ئەشکەوتی سەهۆڵان یەکێک لە ئەشکەوتە ئاوییە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە دەڤەری #مەهاباد# هەڵکەوتووە. ئەم ئەشکەوتە لە 43 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شارستانی مەهاباد و لە نێوان ڕێگای مەهاباد و #بۆکان# هەڵکەوتووە. ڕووبەر: بیست هەزارمەتری چوارگۆشە بڵندی لە سەرەوەی زەریا: 1751 مەتر، ناونجی قووڵایی ئاو: 22 میتر، زۆرترین قووڵایی: 52 مەتر