图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,970
图片 105,389
书籍 19,102
相关文件 95,937
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مۆتەکەی بێکاری لە وەیشوومەی کۆرۆنادا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 5
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مۆتەکەی بێکاری لە وەیشوومەی کۆرۆنادا

مۆتەکەی بێکاری لە وەیشوومەی کۆرۆنادا
بێکاری وەک دیاردەیەک لە زۆربەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستا هەبووە، لە سیستمی ئابووریی سەردەم وا دەردەکەوێ کە بەشی زۆری خولی ئابووریی چالاک بەبێ هاتنە ئارای دیاردەی بێکاری سەر ناگرێ. ئەمەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئابووریی نێوخۆ و نێونەتەوەیی دەبێ و کار دەکاتە سەر بوارەکانی گەشەکردن، بووژانەوە و پەرەپێدان کە دەبێتە هۆی دابینکردنی هەلی کاری جۆراوجۆر و دواتریش کەمبوونەوەی ڕێژەی بێکاران لە کۆمەڵگەدا.
بێکاری یەکێک لە دیارترین گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی تاک و حکوومەتە کە کێشە و گرفتی جۆراوجۆری لێ دەکەوێتەوە. بۆیە زۆربەی وڵاتان لە جیهانی هاوچەرخ بە بەردەوامی هەوڵی لێکۆڵینەوە و دەرەنجامەکانی لەسەر کۆمەڵگە دەدەن و دەیانەوێ ژمارەی بێکاران و کێشەی بێکاری کە لە نەبوونی هەلی کاری گونجاو سەر هەڵدەدا، چارەسەر بکەن.
بێکاری لەو کێشانەیە کە سیاسەتمەدار و بڕیاربەدەستانی سەرقاڵ کردوە و هەوڵی دانانی پلان و پرۆگرامی داڕێژراو دەدەن، ئەم گرینگی دانەش لەوەوە دێ کە دیاردەی بێکاری شوێنەواری گەورە بەدوای خۆیدا دێنێ و بە تایبەتی کاریگەر دەبێ لەسەر ژێرخانی کۆمەڵایەتیی وڵاتان. بێکاری نیشانەیەکە بۆ بوونی جیاوازی لە نێوان بڕی خستنەڕووی کار و بڕی کاری بەگەڕخراو، تێکڕای بێکارییش جیاوازە لە نێوان پیشە و چالاکییە ئابوورییە جۆراوجۆرەکان، هەروەها لە نێوان ناوچەی جوغرافیایی و توێژ و تەمەنە جیاوازەکانیشدا.
لێرەدا کاتێک دەبینین زۆربەی وڵاتانی جیهان و بە تایبەت وڵاتانی پێشکەوتوو لە هەوڵی چارەسەری ئەم کێشەیە دان، ئاخۆ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا چەند لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە تایبەت بۆ چینی هەژار و کەم داهاتی کۆمەڵگە وەک کرێکاران، بازاڕیان و دەستفرۆشان دان؟
کرێکاران و کاسبکاران لە ئێران زیاتر لەهەر چین و توێژێکی کۆمەڵگە مافیان پێشێل دەکرێ و دەچەوسێنرێنەوە، ئەوان لە بوونی کاری هەمیشەیی، حەقدەست و مووچەی پێویست، ئەمنیەتی کار و بیمەی کۆمەڵایەتیی گونجاو و ستاندارد بێ بەشن و لەژێر هێڵی هەژارییدا دەژین. هەر بەم هۆکارانەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانیان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەردەوامە. ساڵانە زۆر یەک لە چالاکانی کرێکاری لە شار و بەشە جیاوازەکانی ئێران دەسبەسەر دەکرێن و زیندانیی درێژماوەیان بەسەردا دەسەپێ. لە بواری نائەمنبوونی دۆخی کاریشیان دەبێ بڵێین بە پێی ئامارە فەرمییەکان هەر لە سەرەتای ساڵی 99وە تا ئێستا نزیک بە 100 کرێکار بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و هەروەها لە ساڵی ڕابردووشدا نزیکەی 180 کرێکار و بە سەدان کرێکاریش لە مافی پێدانی مووچە بێ بەشن و کارەکانیان لەدەست داوە و یان لەسەر کار وەلا نراون.
دیاردەی بێکاری چەندین هۆکاری نێوخۆیی و دەرەکی لە پشتە، بەرچاوترینی ئەوانە بریتین لە؛ بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتووان، زیادبوونی ڕێژەی دەرچووانی زانستگەکان، بێ توانایی سیستمی ئابووریی نێوخۆ لە کەڵەکەبوونی سەرمایەی پێویست بۆ وەبەرهێنان و بارودۆخی ئابووریی جیهانی کە دوچاری بارگۆڕانی ئابووریی ناوبەناو دەبێتەوە و هەروەها کاریگەریی ڕووداو و کارەساتە سروشتییە نێوخۆیی و جیهانییەکان کە دەبێتە هۆی تەنگەژەی ئابووری.
