بارش چاکان، تەنها لەبەرئەوەی گوێی لە گۆرانی کوردی دەگرت، لەلایەن تورکەوە ک...
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی
کرماشانکرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.
[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پزیشکییەکانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، لە رۆژی یەکشەممەوە 18 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی کرماشان،
لوڕستانلوڕستان،
سنەسنە و
ورمێورمێ گیانیان لەدەستداوە کە ئەوەیش بەرزترین ئاستی مردنە لە رۆژێکدا.
[3]
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی بەختیار چوالوی لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو رووداوە خەساری گیانیی نەبووە و هێزە نیزامییەکان پاش تەقەکردن لە کاسبکاران، دەستیان بەسەر شتومەکی کاسبکاراندا گرت و لەگەڵ خۆیان بردیان.
[7]
باشووری کوردستان
- قەدەغەی هاتوچۆی پیادە و ئوتومبیل لە هەموو شارەکانی هەرێم لەمڕۆوە بۆ ماوەی 6 رۆژ درێژەی دەبێت.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی
هەولێرهەولێر رایدەگەیێنێت، لە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە دۆخی تەندروستی شەش تووشبوو خراپە و لەنێو ئەوانەشدا دووانیان دۆخیان زۆر زۆر خراپە.
[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
دهۆکدهۆک دەستنیشانکران، ئافرەتێکی تەمەن 44 ساڵ و سێ کچی تەمەن 15 و 13 و 9 ساڵان، دانیشتووی ناو شاری دهۆکن و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی هەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووێکی کچ تەمەن 20 ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، هەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دهۆکن.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شازدە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، دوازدە پیاو و چوار ئافرەت، هەموویان نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 12 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە
گەرمیانگەرمیان راگەیاند کە حەوت ئافرەت، چوار پیاو و کچێکی گەنجن.
[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە هۆکاری زۆربووانی تووشبووانی کڕۆنا لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوو هەفتەیە تیمی تەندروستی
پێنجوێنپێنجوێن لە باشماخ نەماون و هیچ پشکنینێک لە مەرزەکە ئەنجام نەدراوە.
[4]
- پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن رایگەیاند، بوونی دوو مەرزی سنووری لە ناوچەکە و تێکەڵاوبوون و بەرەیەککەوتنی بەردەوام بەهۆی جووڵەی بازرگانی له و دەروازانە، هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنایە لە پێنجوێن.
[4]
- راگەیاندنی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، لە سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان هەموو مەراسيمە ئايينیەکان و نوێژی بە کۆمەڵ بە وتاری هەينيشەوە بەشێوەيەکی کاتی راگيرا.
[4]
-
ئیدریس سەلیمئیدریس سەلیم، ئەندامی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پاش ساڵێک لە مانەوەی لە زیندانەکانی ئاساییشی سەربە پارتی، ئازادکرا.
[1]
- بەرەی یەکگرتووی عەرەبی لە
کەرکوککەرکوک داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات راکان جبووری لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و پارێزگارێکی دیکە بۆ کەرکوک دابنێت.
[3]
- وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتیانی سڤیل و فەرمانبەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەکات کە لە پارێزگاکانی عێراق دەوام دەکەن، تاوەکو رۆژی
06-06-202006-06-2020 لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە دژی دووبارە راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ کاسبکارانی
دەربەندیخاندەربەندیخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایانکرد، کە بەردەوامبن لە کارکردن لەژێر رێنماییە تەندروستییەکاندا، یاخود قەرەبوو بکرێنەوە.
[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)

دەربەندیخان، کاسبکاران دژی کەرەنتینە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
- بەهۆی سەپاندنی کەرەنتین بۆ ماوەی شەش رۆژ، راکردنەکەی هەفتە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بنکەی وەرزشی سیروان دواخرا.
[8]
- ئێوارەی ئەمڕۆ چوار هاووڵاتی دانیشتووی شارەدێی
تەقتەقتەقتەق، لەناو حەوزێکی ئاودا کە بۆ بەخێوکردنی ماسی دروست کراوە خنکان.
[8]
- شانەی ئەمنیی عێراقی رایگەیاندووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بەکاروانێکی فەوجی مەغاویری فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە گوندی گڕاو لە
مەخموورمەخموور تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو سەربازی عێراقی و برینداربوونی دوو سەربازی دیکە.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوەندی ناوچەی جندرێسی
عەفرینعەفرین تەقینێکی بەهێز روویدا. بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- شەوی رابردوو، گەنجێکی 20 ساڵ بە ناوی
بارش چاکانبارش چاکان کە خەڵکی ناوچەی پاتنۆسی
ئاگریئاگری بوو گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، بەڵام کاتژمیر 22:30 لە گەڕەکی ئالسانجاکی ناوچەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەڕە، تورکەکان هێرشیان کردە سەری و چەقۆیەکیان لەدڵیدا و کوشتیان.
[2]
تەرمی بارش چاکان بەخاک سپێردرا
- وەزارەتی تەندروستی ئێران، رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردوو نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون و 81 کەسیس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
[6]
- لە شاری شیبویا وارد لە ژاپۆن پۆلیس هێرشی کردە سەر کوردێک و تووندوتیژی بەرامبەر بەکارهێنا، ئەم رووداوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی گەورەی ژاپۆنییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا. لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی تەنیوە، دەردەکەوێت دوو پۆلیس لە شاری شیبویا کوردێک دەخەنە سەر زەوی و لێیدەدەن. لەدوێنێوە سەدان کەس رژاونەتە سەر شەقامەکان، دژی دەمارگیری و بەکارهێنانی تووندوتیژی لە دژی کەمینەکان خۆپیشاندان دەکەن. خۆپیشاندەران هاواردەکەن: بیانییەکان مەچەوسێننەوە، پۆلیسە دەمارگیرەکان سزابدەن.
[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایدەگەیێنن لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و بە پێیەش بێت بە گشتی 4 هەزار و 563 کەس تا ئێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەشتووەتە 161 هەزار و 769 کەس.
[2]