Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
یەکێتی ئەوروپا لەکاتی مامەڵەی لەگەڵ پرسی پەنابەرێتیدا دەیەوێت هەموو ئەو زانیارییانە لەبەرچاو بگرێت کە سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەستدان.
راپۆرتەکە لە 79 لاپەڕەدا بە وردی دۆخی عێراق و هە
📊 ڕاپۆرتی ئۆفیسی هاوکاریی پەنابەرێتی ئەوروپی EASO تایبەت بە دۆخی ئێراق و هەرێمی کوردستان
📷 تاس
تاس لە کۆندا لفکە و سابون و بەردە پێی تێکراوە و ژنان بردویانە بۆ حەمام، هەر وەک جانتایەک بەکار هێنراوە لەبەر ئەوەی زۆر دوبارە بۆتەوە لە کوردەواریدا هەر شتێک دوبارە بکرێتەوە وەک پەندێک دەوترێت (نەفسی ت
📷 تاس
📷 هیزە
هیزە لە پێستی گیسک یان بزن دروست دەکرێت لە کۆن و ئێستادا لە گوند ڕۆنی تێدا هەڵدەگیرێت.[1]
📷 هیزە
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
حەرامخۆر، حەڵال و حەرام لێک جیاناکاتەوە و ئەوەی بکەوێتە دەستی حەڵالە، گوێ بەهیچ نادات بۆیە تورەگە و کیسەکەی پیس و چڵکن دەبێت، زۆربەی ئه و حەرامخۆرانە بەسکێک تێر و بەدوان برسین و
💬 حەرامخۆرە، کیسە بۆرە
💬 ئاگری بن کایە
ئاگری بن کایە.
کا، ئەگەر گڕی گرت، ئاگرەکەی گڕێکی کزی هەیە وهێواش هێواش کایەکە دەسوتێنێت و دووکەڵێکی خەستی ڕەنگ شین و بۆر وسپی وڕەشی دەبێت ودووکەڵێکە خنکێنەره و چاوکوێر دەکات، ئه و گڕەش لەژێری کایەکەو
💬 ئاگری بن کایە
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
وتراویشە(ئەسپێ لەگیرفانم فەتەڕۆ دەکات)، سەوزەڵێ گۆرانیەکی فۆلکلۆری کوردییە و بۆ هەڵپەڕکێ و ئاهەنگ و بەزم گێڕان دەوترێت، گیرفان و باخەڵ کە بەتاڵن، ناتوانرێت پێداویس
💬 ئەسپێ لە باخەڵیا سەوزەڵێ خانم دەڵێت
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ەمە یەکەمین شوێنەوار نییە لە سنووری پارێزگای دهۆک بدۆزرێتەوە، بەتایبەتی لەو شوێنەی ئێستا دەوروبەری بەنداوی موسڵە، بەڵام یەکەمین شوێنەواری هاوشێوەیە و پێشتر هیچ کارگەیەکی وەها لە کوردستان و لە عێراقیش
📖 لە سنووری دهۆک کارگەیەک دۆزرایەوە مێژووەکەی بۆ 1500 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
یەکێکە لە شوێنەوارە دەگمەنەکان لە ئەندازیاریی ئاودێری، کە پێش ئێستا نەدۆزراوەتەوە. ئێرە فڕن و شوێنی دروستکردنی کەرەستەی ئاودێری بووە و بۆڕییەکانی ئاودێری لەو کارگەیە دروستکراون ئەم کارگەیە ئەو دەکەوێت
💎 کۆنترین کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی ئاودێری لە دهۆک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ بە گا دەفرۆشێت
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، ناویشیان لەدوای یەک
💬 کێچ بە گا دەفرۆشێت
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
بچوکی چۆلەکە زۆر ئیدیۆمی لێ دروستبووه (چۆلەکە خۆت چی و گۆشتاوت چی؟، چۆلەکە خۆی هەيە تافروجاوی هەبێت؟، کێشکەی بەچل وچاران) هەر لەبەر گچکەیی و بچوکی چۆلەکەیە وتراویشە(دون
💬 دونیای لێ بووە بەچەرمی چۆلەکە
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەبارەی خوداوە بۆتان دەدوێم
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
نووسینی: ئەشرەف عوسمان
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی
پوختەی ڕۆمانەکە دەربارەی باوکێکە کە ڕۆڵەکەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، بەم جۆرە باوکەکە ڕێنوێنیکارێکی زۆر باش دەبێت، تاوەکو هاوسەرگیرییەکەی سەرکەوتوو بێت.
