راگەیاندراوی کەجەکە بۆ رووداوەکانی زینی وەرتێ: بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ د...
لە راگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکەدا هاتووە:
دوای ئەوەی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشمەرگەکانی بردە ناوچەیەکی
قەندیلقەندیل، لە رای گشتیی کورداندا هەستیارییەک روویدا. بۆ ئەوەی ئەو ئاڵۆزییە نەبێت بە شەڕ، چەندین بانگەواز بڵاوکرانەوە. ئەو بانگەواز و هەستیاریانەی ناو رای گشتیی کوردان زۆر بەهادار و بەنرخن. بە بڕوای ئێمە ئەو هەڵوێستە نیشانەیەکی زەق و روونی نەتەوەبوونی دیموکراتیکی گەلی کوردە. ئەو هەڵوێستە لە بەرامبەر ئاڵۆزیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، چاوەڕوانی و تامەزرۆیی گەلەکەمان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی خستەڕوو.
بانگەوازی هونەرمەندانی کورد زۆر گرنگە
سەدان هونەرمەندی کورد بۆ ئەوەی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورددا شەڕ روونەدات و نەکەونە داو و بۆسەی دوژمنانی کوردەوە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە. ئەو بانگەوازە زۆر گرنگە. دەبێت ئێمەش گوێ لەو بانگەوازەی هونەرمەندان و رووناکبیرانی گەلەکەی خۆمان بگرین، کە ویژدانی کۆمەڵگەن. هونەرمەندان بۆ گەلەکەمان جوانی و خۆشی دەئافرێنن. کەسانێکن وتەبێژی بۆ حەق، دادپەروەری، ویژدان، ئازادی و دیموکراسیی گەلەکەکان دەکەن و خواستی شتی باشیان بۆ گەلەکەمان هەیە. بەهۆی بانگەوازەکەیانەوە ئێمە سپاسی خۆمانیان پێشکەش دەکەین و رایدەگەیەنین، ئێمە بۆ ئەوەی بەرپرسیاریی خۆمان جێبەجێ بکەین، بە هەستیارییەوە دەجوڵێینەوە. ئەو شوێنەی کە پێشمەرگەی بۆ هاتووە، بۆ ئێمە شوێنێکی زۆر گرنگە و لەبەر ئەوەش هەوڵ دەدەین بەپێی خواست و تامەزرۆیی گەلی کورد بجوڵێینەوە.
بانگەوازەکەی کەنەکە گرنگ بوو
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کە ژمارەیەکی زۆر هێزی سیاسیی لە ناودایە، بانگەوازی لە پەدەکە، یەنەکە و
پەکەکەپەکەکە کرد، کە ئەو ئاڵۆزییە بە ئاوەزی تەندروست چارەسەر بکەن و هەر هێزێک بگەڕێتەوە دۆخ و پێگەی پێشووی خۆی. ئەو بانگەوازە گرنگە. لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا وەڵامێکی زەق و روون بە بانگەوازەکەی کەنەکە نەدراوەتەوە، دەمانەوەێت بەهۆی بەرپرسیارێتیمانەوە سپاسی خۆمانیان بۆ ئاشکرا بکەین. ئێمە سەرنج دەخەیەنە سەر ئەوەی، کە کاتێک ئێمە لەو بانگەوازە ئاگادارکراینەوە، هەوڵماندا بەپێی ئەو داواکارییانە بجوڵێینەوە. هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوامیی هەیە. ئێمە هیچ نیەت و نیازێکمان نییە، کە لە دژی پەدەکە، یەنەکە یان هێزێکی تری سیاسیی کوردان شەڕ بکەین. داوای گەلەکەمان بۆ پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد، خواست و تامەزرۆیی ئێمەشە.
