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن 65 ساڵەیە و دانیشتووی سلێمانییە.
[1]
- تەندروستی
سلێمانیسلێمانی رایگەیاند تا ئێستا لە سلێمانی 909 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- جووتیارانی دەشتی
هەولێرهەولێر و دەوروبەری لە شێوازی وەرگرتنی گەنمەکانیان ناڕازین. چەند رۆژە گەنمیان لە بارهەڵگردایە و پارەیان لەسەر دەکەوێت، بەڵام بەشێکیشیان بە بیانوی ئەوەی گەنمەکەیان پاک نییە و نیسکی تێدایە لێیان وەرناگیرێت، بۆیە لەبەردەم سایلۆی
مەخموورمەخموور گردبوونەوە و داوایان کرد چارەسەرێکیان بدۆزرێتەوە.
[3]
- نوێنەر و بەڕێوەبەری 155 پەیمانگا فێرکارییەکانی کوردستان لە دژی بڕیاری وەزیری پەروەردە سەبارەت بە داخستی پەیمانگا فێرکارییەکان کە نزیکەی سێ مانگ زیاترە داخراون لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە. لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا داوای کردنەوەی پەیمانگاکانیان کرد بەڕێکاری تەندروستی وەک شوێنەکانی دیکە.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد: لەسەدا 75ی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی سلێمانی لەکارکەوتەوەو بۆ چاککردنەوەی پێویستی بە 26 ملیۆن دینار هەیە بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پەراوێزخراوەو وەڵامی داواکارییەکانیان نادرێتەوە.
[5]
- لە ئاگادارینامەیەکدا، بانکی خوێنی سلێمانی رایگەیاند، هیچ پلازمایەکی خوێن لە بانکی خوێنی سلێمانیدا نەماوە و پێویستیان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی کۆرۆنا هەیە.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بۆ دووەم ڕۆژ لەسەر یەک، دانیشتوانی شارەدێی
ئاغجەلەرئاغجەلەری سەر بە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دژ بە جێبەجێنەکردنەکانی بەلێنەکانی حکومەت، دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و تا ئێستا بەردەوامە.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- خاوەن پشکەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە دژی
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید ئەنجامدا و داوای گەڕاندنەوەی مافەکانیان کرد، کە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لەلایەن شواسوارەوە خوراوە و تا ئێستا نەک تەنیا قازانج، بەڵکو پارەی کڕینی پشکەکانیشیان بۆ نەگەڕاندووەتەوە.
[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە
سەید سادقسەید سادق تەقە لە مامۆستای ئایینی کامەران عەلی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی کراوە، فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و بریندارە.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ
شەڕڤانشەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی
منبجمنبج لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو. ڕووداوەکە لە کاتێکدا بووە کە
شەڕڤان دەروێششەڕڤان دەروێش لەڕێگادا بووە لە منبجەوە بەرە و ئەبو قەلقەل بڕوات لەوکاتەشدا بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقیوەتەوە.
[6]
- چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی قەرقینی سەر بە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین 300 دارە زەیتونیان بڕیەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 146 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 34 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی گیانلەدەستدانە بە کۆرۆنا کە لە 24 کاژێردا تۆمارکرابێت.
[3]