📕 ئامۆژگاری باوکێک بۆ ڕۆڵەکەی
📕 لەگەڵ خەڵکدا
وەرگێڕانی:ئەیاد فەهمی [1]
📕 لەگەڵ خەڵکدا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
ناوم: ئەیاد فەهمی حاجی سابیرە، لە کۆتایی ساڵی 1995 لە گوندی کچان سەر بەناحیەی سەنگاو لە دایکبووم.
بەکالۆریۆسم هەیە لە خوێندنی ئیسلامیدا (دراسات) بەپلەی باڵا.
ماوەی چوار ساڵه ڕۆژانە لە سۆشیال میدیادا
👫 ئەیاد فەهمی سابیر حەمەغەریب
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
مێشێک دەکاتە گامێشێک
وتراویشە(مێشێک و گایەکی پێ وەکو یەکە) بەڵام ئەمەیان تەواو پێچەوانەیە بۆ سەخاوەت و دڵئاوایی ووتراوە، مێش، مێشولە زیندەورێکی بچوکە و گامێش ئاژەڵێکی زەبەڵاحە، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەک
💬 مێشێک دەکاتە گامێشێک
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە.
کەندەران، کەندەڵان، لاپاڵی هەموو(کەندێک) پێی دەوترێت(کەندەڵان) ئینجا بەگوێرەی قوڵی و فراوانی و گەورەیی کەندەکە، کەندەڵانەکەش گەورە و بچوکی دەردەکەوێت، بە
💬 هەتا کەندەرانێک نە ڕوخێت، کەندێک پڕ نابێتەوە
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
گۆڕی بەخیل تەنگە
بەخیل، کەسێکی هەبووی قرچۆکە، لە هەموو ڕوویەکەوە هەتاوەکو لەکاتی پێویستیش ناتوانێت پیاوەتی و چاکە بکات، زەوی و زاری دونیاش فراوانە بەڵام ئەگەر ئه و سەیری بکات دەبێتە چەرمی چۆلەکە، بۆی
💬 گۆڕی بەخیل تەنگە
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
قازانج سەری مایە دەخوا
مایە، هەموو کەلوپەلێکی گوازراوە ونەگوازراوەیە، سەرمایە بەگەڕبخرێت یان قازانجی لەدوایە یان زەرەر، هەندێجاریش هەیە(قل وبەگایەتی) دەردەچێت، زیانی زۆر بەسەرمایە دەکەوێت بۆیە سەرمای
💬 قازانج سەری مایە دەخوا
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
کەس ناچتە قەبری کەس
لەکۆمەلی ئاینیدا گۆڕ(قەبر) جێگەی سزا و پاداشتە یان دەبێتە باخچەیەکی بەهەشت یانیش دەبێتە چاڵێکی دۆزەخ، بۆیە ترس و تۆقین لەگۆڕ له و بیروباوەڕانەدا یەکجار زۆرە و بووە بە وێردی سەر زم
💬 کەس ناچتە قەبری کەس
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ەقی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (209)
1. پشکنین: (4697 پشکنینی نوێ)
(1568 هەولێر)، (798 سلێمانی، 143 گەرمیان)، (21
📝 ڕاگەیەندراوی ژمارە 209ی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
📕 سەمای فریشتەکان
سەمای فریشتەکان لە نووسین و ئامادەکردنی عەبدولعەزیز مەجیدە، کتێبەکە گەڕانێکە بە نێو مێژووی سەما و هونەری میللی لە باشووری کوردستان.
