لە دژی شەهیدکردنی قاسم ئەنگین هاوڵاتیانی شاری سلێمانی چالاکیان ئەنجامدا
باکووری کوردستان
- کۆمیتەی بەڕێوەبەری
پەکەکەپەکەکە رایگەیاند،
قاسم ئەنگینقاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی
27-05-202027-05-2020 شەهید بووە.
[1]
- لە
ئامەدئامەد، چنار و چەولیک لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئەشرەف مەمەدئۆغلۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، رەمەزان دەنگیز ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، سوزان ئیشبیلەن ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، حەسەن کالە بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە و عەسەن خەیری ئەڕئۆغلۆ سەرۆکی لقی یەکی دیسک- گەنەل ئیشی ئامەد دەستگیرکران.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 8 پارێزگا دەدات، کە
سنەسنە و
کرماشانکرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لەو پارێزگایانەن.[7]
- لە شاری کرماشان، کەمئەندامێک بەهۆی هەژارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو گیانی لەدەستدا.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی بەرزان محەمەدی خەڵکی شاری
سەوڵاواسەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، پاش تێپەراندنی دوو لە سەر سێ ماوەی زیندانییەکی، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.[7]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندەکانی سینین و بێرکم و ناوچەی خواکورکیان کرد لە دەڤەری
برادۆستبرادۆست. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر رێگای نێوان
سیدەکانسیدەکان و
سۆرانسۆران گەشت، کە رێگای سەرەکی هاتووچۆی کۆچەرەکانی ئەو ناوچەیەیە.
[4]
- 2 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی، گیانیان لەدەستدا.
[1]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی
کۆڕۆناکۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری
گەرمیانگەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، هەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
[1]
-
ئومێد خۆشناوئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، خەڵکانێک بەقاچاخ لە سنورەکانەوە ئاسانکارییان بۆکراوە و هێنراونەتەوە ناو شارەکانی هەرێم و خەڵکی تریش، جگە لە ئێران و شارەکانی تری عیراق لە وڵاتانی تری دەرەوە هێنراونەتەوە، تەنها بۆ ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا زیاد ببێت لە هەرێم، دەشڵێت: بەوهۆیەوە چاوەڕوانی کارەساتی گەورە دەکەین لەکوردستان، ئەمەش تەنها لەبەرئەوەی ئەزموون و حکومەتی هەرێم ناشرین بکەن.
[3]
- هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لە دژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و شەهیدکردنی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە کۆبوونەوەیەکدا رژێمی داگیرکاری تورکیان رسوا و شەرمەزار کرد.
[2]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی
سەرچنارسەرچنار لە سلێمانی، کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی تەرخانکراوە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، رایگەیاند، شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بە نیشانەی جیاواز و تووندتر هاتووەتەوە و زۆربەی تووشبووانیش لە گەنجانن.
[5]
- لە سنووری شارۆچکەی
شارباژێڕشارباژێڕ کۆپتەرێکی نەناسراو بە نزمی بەسەر گوندەکانی ناوچەکەدا فڕیوە؛ قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی هێلیکۆپتەرەکە. هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری هێلیکۆپتەری چینۆکی ئەمریکییە کە بۆ گواستنەوەی سەرباز و کەلوپەل بەکاردەهێنرێت. هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک شارەدێی
گاپیڵۆنگاپیڵۆن سووڕاوەتەوە و هەندێک دەخڵودانی ناوچەکەی سووتاندووە.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

هێلیکۆپتەرێک بە نزمی لە ناوچی گاپیڵۆنی جافەتی دەسووڕێتەوە و هەندێک دەغڵودان دەسووتێنێت
- لیژنەی تەندروستی پەرلەمان رایدەگەیەنێت پێویستە وەزارەتی تەندروستی رۆژانە لەکاتێکی دیاریکراودا ئاماری توشبوان و مردوان و ئەوانەی چاکبونەوەتەوە رابگەیەنێت بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ نەکاتە سەر دەروونی هاووڵاتییان و ترس و دڵەڕاوکێ بڵاونەبێتەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی
قەسەدەقەسەدە لە 5هەمین رۆژی هەڵمەتەکەیاندا چوونە سەر هەندێک ناوچەی گوندەکانی هرجێ و ناوچەی سوار لە دێرەزۆر. لەو هەڵمەتی ئەمڕۆیاندا 20 کەس دەستگیرکران، کە پەیوەندییان بە شانەکانی
داعشداعشەوە هەبوو. لە ماوەی ئەم 5 رۆژەدا و تاوەکو ئێستا لەو هەڵمەتەی هێزەکانی قەسەدەدا 87 چەتە و گومانلێکراو دەستگیرکراون.
[2]
- لە ناوچەی گرکێ لەگێی سەر بە شاری قامشلۆ، لەسەر بانگی کۆنگرەی ستار هاوڵاتیانی ناوچەکە لە گۆڕەپانی شەهید خەبات دێرک گرد بوونەوە و هێرشە نەگریسەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوکات بەدیلگرتنی ئەندام پەرلەمانەکانی
هەدەپەهەدەپەیان، بە توندی ئیدانە کرد.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە کامپی بەردەڕەشی باشوری کوردستانەوە 500 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە دەروازەی سێمالکاوە گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- جیهانپوڕ رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 43 کەس لە سەرتاسەری ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 70 تووشبووی دیکەش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق هۆشداری دەدات کە رۆژانی داهاتوو رۆژانی مەترسیدار دەبن لە عێراق بۆ رووبەربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای تێپەراندنی بەربەستی هەزار تووشبوو رۆژانە، وە پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو 15 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت.
[2]
- بە پێی راگەییندراوی بەرپرسانی دەوڵەوتی تورک، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 4 هەزار 711 کەس. ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە، 171 هەزار و 121 کەس.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)