چیای ئاتەژگە (ئاتەژگا، ئاتەشگە یان ئاتەشگا) (بە زمانی فارسی: آتشگاە یا آتشکده) بەشێک لە زەنجیرەچیای زاگرۆسە کە لە شارستانی #پاوە# جێی هەیە و بەرزی 2485 مەترە. ئەم کەژە لە گوندی شمشێر دەسپێ دەکات و هەتاکوو ڕوباری سیروان ڕێێ هەیە. لە باشووری کێوەکە، شارانی بانەوڕێ و باینگان، لە باکووری شاری پاوە و لە ڕۆژهەڵاتی گوندی شمشێرە. واتە کە لە مێژوودا دیارە، ئەم کێوە بەر لە هاتنی ئیسلام بۆ ماوەی 800 ساڵ ئاگری زەردەشتییەکانی تێدا گڕیاوە.[1]