نووسەر لە کتێبەدا ژیان و بەرهەمی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی وەکو راهێن
📕 سەمای فریشتەکان
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
لە رۆژی 22-9-2020 لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر، رێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی سەمای فریشتەکان بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و رۆشنبیران ئامادەی ببوون.
کتێبی سەمای فریشتەکان لە نووسین و
🎵 ناساندنی کتێبی سەمای فریشتەکان بە هەڵپەڕکێ
🎵 دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ
🎵 دیاسپۆرا
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
ئامادەکردن : دکتۆر دڵشاد ئەحمەد [1]
📕 گرنگی دوعا لە ژیانی مرۆڤی موسڵماندا
📕 فیزیا بناسە
ئامادەکردنی: راویە ئاریان عەبدوڵڵا [1]
📕 فیزیا بناسە
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی نێرگز
👫 کەسایەتییەکان
جیهاد دڵپاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-09-2001
✌️ شەهیدان
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گ...
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
📖 ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

ساڵی خوێندنی 1997-1998،خوێندنی بەکالۆری لە دواناوەندی سيروان لەکەلار
سەباح عەلی جافسەباح عەلی جاف
لەژيانی هەر يەکێک لەئێمەی تاکی کوردا، قۆناغی خوێندکاری و خوێندن بەشێکی باش لەيادەوەرييەکانمانی داگير کردووە و رەنگە بۆ هەر يەکێک لەئێمە چيرۆکێکی جياواز بێت، بەکورتی هەندێک هەڵوێستە لەسەر ئه و قوناغە دەکەم، بەهيوام سودی هەبێت و بێ هەڵە بيرم کەوتبێتەوە.
لەساڵی خوێندنی 1997-1998، من لەگەڵ قوتابيە هاوپۆلەکانم گەيشتينە پۆلی سێيەمی ناوەندی (نۆيەمی بنەڕەتی ئێستا) لە قوتابخانەی دواناوەندی سيروانی تێکەڵ لەگەڕەکی کەلارکەلاری کۆن لە شاری کەلار، دۆخی سياسی و ئابوری ئه و دەمە بەڕاستی زۆر ناخۆش و دژوار بوو بەشێوەيەک لەرووی ئابورييەوە کوردستان وەک بەشێک لەعێراق لەژێر ئابڵوقەی ئابوريدا گوزەری دەکرد، لەرووی سياسی و ئەمنيەوە دۆخە ناسەقامگير ئەويش به و پێيەی کوردستان لەژێر مەترسی حوکمەتی بەعسدا دەژيا، کەلار به و پييەی خەتی تەماس بوو لەگەڵ سنوری عێراق دۆخەکەی زياتر مەترسی دار تر بوو.
ئێمەی قوتابی دەتوانم بێژم زۆرينەمان لەرووی ئابوريەوە گوزەرامان خراپ و لەژێر هێڵی هەژارييەوە بووين، ئەمەيش بەراستی کاريگەری لەسەر ژيانمان بەگشتی هەبوو بۆ نمونە خەرجی رۆژانە پێم وابێت زۆرينەی قوتابيان نەيانبوو، لەرووی پێداويستی و خۆراکەوە زۆرينە دۆخێکی کولەمەرکی دەژياين، لەکاتی پشوی هاوينان و تەنانەت کاتی دەواميش قوتابيان کارمان دەکرد ئەويش هەم بۆ هاوکاری ماڵەوەمان، هەم بۆ ئەوەی بۆکاتی دەوامی خوێندن بەشێک لەپێداويستيەکانی قوتابخانە لە قرتاسيە و جلوبەرگێکی هاکازای دەستەبەر بکەين، ئه و دەمانە وەک ووتمان دۆخی ئابوری خراپ بوو قوتابيان دەفتەری ساڵی پێشومان دووبارە بەکاردەهێنايەوە واتا بە خەتکوژێنە (مساحە) ئەوانەی پێشومان دەسڕيەوە، زۆرينەمان شەرواڵی کوردی و بلوزێکی بەکارهاتوی دووبارەمان لەبەر بوو، بەدوو يان سێ قوتابی يەک کتێبی مەنهەجمان هەبوو، زۆرێک لەمامۆستای وانەکان زوو زوو دەگۆڕان.
