شازیە کۆچ یاریدەدەری هاوسەرۆکی #هەدەپە# لەبارەی مردنی کرێکارێک بە ناوی ئوغور کارتال لە دیلۆک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، هەڤاڵێکی کرێکارمان کە لە کارگەی پێلاوی ئاکنئالبەلا کاری دەکرد بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
باسی ئەوەشکرا، دەسەڵاتی ئاکەپە کە لەجیاتی توندروستی هاوڵاتیان بپارێزێت، بیر لە ئابوری دەکاتەوە و سێکتەرەکان هان دەدات کە بەردەوام بن و کارکردن بەردەوامە. دەسەڵات لەم دۆخە نائاساییەدا بە کارکردن یان لە ماڵەوە کرێکاران دەکوژێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدەدرێت، مرۆڤەکان بۆ ئەوەی پێڵاو دروست بکەن گیانیان لەدەستدەدەن. بەهۆی سەپاندنی کارکردن ئۆغور کارتالی 27 ساڵان گیانی لەدەستدا. پێویستە لەو سێکتەرانەی کە کۆمەڵگا پێویستیەکی زۆری پێنییە و کارکردن ڕابگیرێت و مووچە بە کرێکاران بدرێت.[1]
#26-04-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,818