باکووری کوردستان
- بە فەرمانی داواکاری گشتیی کۆماری لە
ئامەدئامەد ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەڕێوەچوو و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ئەشرەف مامەد ئۆغڵو ئەندامی ئەنجومەنی
هەدەپەهەدەپە، ڕەمەزان دەنگیز ئەندامی ئەنجوومەنی دەبەپە، سوزان ئیشبیلەن ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، حەسەن کالە بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە و حەسەن خەیری ئەرۆگلو سەرۆکی لقی ژمارە یەکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی پێشڕەو و شۆڕشگێڕ (دیسک - DÎSK) دەستگیرکران. هەروەها هەڵیشیانکوتایە سەر ماڵی گوڵستان نازلەر ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و سەرباری ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵ نەبوو دەستگیر نەکرا.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی
کۆڵبەرکۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران، لە سنووری 'دیناران' لە ناوچەی 'ئالان'ی
سەردەشتسەردەشت لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێوەیەکی ڕاستەو خۆ تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە. بەپێی هەواڵەکە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، چوار کۆڵبەری خەڵکی گوندی 'بێژوی'، بە ناوەکانی؛ هاوبیر ئیبراهیمی، عوسمان ساڵحی، ئەرسەلان عەبدوڵاهی و ئیبراهیم ڕەسوڵی بەسەختی برینداربوون.
[6]
برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت
-
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی قەرچەکی وەرامین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە، تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە و وەزارەتی ئیتڵاعاتیش ڕێگرە لەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
[5]
- ژنە چالاکێکی بواری ژنان بە ناوی
هاجەر سەعیدیهاجەر سەعیدی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە، بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو ژنە چالاکە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
[7]
- سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی
سنەسنە ئاماژەی بەوەکرد، لە 166 گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە 122 کەسیان کە دەکاتە 73% تەمەنیان سەروو 60 ساڵ بووە، 19 کەس ژێر پێنج ساڵ، 12 کەس لەنێوان 5 بۆ دەساڵ و 20 کەسیش تەمەنی لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵ بووە.
[2]
- زانکۆی پزیشکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کردووە، لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا 10 کەس بە کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و، 664 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمشێوەیەش ژمارەی گیانلەدەستان بە کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 798 کەس.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەیدەر عەلیاری تەمەن 30 ساڵ، لە بەرزاییەکانی پشت گوندی سارداو سەر بە شاری
بانەبانە، بەهۆی تەقینەوەی مین کەمئەندام بوو.
[7]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی شاری
بۆکانبۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “جەعفەر ئەوسافی” تەمەن 30 ساڵ و بە تاوانی “ئەنجام دانی پرسیاری عەقیدەتی” ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسە، “جەعفەر ئەوسافی” دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
[8]
- ژمارەیەک لە کاسبکارانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری
شنۆشنۆ، کرانە ئامانجی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، 20سەر ئەسپی کاسبکاران لە ناوچوون. ئەو 20 سەر ئەسپە، هی کاسبکارانی ناوچەی
سەڵماسسەڵماس بوون.
[7]
باشووری کوردستان
- 5 کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی گیانیان لەدەستدا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) (بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- مەڵبەندی 12ی
چەمچەماڵچەمچەماڵی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند،
فوئاد حەمەخانفوئاد حەمەخان، کارگێڕی مەڵبەندەکە ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- تۆپخانەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکەیان لە سنووری شارەدێی
سیدەکانسیدەکان تۆپباران کرد و بەوهۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
[4]
بەهۆی تۆپبارانی تورکیا ئاگر لە دەڤەری برادۆست کەوتەوە
- بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی
پێنجوێنپێنجوێن پێشنیاز دەکات دووبارە دروازەی سنووریی
باشماخباشماخ بۆ ماوەی هەفتەیەک دابخرێتەوە، چونکە لەو بڕوایەدایە 50% هۆکاری بڵاوبوونەوەی گەڕی دوومی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەت لە پێنجوێن و سلێمانی پەیوەندیی بە دەروازەی باشماخەوە هەیە.
[2]
- تەندروستی جیهانی ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناوە شارۆچکەی پێنجوێنیان خستبێتە بازنەی سورەوە و ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوە کاری وەزارەتی تەندروستی و تەندروستی سلێمانییەوە بڕیار بدەن و تەنها لە پێنجوێنیش نیە، بەڵکو لەهەموو شار و شارۆچکەکان بڵاوبوەتەوە و خەڵکێکی زۆر توشبووە.
