هێزەکانی سووریای دیموکرات - #هەسەدە# لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، پابەندن بە هەموو ڕێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکە، بەڵام تورکیا و هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانی ڕێککەوتنەکان پێشێل دەکەن.
کینو گابرێل، گوتەبێژی هەسەدە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی نیسان ڕایگەیاند بەمدواییە چەندین هەواڵ و لێدوانی هەڵبەستراو لەلایەن چەندین هەژماری فەرمیی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ئینتەرنێت بڵاوبوونەوە، کە یەکێکیان هەژماری فەرمیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیایە، هەواڵ و زانیاریی درۆی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕەوش و پێشهاتە سەربازییەکان لە ناوچەکانی #سەرێکانی# و گرێسپیی داگیرکراو و ناوچەی تەلڕەفعەت.
گوتەبێژەکەی هەسەدە دەڵێ هەموو ئەو هەواڵانە بێ بنەمان و هەوڵێکی نەزۆکن بۆ بەلاڕێدابردنی ئەو ڕاستییەی ڕوودەدات لەڕووی پابەندبوونی هێزەکانمان بە ئەرکی خۆیان بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەمبارەیەوە واژۆ کراون، لەکاتێکدا هیچ هێزێکمان لەو ناوچانە نییە و پابەندین بە هەموو ڕێککەوتنەکان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە.
گوتەبێژی هەسەدە ئاشکراشی کرد بە پێچەوانەوە، هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە بەکرێگیراوەکانیان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی گوندەکانی دەوروبەری ئەو ناوچانە، کە بوونەتە هۆی بریندارکردنی خەڵکی سڤیل و تێکدانی ژێرخان.[1]
#27-04-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,223 mal angesehen