ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە بە بیانۆی ئەوەی دەیەوێت سەرمایە لەسەرپێ بهێڵێتەو لە رووی ئابوریەوە هیچ رێوشوێنێکی بۆ هەژار، کرێکار و رەنجبەر و بێکاران نەگرتووەتەبەر.
سیستمی کاپیتالیزمی پیاوسالار هیچ پێشنیازێکی چارەسەری بۆ کرێکار، رەنجدەر و ژنان پێشکەش نەکردووە. لەم قۆناغەی پەتای کۆرۆناشدا داگیرکەری ڕەنجیش زیادی کردووە. لەدژی ئەم سیاسەتەی کە کرێکاران ڕووبەڕووی مەرگ دەکاتەوە و ژنان هەژار دەکات، 1ی ئایار جارێکیتر دەڕژێینە ناو شەقامەکان.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت رێگری لە یەکگرتنی کۆمەڵگا بکات. رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەم پەتایە گەورەتر دەکات و بۆ بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری شەڕ و وەک ئامێرێکی شەڕ بەکاری دەهێنێت.
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەست بە دەستکەوتەکانماندا دەگرێت و دەیەوێت ڕەنجمان لەناوبەرێت. بە هەزاران ژنیان لە زیندانەکاندا هێشتووەتەوە، بکوژی ژنان و ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە بە یاسای ئینفاز ئازاد دەکەن. لە هەمانکاتدا لە ناو ماڵیشدا توندوتیژی زیادیکردووە. دەرکەوت کە هێڵی هاوکاری بەپەلە لە بەرانبەر توندوتیکی (ئەلۆ 183) ناتوانێت پێداویستیەکان جێبەجێ بکات.
لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا کە بە ئەندازەی پەتاکە مەترسیدارە، پیویستە یەکگرتنمان بەهێز بکەین. هەولەکانمان وەک ئەنجومەنی ژنانی گەنج فراوان بکەین، تێکۆشان بەهێزتر بکەین. بە گرتنەبەری رێوشةین ئێمە لە کۆڵان، گەرەک و گوندەکان خەباتی خۆمان بەردەوامی پێبدەین. تۆڕی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان فراوان بکەین و لەدژی توندوتیژی و هەژاری تێکۆشان لەسەر مافی ژنان گەشتر بکەین.
[1]
27-04-202027-04-2020 ⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!