[3]
- بەشێک لەکێلی گۆڕستانی شەهیدانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە، کە بە ڕەمزی شەیدانی کیمیاباران دەناسرێن، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەشکێنرێن، ئەوەش کەسوکاریی شەهیدانی نیگەرانکردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەتوانراوە وەک پێویست مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕەمزانەدا بکرێت و ڕێزیان لێبگیرێت، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی شارەکەش دەڵێت: ڕێوشوێن دژی ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە ئەو کارەدەکەن.
[5]
- نزیکەی 25 هەزار خوێندکاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان دەکەن و تاقیکردنەوەش تەنیا له و وانانە دەبێت کە لە وەرزی یەکەم لێی کەوتوون.
[3]
- ئەمڕۆ هاووڵاتیانی گوندی ئیسڵاح لە
جەلەولاجەلەولا خۆپیاندانیان ئەنجامداوه و داوادەکەن کە پێشمەرگە بەگەڕێتەوە ناوچەکانیان تا زیاتر پارێزراوبن. هەروەها داواش دەکەن کە هێزێکی بەرگری لە گەنجەکانیان دروستبکرێت تا ڕێگە نەدەن تیرۆرستان بەمشێوەیەی ئێستا زیانیان پێ بگەیەنێت.
[3]
- لە ڕووداوێکی تەقەکردن، لە شارەدێی
دارەتوودارەتووی سەر بە پارێزگای
هەولێرهەولێر، کارمەندێکی فەرمانگەی یاسایی پۆلیسی هەرێم بەناوی سەرهەنگ عوسمان، کوژرا. بە گوێرەی زانیارییەکان، ئه و کارمەندەی پۆلیس، ناوی سەرهەنگ عوسمان بووە، شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی تەقەکردن کوژراوە، بەڵام ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە ڕووداوەکە نەبووە.
[4]
- شۆفێرانی بارهەڵگری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بەهۆی درێژیی نۆرە و بەرزیی نرخەکان مانیان لە کارەکانیان گرت و نەچوونە سەر کار و بەو هۆیەشەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەکەدا پەکی کەوت.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی گروپی سوڵتان مورادی سەربە تورکیا ڕۆژی 23ی مانگی ئایاری ڕابردوو کچێکی کوردیان بەناوی
مەلەک نەبی خەلیل جومعەمەلەک نەبی خەلیل جومعە تەمەن 16 ساڵان لە گوندی دەروێشی سەربە ناوچەی شەرای
عەفرینعەفرین ڕفاندبوو، ئەمڕۆ تەرمی مەلەک بەمردووی لەسەر ڕێگەی عەزاز دۆزرایەوە.
[1]
مەلەک نەبی خەلیل جومعە لەلایەن چەتەکانی تورکەوە تیرۆرکرا
- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (
قەسەدەقەسەدە) لەدژی شانەکانی
داعشداعش لە دێرەزۆر و
حەسەکەحەسەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و 4 ڕۆژە بەردەوامە. سەرچاوەکانی ناو قەسەدە ڕایانگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەڕاسیۆنەکەدا و تا ئێستا زیاتر لە 50 چەتەی داعش دەستگیرکراون.
[5]
- دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی لە باشوری ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لە سەر ڕێگای نێودەوڵەتی M4 ماڵی هاوڵاتیانیان لە گوندی لەیلان سووتاند.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە گەڕەکی هێلکۆ لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ، کەسێک هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و خۆی تەقاندەوە، بەڵام لە ئەنجامدا تەنها خۆکوژەکە خۆی تێیا چوو و زیانێکی مادی گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا وەزارەتی تەندروستی 33 حاڵەتی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاند کە لە شوێنە جیاجیاکانی عێڕاق تۆمارکرابون بەمەش ژمارەی گیان لەدەسدان بە هۆی ڤایرۆسەکەوە لە عیڕاق گەیشتە 318 کەس.
[5]
- حکومەتی عێڕاق بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراق بەردەوام بێت.
[5]
- کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا پاکێچێکی تری هاوکاری ڕەوانە بکات. سەرچاوەکان لە بروکسلەوە ڕایانگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ئەمجارە 485 ملیۆن یۆرۆ بۆ تەندروستی سوریەکانی تورکیا دەنێرێت.
[5]