لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەیان تووشبووی نەخۆشیی کۆڕۆنا ...
باکووری کوردستان
-
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری
ئامەدئامەدی
هەدەپەهەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری
بانەبانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شاری بانەیە، فیشەکەکە بەر قاچی کەوتووە و برینداربووە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.
[3]
عەلی مەعارفی
- لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا، 16
کۆڵبەرکۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان کوژراو و بریندار بوون. لە کۆی ئەو ئامارە 4 کۆڵبەر کوژراو و 12 کۆڵبەری دیکە بریندار بوون. لە کۆی ئەو 16 کۆڵبەرە کوژراوە و بریندارە، 11 کۆڵبەریان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و 5 کۆڵبەری دیکەیان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تورکیە کوژراوە و برینداربوون.
[6]
- خوێندکاران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی
کرماشانکرماشان بە مەبەستی مەحکووم کردنی دەستوپێوەندەکانی داڕمانی ماڵی خەڵک و ناڕەزایەتیی بە کوشتنی “ئاسییە پەناهی“، لە بەرامبەر دادسەرای کرماشان کۆبوونەوە.[8]
باشووری کوردستان
- لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەیان تووشبووی نەخۆشیی کۆڕۆنا راگەیەندرا.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گەلیی دێرا و بێشێلییان کرد، کە دەکەوێتە ناوچەی بەرواریی باڵای سەربە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی لە پارێزگای دهۆک. زیانە گیانییەکانی ئەم بۆردومانانە نەزانراون، بەڵام زیانێکی زۆری بە رەزو باخی هاوڵاتیان و ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.
[5]
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن
- دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری
سلێمانیسلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن 70 و 47 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 11 و 4 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ، دوو منداڵەکە منداڵی تووشبووەکەی دوێنێ یە، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و کارمەندی تەندروستین.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران، کە دوو ئافرەتی تەمەن 35 و 34 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 13 و 9 و 8 و 3.5 ساڵن.
[1]
- لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن 60 و 26 و 20 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن 57 و 27 و 23 ساڵ و کچێکی تەمەن 16 ساڵن، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
[1]
- لە
کەرکوککەرکوک بەهۆی داوەتێکی نانخواردن زیاتر لە 30 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، شانەی قەیرانەکانی کەرکوکیش سکاڵای یاسایی لەسەر رێکخەری ئەو خوانە و رێکخەری شەکراوخواردنێکی دیکە تۆماردەکات.
[5]
- پارێزگاری
هەولێرهەولێر هۆشداری دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و داوایان لێدەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەشڵێت، ئێستا لە هەولێر تووشبووی
کۆرۆناکۆرۆنای زۆر مەترسیدارمان هەیە و مەترسی ئەوە هەیە گیان لەدەستبدەن.
[2]
- پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێنەوە رایگەیاند: لەئێستا ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاستێکی مەترسیدایە و پێویستە رەچاوی زیاتری خۆپارێزی بکرێت.
[5]
- بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی شارەکە بۆ تووشبووان کۆرۆنا تەرخانکرا. ئێستا تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی لە چوار نەخۆشخانە و دوو هوتێل چارەسەر وەردەگرن.
[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیاند پرۆسەی کەرەنتینکردن لەسەر خەرجی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە دەستیپێکردوە گوتی ئەوانەی لە شارەکانی عێراقە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان 48 کاژێر و ئەوانەش لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێنەوە 14رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
[2]
- بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە
دهۆکدهۆک رایدەگەیەنێت، 2600 منداڵی ئێزدی لە
شنگالشنگال کەوتنە بندەستی ئەو رێکخراوە و وەک چەکدار بەکاردەهێندران، تائێستاش چارەنووسی 700 منداڵ یەکلایی نەکراوەتەوە.
[4]
-
سیروان بارزانیسیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخموری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: داعش رۆژ بەڕۆژ بەهێز دەبێتەوە و وەکو سەرەتای 2013ی لێهاتوەتەوە.
[5]
- دانیشتوانی
کەڵەککەڵەک بۆ داواکردنی مافەکانیان و رێگریلێکردنیان بۆ کار و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
[7]
- بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بژێوی ژیانیان بەشێک لە هاووڵاتیانی
شارەزوورشارەزوور هاتنە سەر شەقام.
[3]
- ئاگرێک لە وێستگەی نەوتی سارەلووی سنووری شارۆچکەی
سەرگەڕانسەرگەڕان کەوتەوە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە دەڵێت ئاگرەکە زۆرە و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.
[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
-
هێزەکانی سوریای دیموکراتهێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندەکانی باشووری
حەسەکەحەسەکەوە تا دەوروبەری دێرەزۆر، دژی شانە نهێنییەکانی چەتەکانی
داعشداعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور - ئیبراهیم خەلیل بۆ عێراق و دەروازەی سنووری گوربوڵاک بە رووی ئێراندا کرانەوە.
[2]
- دادگای سویسرا رەتیدەکاتەوە کەسێک بە تۆمەتی ئەوەی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان -
پەکەکەپەکەکە بووە رادەستی ئەڵمانیا بکاتەوە و دەڵێت، لەوانەیە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەهەمانشێوەی سویسرا مامەڵەی لەگەڵ نەکەن.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 672 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاندو دەشڵێت: 15 توشبوی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 243 توشبوش چاکبونەتەوە.
[5]