سەبارەت بەبينای قوتابخانە بەراستی ئه و بينايەی ئێمە تێيدا دەمانخوێند بەزمی زۆر بوو، بينای قوتابخانەکە بينای قوتابخانەی شەهيد مەلا ئەحمەدی ئێستا بوو لەگەڕەکی کەلاری کۆن، بەڵام سەرەوەی بيناکە بە چينکۆ گيرا بوو لای زۆرينەی خەڵکی بە (مەکتەبە چينکۆکە) ناسراوە، لەکاتی باران دەنگی باران و لەوەرزی گەرمايش وەرە لەژێر چينۆکدا بخوێنی !، لەهەمووی خۆشتر منداڵی گەڕەک هەر بۆ خۆشی و بۆ ئارەزوو بەرديان فڕێ دەدايە سەری، جا يەک و دوو بەرد نەبوو جاری وا هەبوو رەتڵێک بەرديان دەکردە سەر مەکتەبەکە، تا دەنگی ئه و بەردانە تەواو دەبوو خوێندن دەوەستا، لەولايشەوە بەڕێز بەڕيوەبەری دواناوەنديەکە (مامۆستا حسێن کەلاری) دەيکردە هەراو ووريا ئەدەی بزانه ئه و منداڵە لاسارە کێيە...
بەڕاستی ئه و دەمانەی خوێندن سەرباری بارگرانی ئابوری و مەترسيە ئەمنيەکان، بەڵام خودی قوتابی و مامۆستايان و کەس و کارمان وورەمان بەرز بوو، خاوەن ئيرادە و رێز و خۆشەويستی و دۆستايەتی بووين، بەرپرسيارێتی و رێز و خۆشەويستی پەيوەنديەکانی گرێدەدا، لەم دۆخە ناهۆمارەدا بەندە لەگەڵ نزيکەی پەنجا(50) قوتابی لەيەک پۆلی مام ناوەندا توانيمان درێژە بە خوێندنی يۆلی سێيەمی ناوەندەی بدەين کە ئه و دەم بەکالۆريا بوو، وانەکەکان گران و زۆر بۆ نمونە لەوانەی بيرکاری دەبوو زياتر لە 21 سەلمينراو لەبەر بکەی، لە پەروەردەی ئاين چەندين ئايەتی دوور و درێژ، لەجوگرافيا و مێژوو بابەتی زۆر و وورد و چڕ کە پرسيارەکان هەمە جۆر بوو، هەموو جۆرە پرسيارێک هەبوو وەک (گۆتاری ,بۆشای، هۆ، پێناسە...) تەنها هەڵبژاردن نەدەهاتەوە، لەزمانی عەرەبی جاری وا هەبوو يەک لاپەڕە وەڵامت دەنوسی لەخوارەوەی پرسيارەکە نوسرابوو (درجتان).
وەک ووتم پۆلی سێيەمی ناوەندی بەشێوازی بەکالۆريا دەتوانی بچيتە قۆناغی ئامادەی (چوارەمی گشتی)، دوای ئەوەی بۆ ماوەيەکی قوتابی خۆی ماندوو دەکرد، ئێمەی کوڕان سەرمان تراش دەکرد (سفر) و لە قوتابخانەيەکی تر ناوت دەهاتەوە، ئێمەی قوتابيانی پۆلی سێيەمی ناوەندەی لە دوا- سيروان لە قوتابخانەی پەژار لەگەڕەکی سەرکەوتن (حەمەی کەريم) ناومان گەڕيەوە، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە بە پێ (بەبێ ئۆتۆمبيل) لەکاتژمێر حەوت و نيوی بەيانی بەڕێ دەکەوتين دەچوين بۆ هۆڵی تاقی کردنەوە (ئيمتحانی بەکەلۆری)، لەگەڕەکی کەلاری کۆنەوە قوتابخانەی پەژار لە گەڕەکی حەمەی کەريمەوە ديار بوو واتا هيچ ماڵ و خانويەک له و نێوەدا کە ئێستا چەندين گەڕەکە لەشەهيدان هيچ نەبوو، رێگەيەکی گڵ هەبوو لەکەلاری کۆنەوە دەچووە حەمەی کەريم.