لە ئێستادا دۆخی قەیراناویی ئێران چ لە نێوخۆی وڵات و چ لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان کە بە دۆخێکی خراپی ئابوورییدا تێ دەپەڕێ، بە هۆی خراپ بەکار هێنانی سەرچاوە ئابوورییە نێوخۆییەکان و خەرجکردنی لە بوارە جیاوازەکانی وەک پەرەپێدان بە تێرۆریزم و دەستوەردان لە وڵاتانی ناوچە، پشتگوێ خستنی ماف و خۆشبژیویی خەڵک لە کۆمەڵگەی لێ کەوتوەتەوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دۆخی دارایی خەڵک و بە تایبەت چینی کرێکار و کەم داهاتی کۆمەڵگە بەرەو خراپیی زیاتر دەچێ.
ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر و لە چەندین ڕێککەوتنی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی جیهان هاتووەتە دەرەوە و لە لایەکی تریشەوە پەتای بەربڵاوی کۆرۆنا کە بەشی زۆری جومگە ئابوورییەکانی ئێرانی لە کار خستوە، ئایا بەرپرسانی ئەم وڵاتە تا چەند توانیویانە پشت و پەنای خەڵک بن و لەم دۆخە قەیراناوییەدا یارمەتیدەریان بن؟
دەیبینین دوا بەدوای بڵاوبوونەوی ئەم ڤیرووسە و تەشەنەسەندنی بە هەموو شارەکانی ئێراندا کە داوا لە خەڵک کرا بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری لە ماڵەکانیان بمێننەوە، چینی کرێکار و هەژاری کۆمەڵگە زیاتر لەهەر کەسێک گوشاریان لەسەرە و بێکار ماونەتەوە و دەسەڵاتدارانیش ئەوەی بە لایانەوە گرینگ نییە ژیان و کار و گوزەرانی ئەوانە.
لە کاتێکدا کە لە وڵاتێک بارگۆڕانی ئابووری ڕوو دەدا و کارەساتێکی سروشتی ڕوو لەم وڵاتە دەکا، هەر زۆر زوو دامودەزگاکانی وڵات دەکەونە خۆ کە کێشەی بێکاری و ژیانی خەڵک چارەسەر بکەن، بەڵام دەبینین لە ئێراندا بە هۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیم لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا خەڵک زیاتر لەگەڵ نەهامەتییەکان بەرەوڕوو دەبنەوە و کرێکاران و کاسبکاران نەک ئەوەی بژیوی ژیانیان بۆ دابین ناکرێ بەڵکوو بەشی زۆریان کارەکانیان لەدەست داوە.
هەر لەم پێوەندییەدا لە کاتی قەرەنتینەکردنی شارەکان چەندین جار کرێکاران و کاسبکاران کە ناچار بوون لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک لەگەڵ توندوتیژیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوونەوە.
لە لایەکی تریش ئەم چینە داماوەی کۆمەڵگە چەندین داواکاری و ناڕەزایەتییان ڕوو لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی خستوەتە ڕوو، وەک ئەوەی کە بەشێک لە کرێکان لە نامەیەکەدا بۆ حەسەن ڕۆحانی، بە ئاماژەدان بە بەرزبوونەوەی شەش بەرامبەری نرخی کەلوپەلەکان نووسیویانە: “توانای کڕینی ئەو کەلوپەلانەمان نییە، بە هۆی ئێوەوە و دەوڵەتەکانی پێش لە ئێوەش، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەژارتر بووین و توانای کڕینی پێویستییەکانمان دابەزیوە”. هەروەها بە ئاماژەدان بە بیمەی بێکاریی سەردەمی کۆرۆنا بۆ شۆفیران، کرێکارانی بیناسازی، دەستفرۆشان، زۆریەک لە بێکاران و کەسانێک کە داهاتی ڕۆژانەیان لەسەر شەقامەکان پەیدا دەکەن، ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێن: “دەکرێ بە خەڵک بڵێی لە ماڵ بمێننەوە بەڵام چینی هەژار لەبەر چاو نەگیرێ؟” هەر لەم پێوەندییەدا و لە کەمپەینێکیشدا کە لە لایەن کرێکاران و کاسبکارانەوە وەڕێ خرابوو لەژێر دروشمی “قەرەنتینەکردن بەبێ بژیوی ژیان واتە برسیەتی”؛ ناڕەزایەتیی خۆیان لەم دۆخە دەربڕیبوو.
