پۆلیسی دارستانی هەڵەبجە: ئەو کەسانەی سرووشتی هەورامانیان شێواند دراونەتە دا...
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە رایگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی سرووشتی ناوچەی سەرگەتی لە هەورامان شێواندبوو، کارەکانی پێڕاگیراوە و دراوەتە دادگا.
عەقید ئەرسەلان غەفوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 24-04-2020 ئاگادارکراینەوە کە کۆمپانیایەک داری بڕیوە و ژینگەی پشتی سەرگەت و هانەی دنی لە ناوچەی هەورامان تێکداوە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کارەکەیان بە کۆمپانیاکە راگرت و لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی بیارەشەوە ئەو کەسانەی سروشتەکەیان شێواند دراونەتە دادگا..
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگای هەڵەبجە باسیشی لەوە کرد، دۆسیەی تۆمەتبار ئاراستەی دادگا کراوە و بڕیاری کۆتایی لای دادوەرە.
[1]
27-04-202027-04-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!