شێخ شەهابەدین کاکۆزەکریایی یان(شێخ شەهابەدین شازڵی) شاعیری کوردی سەدەی شازدە و حەڤدەیە کە لە ناوچەی #مەریوان# ژیاوە. شێخ شەهاب یەکەم کەس یا ن یەکێک لە یەکەم کەسانێکە کە غەزەلی بە گۆرانی داناوە. تەخەللوسی شیعریی شەهاب بووە و ژمارەیەک هۆنراوەی هەورامی لێ بە جێ ماوە. ڕەنجووری شاعیری سەدەی 18 لە شێعرەکەی شاعیرانی کوردستانەکەیدا ناوی شێخ شەهابیشی تۆمار کردووە.
نەجمەدین مەلا لە کەشکۆڵەکەیدا ژمارەیەک هۆنراوەی لێ تۆمار کردووە. شەهاب لە نەتەوەی شێخ زەکەریا و پیریۆنسە و لە یەکێ لە هەڵبەستەکانیدا هانا بۆ پیریۆنس دەبات. ئەم هۆنراوەیە یەکێ لە هۆنراوە بەناوبانگەکانییەتی کە گرنگیی مێژووییشی هەیە. چون دیارە هۆنراوەکە وەکوو شکایەتنامەیەکە کە لە دەستدرێژیی لەشکری عەجەم واتە سەفەوییەکان لەو سەردەمەدا نووسراوە.
=KTML_Bold=ئەمەش هۆنراوەکەیە:=KTML_End=
پیریۆنس هانا، پیریۆنس هانا
مەزڵوومان تەنیا لای تۆشەن هانا
نەبیرەی ئەکرەم شاه مەردانی
فەرزەند دڵبەند شێخ زەکەریانی
پەی وایەمەندان عەجەب دەریانی
چون شێر کەمین حازر مەیدانی
ئینتقام سکان بابای ئەکرەمت
بە شەپۆل کین قەلب قولزمت
بستان جە لەشکر عەجەم بێ ئەندێش
نمازی یەکێ بشۆ وە جای وێش
شەهاب هەرچی هەن نەوەی ڕەسووڵەن
زوڕڕیەی تاهیر عەلی و بەتووڵەن
=KTML_Bold=بەهارییە:=KTML_End=
جگە لەمە بەهارییەیەکی بە ناوبانگیشی هەیە کە نەجمەدین مەلا ئەویشی تۆمار کردووە:
نەووەهارا دڵبەرا وەش بۆ وە ئانی دڵبەری
فەسڵی گوڵگەشتی چەمەنها سەیری سەحرای ئەخزەری
بای شەماڵ شەق شەق شکا وا تەختی یەخبەندی چەمەن
چون أمیر المؤمنین کەرد فەتحی بابی خەیبەری