بە بۆنەی یادی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و سەندیکا و ڕێکخراوەکانیان، هەروەها پیرۆزبایی لە تێکڕای کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم.
کرێکارانی کوردستان بازووی ماندوونەناس و کاران و ڕۆڵێکی دياری بنیادنەرانە لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا دەگێڕن کە هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. لەم یادە پیرۆزەدا، تەواوی پشتیوانيی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیکاییە ڕەواکانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری کارکردنی کرێکاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتکێشە و تەواوی خەڵکی کوردستان، دووپات دەکەینەوە.
هيوادارين وڵاتەکەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و کێشەکانی دەرهاويشتەی پەتای کۆرۆنا دەرباز ببن کە بەداخەوە کاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتی کرێکاران و ڕەنجدەران دروست کردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێکی باشتردا ئەم یادە بکەینەوە.
ڕۆژی جيهانيی کرێکاران لە هەموو لايەک پيرۆز بێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#01-05-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,448
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!