ڕاگەیەندراوی ژمارە (64)ی وەزارەتی تەندروستی
دەقی ڕاگەیەندراوی ژمارە (64)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (9196) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1602) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (33) شوێنی جیاواز (572) لە
هەولێرهەولێر، (259) لە
سلێمانیسلێمانی، (730) لە
دهۆکدهۆک، (41) لە ڕاپەرین، (7594) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (165) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1706) پشکنین ئەنجام دراوە، (1121) هەولێر، (158) سلێمانی، (300) دهۆک، (25)
هەڵەبجەهەڵەبجە، (12) ڕاپەرین، (90)
سۆرانسۆران. ئەنجام (11) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێرە(11) پۆزەتیڤ:
(10) تووشبوو لە شارۆچکەی سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.
(1) تووشبوو کە ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری هەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (366) تووشبوو، لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (322) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەک نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
28-04-2020