بریا کاکەسووری لەدایکبووی 1969 لە
بۆکانبۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چیڕۆکنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە. جگە لە بڵاوکردنەوەی وتاری ئەدەبیی لە بڵاڤۆکەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا، خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپکراوی بەپێزە.
بریا یەکێک لەو نووسەرە چالاکانەیە کە ساڵی 1996ی زایینی لە شاری بۆکان، لە ناو دەستەیەکی پێنج کەسی لە چیرۆکنووسانی گەنجدا، کە ئەزموونی خوێندنەوەی چیرۆکی مۆدێرنیستییان هەبوو و لەگەڵ شێوازی چیرۆکنووسی جیهانی تاڕادەیەک ئاشنا بوون، کۆرێک پێکدێنن بەناوی کۆڕی خۆر، ئەم پێنج کەسە لە هەوڵی نوێکردنەوەی چیرۆک و دەربازبوون لە شێوە گێڕانەوەکانی پێشوودان. بریا کاکەسووری یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم کۆڕە ساڵی 1377ی هەتاوی (1998ی زایینی) کۆمەڵە چیرۆکی سیاسووت بڵاودەکاتەوە. وێڕای مامۆستایەتی لە خوێندنگەکان ماوەی بیست ساڵە لە شاری
سەقزسەقز و دێهاتەکانی بەردەوام کارگای چیرۆک بەڕێوە دەبات و هانی خاوەن زەوقان دەدات. داهاتی ئەم کارگایانە هاتنە کایەی دەیان نووسەر و خاوەن قەڵەمن کە ئاشقانە دەنووسن و بێ وچان کار دەکەن، لە ناویاندا نووسەری زۆر جیددیش هەیە، کە ئەم لایەنە بەشێکی گەورەی ژیانی ئەدەبی و فەرهەنگی بریا بووە.
بەرهەمەکانی نووسەر
سیاسووت (کۆمەڵە چیرۆک) 1998
سەفەرنامەی دۆزەخ (کۆمەڵە چیرۆک) 2011
تابووتی تەمەن (کۆمەڵە چیرۆک) 2012
دەنگدانەوە (کۆمەڵە چیرۆک) 2012
مەرگەژین (کۆمەڵە چیرۆک) 2015
چریکە و تاریکستانی ساڵە سپییەکان (ڕۆمان) 2017