کازم ئۆز (لە دایکبووی 1973، #دەرسیم#، باکووری کوردستان)دەرهێنەری کورد، بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووسی فیلمە.[3] لە ساڵی 1992، بە نواندن لە شانۆی ژیانا نو دەستی بەکارەکانی کرد، لە هەمان کاتیش کاری لە فیلمیش دەکرد. لە ساڵی 2003، بەشی سینەمای تەواوکرد. کازم دامەزرێنەری ئاژانسی فیلمی سینەمایی مێزۆپۆتۆمیایە.
فیلمەکانی کازم زۆربەی کات لە تورکیا قەدەغەکراون، فیلمی خاک (ئاخ) یەکەم فیلمی کازم بوو کە لەلایەن وەزارەتی کەلتور و گەشتوگوزاری تورکیا قەدەغەکرا. دواتر فیلمی فۆتۆگراف لە فیستیڤاڵی فیلمی پۆلەندا قەدەغەکرا، ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی هەمان وەزارەتی تورکیا بەوەی سپۆنسەری فیستیڤاڵەکە بوون. لە نیسانی 2017، فیلمی زەر لە 36ەمین فیستیفاڵی فیلمی ئیستەنبۆل نمایشکرا، بەڵام دوو دیمەن لە فیلمەکە سانسۆرکرا لەلایەن وەزارەتی کەلتوور و گەشتوگوزار.
لە تشرینی دووەمی 2018، کازم لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە دەستگیرکرا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی نایاسایی (#پەکەکە#)، بەڵام دوای دوو ڕۆژ ئازادکرا. دواتر کازم تورکیای جێهێشت. لە ئەیلوولی 2019، دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بڕیاری بەندکردنی بۆ کازم داوە لەنێوان حەوت ساڵ و نیو بۆ پانزدە ساڵ
ناوی فیلم (وەرگێڕدراو) ناوی فیلم ساڵ تێبینی/خەڵات
Destên Me Wê Bibin Bask Emê Bifirin Herin 1996 فیلمی بەڵگەنامەیی
گەشتێک بەرەو خۆر Güneşe Yolculuk 1998
خاک Ax 1999 کورتە فیلم
وێنەکە Fotograf 2001 باشترین فیلمی درێژ، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی میلانۆ، ئیتالیا.
دوور Uzak 2005
باهۆز Fırtına 2008
کۆتا وەرز Son Mevsim: Şavaklar 2010
هەبوو نەبوو He bû tune bû 2014
چناری سپی Beyaz Çınar 2016
زەر Zer 2017