من لەگەڵ هاوڕێکانم و قوتابيانی قوتابخانەيەکی تر لە بينای قوتابخانەی پەژار تاقی کردنەوەمان کرد، من بە ژمارەی تاقی کردنەوە (10733) بەشداری ئەزمونە گشتيەکانی ئه و دەمەم کرد بۆ قۆناغی ناوەندی، بەڕێوەبەری هۆڵيش کە لای قوتابی ئه و دەمانە وەک سەرۆک کۆمار وابوو، بەڕێز مامۆستا تابان بوو، رۆژانە پێم وابێت کاتژمێر هەشت و نيو يان نۆ تاقی کردنەوەکان دەستی پێ دەکرد لە کەشێکی توندی نا پەروەردەيی ترسێنەردا، بۆ نمونە گەر قوتابی چارەکە سەعاتێک دوا بکەوتايە بێبەش دەبوو لە تاقی کردنەوە، هۆڵەکان توندوتۆڵ بوون لەلايەن چاودێرەکانەوە، راستی خەش کردن زۆر کەم بوو چونکە ئەوەی خەشی (قۆپيە) بکردايە لە هەموو وانەکان بەدەرنەچوو ئەژمار دەکرا، ئێمەی قوتابی بەڕێز مامۆستا حسێن کەلاری بەڕێوبەرمان بوو، راستی زۆر رێنمای دەکردين و زۆر جاريش بە توندی رێنمايەکانی پێ دەوتين، بۆ نمونە قوتابی دەبوو هەموو پێداويستيەکانی پێ بێت، سوپاس بۆ خوا من توانيم له و دۆخە ناهەموارەدا بە سەرکەوتونە قوناغەکە تێپەڕێنم، من بۆ خۆم تاقی کردنەوەی وانەی زمانی عەرەبيم خستە خولی دووەم و بە سەرکەوتونە دەرچووم، بۆ ئەوەيش کە قوتابی دەبوو رێگەپێدانی يان مۆڵەتی نەخۆشخانەی پێ بێت بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن ئه و تاقی کردنەوەيە بکات.
لەپاش ئەوەی ئەنجامەکان گەڕايەوە دەبوو قوتابی چوار هەڵبژاردن بکات بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغی ئامادەی ئەويش پێی دەوترا (ئينسيابيە)، مامۆستا حوسێن کەلاری رۆژێک هات ووتی ئه و فۆرمە هاتووهلە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەرکوککەرکوک – ئه و دەمە لەشاری دەربەنديخان بوو، دەبێت پڕی بکەنەوە بەڵام ئامان نەيدڕن و پيسی مەکەن چونکە فۆرمەکان سنوردارن، بەڵام ئەوەی من سەرباری ئەوەی کە لەجێگەيەکی باش هەڵمگرت بەڵام ئەوەی من لەچەند لايەکەوە دڕا بوو، راستی لەترسی مامۆستا حوسێن خۆم نەمبردەوە و لەڕێگەی دايکمەوە بردمەوە بۆ قوتابخانە، هەڵبژاردنەکانيش لە باشترينەوە بۆ خوارەوە پڕت دەکردەوە بە گوێرەی ئارەزوومەندی، زۆرينە لەگەڵ ئەوە بوون کە بچنە پۆلی چوارەمی گشتی بەڵام ئامادەی پيشەی خواستی لەسەر کەم بوو بەڵام زۆرێک بەهۆی کەمی نمرەوە دەچونە ئه و قوناغە، بەڵام من توانيم بچمە يۆلی چوارەمی ئامادەی، لێرەوە دەکرێت سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم هاوکار بوون بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بەتايبەت مامۆستا و کەس و کار و هاوڕێ باشەکان، ئه و مامۆستايانەی کە لەسێيەمی ناوەندی لە دواناوەندی سيروان وانەيان پێ ووتومەتەوە ئەم مامۆستا بەڕيزانە بوون :
1 – پەروەردەی ئيسلامی – مامۆستا مستەفا عەزيز
2 – زمانی کوردی – هەردوو مامۆستايان حسێن کەلاری، مستەفا عەزيز
3 – زمانی عەرەبی – مامۆستايان حەکيم، حەمەی شێخ
4 – زمانی ئينگليزی – مامۆستا دڵشاد نەريمان
5 – بيرکاری – مامۆستا يونس
6 – زيندەوەرزانی – مامۆستا جەلال مولک
7- فيزيا – مامۆستا کۆکش سديق
8 – کيميا – مامۆستا جەلال مولک
9 – جوگرافيا – مامۆستا بورهان
10- مێژوو – مامۆستا عەلی گردەگۆزينەی
11 – نيشتيمانی – وەڵا بيرم نەماوە
