لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید بە هوها و جنێو راونرا
باکووری کوردستان
- کوژرانی
بارش چاکانبارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی
هەدەپەهەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان –
پژاکپژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، هەریەک لە سلێمان موعینی و
زیلان ڤەژینزیلان ڤەژین-یش بە هاوسەرۆک هەڵبژێردراونەتەوە.
[1](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- چەندین ماشینی هێزە نیزامییەکان بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە هێرشیان کردە سەر گوندی چەکۆی شاری
سەردەشتسەردەشت و لەگەڵ خەڵکی ئەو گوندەدا تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لەو هێرشەدا بۆ سەر گوندی چەکۆی سەردەشت، هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی شتومەکی کاسبکارانی خەڵکی ئەو گوندەیان دا. ئەو سەرچاوەیە هەورەها ئەوەشی خستەڕوو، هێزە نیزامییەکان بە بیانووی شتومەکی قاچاخ، بە چەندین ماشین نیزامییەوە رژانە نێو ئەو گوندەوە و هەوڵی دەسبەسەرداگرتنی شتومەک و ئەسپی کاسبکارانیان داوە.
[8](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
باشووری کوردستان
- 4 تووشبووی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.
[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی
کۆڕۆناکۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 51 ساڵ بەناوی سالار حەمید، دانیشتووی شارۆچکەی دەشتی
هەولێرهەولێر/
بنەسڵاوەبنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/27 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج رۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[1]
- تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 ئافرەت تەمەن 63 ساڵ، دانیشتووی دەڤەری
گەرمیانگەرمیان شارۆچکەی
کفریکفری گەڕەکی ئازادی، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی بەتوندی و توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە 5/30 لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کەسێکی دیکە بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا کە ئافرەتێکی تەمەن 73 ساڵانە.
[1]
- ناڕەزایی بەرانبەر قەدەغەی هاتوچۆ سات بە سات زیاتر دەبێت. کۆمەڵێک لە هاوڵاتی و دوکاندارەکانی سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی داخستنی بازار و دوکانەکان رژانە ناو شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی. پاشان دوای نیوەڕۆ ناڕەزاییەکان زۆرتر بوون و لە هەندێک شەقامیش ئاگر کرانەوە. هێزەکانی ئاساییش بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد.
[1]
- شانەی قەیرانەکانی
کەرکوککەرکوک راگەیێندراوێکی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرتاسەری پارێزگاکە دەرکراوە و هەر کەسێک پابەندنەبێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیێندراوەکەی شانەی قەیرانەکانی کەرکوک، قەدەغەی هاتووچۆ تاوەکو کاژێر 06:00ی بەیانی رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان دەوام راگیراوە، جگە لەو دامەزراوانەی بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی جیاکراونەتەوە.
[2]
- سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەموو ئەو کەس و لایەنانە سزادەدرێن کە دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە یان هاونیشتمانییان لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی سارد دەکەنەوە.
[2]
- دوای ئەوەی 51 هاووڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران، بڕیاردرا دەروازەی سنووری باشماخ کەرەنتین بکرێت و پێشکنین بۆ کارمەندانی مەرزەکە بکرێت.
[6]
- پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان، بە جێبەجێکردنی رێنمانییە تەندروستییەکان لە سبەی کاژێر 06:00ی ئێوارەوە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکرێنەوە و قەدەخەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.
[2]
- ئاگر لەدەغڵودانی جوتیارانی هەردوو گوندی سەرکەوری زراریان و هەرکیان لەسنوری دەشتی بەرانەتی لە پارێزگای هەولێر، کەوتەوە بەشێکی زۆری سووتان سوتاون.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

چەندین دۆنم گەنم لە هەولێر ئاگریان گرتووە
- بەیانی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەسەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە شاری کەرکوک و ئەگەری زۆری سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بێت له و ئۆپراسیۆنەی هێزەعیراقییەکان لەبەیانی ئەمڕۆوە لەناوچەکانی دبزو
داقوقداقوق دژی تیرۆرستانی
داعشداعش دەستیان پێکردوە.
[3]
- هاوڵاتیان و کاسبکارانی ناوبازاڕی شاری
سلێمانیسلێمانی، لە دژی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ و داخستنی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان گردبوونەوە و داوا دەکەن رێگا بە کردنەوەی بازاڕەکان بدرێت.
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید چووە ناو خۆپیشاندەرانەوە بەڵام بە هوها و جنێو راونرا
[5]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی سبەینێەوە سەرجەم سێکتەرەکان دەکرێتەوە و ژیان ئاسایی دەکەنەوە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت.
[7]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی کە پێدەچێت هی دەوڵەتی تورک بێت، بە نزمی بەسەر ئاسمانی سلێمانیدا دەسووڕێتەوە.
[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندێکی تەل تەمریان تۆپباران کرد و بەو هۆیەوە ماڵی هاوڵاتیان ئاگری گرت و سووتان.
[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گردی ئامیریەی سەر ڕێگای ئێم 4 کو دەکەوێت باشووری ڕۆژئاوای تەل تەمر، تەقەیان کرد و زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی، عامیریە، ئەرگیهان و لێلانیان سووتاند.
[4]