لەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری دەستگیرکران
باکووری کوردستان
- پاش لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەڕڵەمانتارانی
هەدەپەهەدەپە،
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن و فاریس ئۆگیولاری، شەوی رابردوو هەردووکیان لەلایەن تورکەوە دەستگیرکران.
[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بۆ ئەوەی رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەی رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە 5ی حوزەیران بۆ ماوەی 15 رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.
[3]
- پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسیان دەستگیرکرد.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگه، گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی “سەوزی چیا” لەگەڵ ئەنجومەنی “پاژینی
بانەبانە” و گرووپی “شاخەوانیی کۆیار“، بە سەرکەوتن بەسەر کێوی میراج، چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و یادی ڕۆژی جیهانیی ژینگەیان بەرز ڕاگرت.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
باشووری کوردستان
- شەوی رابردوو جارێکی دیکە هەلیکۆپتەرەکانی دەوڵەتی تورک بۆردومانی سنوری
برادۆستبرادۆستیان لە پارێزگای
هەولێرهەولێر کرد. تورک، بە ئەنقەست رەز و باخی گوندنشینانی سنورەکە دەکەنە ئامانج و لەڕێگەی بۆردومانەوە دەیانسوتێنن و زیان بە کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنن. بۆردومانەکان تا رۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە و لە دوای نیوەڕۆوە زۆر چڕبووەتەوە.
[4]
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن
- 2 تووشبووی دیکەی
کۆرۆناکۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی گیانیان لەدەستدا؛ بەمەش کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە تائێستا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 18 کەس.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا.
[1]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و نۆ ئافرەت و سێ کچێکی گەنج، دوازدە منداڵ، دوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و ئەوانی تر هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و هەشت پیاو و سێزدە ئافرەت و کچێک و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە هەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ 5ی حوزەیران لە شاری
کەرکوککەرکوک 28 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها دوێنێش 11 کەس و پێرێ33 کەسی دیکە لە کەرکوک تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
[3]
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، ئەگەر خەڵک وەکو ئێستا بێباک بێت و پابەندی رێنماییەکان نەبێت، لە سلێمانی کارەسات روودەدات، وەکو ئیتاڵیای لێدێت و دەگەنە قۆناخێک نەتوانن لە نەخۆشخانەکان نەخۆش وەربگرن.
[5]
- ئەمشه و بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی
کۆیهکۆیه و
تەقتەقتەقتەق خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامداو داوای موچه و خزمەتگوزارییان کرد. هێزە ئەمنییەکان بەهێز بڵاوەیان بەخۆپیشاندانەکە کردو تەقەیان بەسەر خۆپیساندەراندا کرد.
[2]
- هاوشێوەی شەوەکانی رابردوو، خۆپیشان لە شارۆچکەی
کفریکفری بەردەوامە.
[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەی شێخ باوەی سەر بە شارەدێی
جەلەولاجەلەولا لە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین، دانیشتوانی گوندی ئیسڵاح و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە دەستیان بە خۆپیشاندان دژبە کردەوەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی
داعشداعش لەسنورەکە، دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران، بە بەرزکردنەوەی دەیان دروشمی جۆراوجۆر، کە هەمویان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن گیانیان بپارێزێت لە مەترسی هێرشە بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش، رژانە سەر شەقامەکانی شێخ باوه. خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی
کەلارکەلارجەلەولایان بە دانانی بەرد و بلۆک و تایەسوتاندن داخست.
[2]
- مامۆستایانی ئایینی
پێنجوێنپێنجوێن بڕیاریاندا دەرگای مزگەوتەکان دابخەن و قائیمقامی پێنجوێن-یش دەڵێت، بڕیارەکە لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیاندایە.
[2]
- ئاگر لە دارستانی دەستکردی دڵۆپە لە کەسنەزان بەربوو، بەوهۆیەوە بە هەزاران داری دارستانەکە سووتان.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی سوریای دیموکرات (
هەسەدەهەسەدە) راگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی هاوپەیمانان توانیویانە 21 چەکداری سەربە هێزەکانی داعش دەستگیربکەن.
[2]
- لە کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانی لە زیندانێکی ژێر کۆنتڕۆڵی گروپێکی چەتە بەناوی جەبهە شامیەی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوەندی
گرێ سپیگرێ سپی، ژمارەیەک زیندانی هەڵهاتوون. گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بەناوی دەستگیرکردنەوەی هەڵاتووەکانەوە دەستیان بە گەڕان کردووە، لە ئەنجامدا لەنیوان چەتەکان و گوندنشینان ئاڵۆزی دروست بوو. گوندنشینان لەدژی گەڕان و دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لەلایەن گروپە چەتەکانەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی کودەتاکەی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی 2 پەرلەمانتاری هەدەپە و پەرلەمانتارێکی جەهەپە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسییان رێکخست و بەرەو گیوڤەن پارکی ئەنقەرە رۆیشتن، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان. پۆلیسەکان لە کاتی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپەدا توندوتیژییان ئەنجامدا و چاکەتەکەی ردڤان توران پەرلەمانتاری هەدەپەیان دڕاند.
[3]
پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە هێرشی کردە سەر پەرلەمانتارانی هەدەپە
- روانگەی سوری بڵاویکردەوە کە نۆ سەربازی سوریا لە بۆردومانێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراون کە تیایدا کۆگایەکی چەکی کردووەتە ئامانج.
[4]
- کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 886 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا گەیشتۆتە 167 هەزارو 156 کەس. ئەوەشی خستۆتەڕو کە لەو ماوەیەدا 63 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو بەوەش لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئێران تا ئێستا هەشت هەزارو 134 توشبو گیانیان لەدەستداوە.
[2]
- بەپێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا 18 کەس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە گیانیان لە دەستداوە.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کۆمپانیای فەیسبوک ژمارەیەک پەیج و ئەکاونتی کوردی دادەخات کە بەبڕی 27 دەفتەر دۆلار ریکلامیان بۆ پۆستەکانیان کردووە. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئه و پەیج و ئەکاونتانە سەر بەدەزگای زانیاریی یەکێتی بوون.
[2]