بانگەوازەکەی خەباتکارانی چاپەمەنیش هێژایە
رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی چاپەمەنییە کوردیەکان، کە دەیانەوێت بە تێگەیشتن و هۆشمەندیی دیموکراتیک و ئازادیخوازانەوە گەلەکەمان هۆشیار بکەنەوە، داوایان کردبوو، کە دەبێت ئاڵۆزییەکە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت. ئەو بانگەوازە داوا و خەونی گەلەکەشمانە. بیر و رامانی رۆژنامەنووسان و خەباتکارانی میدیا و چاپەمەنییە کوردییەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئەوەی کە دەبێت کێشەکە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئێمەش بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
تامەزرۆیی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردان فرمان و بڕیارە
بانگەوازی ژنانی کورد لە دوای رووداوەکانی زینی وەرتێ بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی و خۆدوورگرتن لە دوژمنان و ئەو هەڵمەتەی لەو پێناوەدا دەستیان پێکرد، بۆ ئافراندنی رای گشتیی و خستنەڕووی تامەزرۆیی گەلی کورد زۆر گرنگە. ژنانی کورد بە شێوەیەکی کراوە دەستوەردانیان لەو قەیرانەدا کرد. ژنانی کورد بە هەستی بەرپرسیاری و کولتوری کۆمەڵگە، کە بە درێژایی مێژوو ئافرێنراوە، لەچکی سپیی خۆیان هەڵدایە ناو ئەو قەیرانەوە. ئەو هەڵوێستەی ژنان و دایکانی کورد بۆ هەموو کوردێک فەرمان و بڕیارێکە. ژنانی کورد داوایانکرد، کە هەموو کێشەکان لە رێگەیی یەکێتیی نەتەوەیی و بە هەڵوێستی نەتەوەیی چارەسرە بکرێن و هەموو هێزە سیاسیییەکان بگەڕێنەوە سەر شوێن و دۆخ و پێگەی پێشووی خۆیان. بێگومان هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد ئەو بانگەوازە دەبینین. بانگەوازی ژنان و هونەرمەندانی کورد نوێنەرایەتیی هەستی مافداری، یەکسانی، دادپەروەری و ویژدانی گەلی کورد دەکەن. ئەو هێزانەی ئامانجەکانی خۆیان پێکهێنا لەسەر بنەمای ئەو خەون و تامەزرۆییەن، کە بەرپرسیارانە وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە.
ئەو هەستەی لەلایەن هونەرمەندان، رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، کەسایەتی و رێکخراوە دیموکراتیەکانی کورد و ژنانی کورد دوای قەیرانی زینی وەرتێ خرایەڕوو، بۆچوونێکی گرنگی کوردیی ئافراندووە. ویژدانی گەلی کورد لە تامەزرۆیی و داواکەی ئەواندا خۆی بەرجەستە کردووەتەوە. جارێکیتر ئەوە بینرایەوە، کە رای گشتیی کورد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ئافراندنی هەڵوێستی نەتەوەیی دا خاوەن رۆڵێکی گرنگن. ئەو دۆخە بۆ نەتەوەبوونی کوردان و بۆ گەلی کورد جێگای دڵخۆشییە. ئەوە نەک تەنها دەستکەوتی گەلەکەمانە، بەڵکو هاوکات دەستکەوتی هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردیشە.
ئێمە لەو بڕوایەداین هەموو هێزەکان دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان
ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە رووداوەکەی زینی وەرتێ و ئەو کێشەیەی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد دا دروست بووە، بەپێی تامەزرۆیی و خەون و داوای رای گشتیی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە بەردەوامیی ئەو هەستیارییەی رای گشتی بۆ چارەسەریی ئەو ئاڵۆزییە، کە تا ئێستاش بەردەوامە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەنجامی گرنگ. نەک تەنها بۆ چارەسەریی کێشەکانی ئێستا، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی ئەگەری روودانی قەیرانی تر لە داهاتوودا و بۆ دەستنیشانکردنی هەڵوێستێکی نەتەوەیی کورد، رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت. ئەگەر ئەو هەستیارییەی رای گشتیی کورد بەردەوامیی هەبێت، ئێمە لەو بڕوایەداین، کە هەموو هێزەکانی زینی وەرتێ دەگەڕێنەوە بۆ شوێن و دۆخی پێشوویان.
بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەسیتن
بە نای بزووتنەوەی ئازادیی کوردەوە بەپێی ئەو بانگەوازانە دەجوڵێینەوە، کە لێمان کراون و هەموو کاتێکیش ئەو چاوەڕوانییەیان لێمان هەبووە. دەبێت ئەوە بزانرێت، لە بەرامبەر بانگەواز، داوا و خەون و تامەزرۆیی رای گشتیی کورددا، ئێمە بە بەرپرسیاریی خۆمان هەڵدەستین. لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازەدا، چاوەڕوانیی هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان، کەنەکە، رێکخراوە دیموکراتیک و کەسایەتییەکانی چوار پارچەی کوردستان و ژنانی کورد بۆ ئێمە زۆر گرنگ و هێژان و لەبەر ئەو هەوڵانە ئێمە سپاسیان دەکەین.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە ئەو بەرپرسیاری و هەستیارییەی رای گشتیی کورد بۆ چارەسەریی کێشەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی کورد بەپێی هەڵوێستیی نەتەوەیی و بۆ ئافراندنی یەکێتیی نەتەوەیی رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕێت.
[1]
27-04-202027-04-2020