هيوادارم سەرم نەيشاندبن و هەندێک زانياريم پێ دابن، دووبارە سڵاو رێز بۆ مامۆستايان و بۆ ئێوەی خوێنەری ئەم چەند دێڕە.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 3
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-05-2020
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەباح عەلی جاف
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-05-2020
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 1 2020 1:36PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 1 2020 1:44PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: May 1 2020 1:44PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 776 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.163 KB May 1 2020 1:39PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 لەبارەی خوداوە بۆتان د...
  🕮 گرنگی دوعا لە ژیانی مر...
  🕮 فیزیا بناسە
  🕮 جینۆساید لە باکوری کور...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-09-2020
  🗓️ 24-09-2020
  🗓️ 23-09-2020
  🗓️ 22-09-2020
  🗓️ 21-09-2020
  🗓️ 20-09-2020
  🗓️ 19-09-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
حەمەی نێرگز
هونەر مەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە سالح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، ، بە هۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو براو خوشکەکانی مندال بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بە هۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و رۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردن کردن
حەمەی نێرگز
جیهاد دڵپاک
جیهاد زۆراب ئەحمەد، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بووە ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر.
جیهاد دڵپاک
23-09-2001
باشووری کوردستان
- هێزێکی سەربازانی ئیسلام لە ناوچەی هەڵەبجە هێرشی کردە سەر هێزەکانی ینک لە گوندی خێڵی حەمە، کەبووە هۆی شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی یەکێتی و تەرمەکانیشیان شێواندن.[1][2]
23-09-2001
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
شەهيد ملازم عەبدوڵڵا شيخ مەحمود گوڵانی، سەرکردەی داستانەکەی قاتەکانی کفری، کە لە 25ی 9ی ساڵی 1963دا لەگەڵ 28 پێشمەرگەی قارەمان و چاونەترس دا لە شەرێکی نابەرامبەردا لەگەڵ هێزێکی سەربازی گەورەی دەسەڵاتی عێراقی هەتا دوا هەناسەیان بەرگریان لە خاکی کوردستان کرد. ناوی ئەو شەهیدە نەمرانە ملازم عەبدوڵڵای شيخ مەحمود، عەبدولکەریم قادر سڵێمان (عەول قالە فاتان ڕەباتی)، نامق قادر مەحمود تیلەکۆیی، فاتح حمەشەریف خوامراد، مەحمود ڕەشید حەسەن تیلەکۆیی، حەمەئەمین قادر حەمە عەلی، حسێن فەرەج مەعروف، عوسمان ئەحمەد خو
ملازم عەبدوڵڵا شێخ مەحمود گوڵانی
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی
لە بانە لەدایکبووە. رۆژی 23-09-2016 لە هندستان کۆچی دوایی کرد. برای هونەرمەند تەها کەریمی-یە.
هاوڕێ کەریمی - باقی کەریمی

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574