هەروەها کێشەیەکی تری ئەم کرێکارانە ئەوەیە کە لەگەڵ پەیدابوونی ئەم پەتایە بەشێک لەم کرێکارانە کارەکانیان لەدەست داوە کە هەر لەم پێوەندییەدا ” عەلیڕەزا مەحجووب” بەرپرسی فراکسیۆنی کرێکاران لە مەجلیسی ئێران ئاماژەی بەوە داوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بەشی زۆری کرێکارەکان کارەکانیان لەدەست داوە و دۆخی دارایی ژیانیان خراپە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بە پێی بڕیاری دەرکراو لە لایەن شۆڕای باڵای کار، مووچەی کرێکاران بۆ ساڵی 1399 بە یەک میلیۆن و 835 هەزار تمەن پەسەند کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو تەنیا 318 هەزار تمەن بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نرخەکان 42٪ بەرز بوونەتەوە بەڵام حقووقی کرێکاران 21٪ زیادی کردوە. ئەمە لە کاتێک دایە نوێنەرانی کرێکاری لەم شۆڕایەدا، داواکاری بەرزبوونەوەی لانیکەم 45٪ی مووچەکانیان بوون، بەڵام لایەنی بەرامبەر تەنیا 21٪یان پەسەند کرد.
بۆ یەکەم جار لە مێژووی دانیشتنی سێ قۆڵیی نوێنەرانی دەوڵەت، کارفەرماکان و نوێنەرانی کرێکاراندا ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن کرێکارانەوە واژۆ نەکرا. هەموو ساڵێک لە مانگی ڕەشەمەدا ئەم دانیشتنە بەڕێوە دەچێ –کە بە پێچەوانەوە ئەمساڵ لە مانگی خاکەلێوەدا بەڕێوە چوو-، نوێنەرانی هەر سێ چینەکە بە لەبەر چاو گرتنی دوو پێوەری؛ نرخی هەڵاوسانی ساڵانە و سەبەدی بژیوی کرێکاران، نرخی مووچەی کرێکاران لە ساڵی داهاتوو یا بەردەمدا دیاری دەکرێ. ئەوەی کە لە لایەن کارناسانی سەربەخۆوە ڕاگەیەندراوە تێچووی سەبەدی بژیوی کرێکاران بۆ خانەوارێکی 2، 3 یا 4 کەسی لە نێوان 5 میلیۆن بۆ 8 میلیۆن تمەن مەزەندە دەکرێ؛ کە نیشان دەدا ئەم تێچووە لەگەڵ ڕادەی بناغەیی مووچەی کرێکاران چ جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە.
سەرەڕای هەموو ئەمانەی کە باس کرا، زۆربەی کرێکاران لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان لە نەبوونی ماڵ، پاشەکەوت، بیمەی بێکاری دەناڵێنن و بە پێی هەندێک لە ئامارەکان 70٪یان لەژێر هێڵی هەژارییدا دەژین. بێجگە لەوەش کرێکاران بە تایبەت لە کوردستان بە هۆی نەبوونی کارگەکانی بەرهەمهێنان و کەمیی دەرفەتی کار، بە کرێکارانێکی وەرزی دەژمێردرێن و لە گەشبینانەترین حاڵەتدا 3-6 مانگ لە ساڵدا هەلی کاری سەقامگیریان بۆ دەڕەخسێ.
دەرەنجامی ئەم بێکارییە چەندین کاریگەریی خراپی ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەروونیی لێ دەکەوێتەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە کرێکاری دەست بەتاڵ توانای بەدەستهێنانی داهاتێکی نییە، واتا توانای بۆ کڕین کەمە یان هەر نییەتی، ئەمەش کاریگەریی لەسەر قەبارەی خەرجی گشتی هەیە و، وا دەکا خواستی گشتی کەم بێتەوە خودی ئەمەش کار دەکاتە سەر داکشان و بێ بزاوتیی ئابووری. هەروەها لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییشەوە دەبێتە هۆی ئەوەی تاک هەست بە داڕمان و باوەڕبەخۆ نەبوون بکا و هەروەها، پێبەندی بە ژیان لاواز دەکا و چەندین دیاردەی تاوان و دزی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان، دڵەڕاوکێ، نائارامی، خۆکوژی و جێگیرنەبوونی ڕامیاریی وڵاتی لێ دەکەوێتەوە.
نووسینی: شەونم هەمزەیی
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,717
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.kurdistanukurd.com
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 20-04-2020 (4 年份的)
书: 医疗
书: 经济
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 01-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on01-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):01-05-2020
URL
此产品已被浏览1,717
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,970
图片 105,389
书籍 19,102
相关文件 95,937
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!