🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ژینی چۆلەکە
هۆنراوە بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەی
سلێمانی 2004[1]
📕 ژینی چۆلەکە
📕 بووکە بچکۆلانە
شیعر بۆ منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2002 [1]
📕 بووکە بچکۆلانە
📕 ڕاستگۆیی
هۆنراوەی منداڵان
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
چاپی یەکەم
سلێمانی 2003 [1]
📕 ڕاستگۆیی
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
هەولێر، 1976/11/8
الشرکة العامة للغزل والنسيج الصوفي في أربيل
(مەعمەل نەسیجی هەولێری)...

سەرەتا:-
بەتەنیا لە شاری هەولێرێ، پێش چل و پێنج ساڵ، ئەوەندە مەعمەل و مەحەل و بەرهەمە ناوەخۆیەی تێدابوو!
📖 مەعمەل نەسیجی هەولێری 1976
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
هەولێر پێش پارێزگا 1986..
📷 هەولێر پێش پارێزگا 1986
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
کاتی منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بووین

گەورەبوم ئێستا هیچ حەزوو ئارەزووی ژیانم نەماوە، ئێستا وەک جاران پێناکەنم خۆزگە ئەگەڕامەوە بۆ منالی بیرمە کە مناڵ بووم.

کەناڵی تەلەفزيۆنی سەعات (6) دەکرايە وە س
📖 منداڵی ئیمە بەو شیوەیە بوو؟!
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📷 دەشتی هەولێر کۆتایی سەدەی نۆزده
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
✌️ شەهیدان
لەیلا قاسم
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
👫 کەسایەتییەکان
حەمە مەلا
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📖 رادیۆی کوردی کرماشان ئه و دەنگە زوڵاڵەی کە هەموو کەوشەنە دەسکردەکانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
رادیۆی کوردی کرماشان ئه و دەنگە زوڵاڵەی کە هەموو کەوشەنە دەسکردەکانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە
📖 کورتەباس

رۆژگارێک بوو ئه و وڵاتانەی کە بەشێک لە خاکەکەیان تاپۆی رەشی میللەتی کورد و جوگرافیای کوردستان بوون وا سنووربەند کرابوون ئەگەر سیمرخیش بیبەزاندبایەن خومپارە و گوللەی پاسەوانەکانی ناو قەرەقولی سەرحەد و قۆشەنەکان مێشکی دەپژاندن، هیچمان ئاگامان لە دیوەکانی دی ئەم مەرزوبومانە نەبوو کە لەوێ چی دەگوزەرێ چ جای ئەوەی ئاگامان لە رەوتی ئەدەبی و هونەری یەکدی بێ مەگەر رژێمەکانی ئه و ووڵاتانە کاتێ کە هەستیان دەکرد جامی زوڵمیان پڕ بووە و لێی دەرژێ پەنجەرەیەکی بچوکیان بۆ دەکردینەوە.
کرماشانکرماشان شارێکی دێرین و قەدیمی کوردانی ئاریاییە کە عەرەب بە (قرمیسین) ناوی دەبەن و لەم سەدەی دواییەشدا پێی ووتراوە کرمانشاە، تا پێش هاتنی حاکمی قاجارزادە لە تارانەوە خەڵکی ئەم شارە هەموو بە زمانی کوردی دەدوان، جگە لە خاوەن بڕوانامە و خوێندەواران کەس بە زمانی فارسی ئاشنا نەبوو و توانای ئاخاوتنیان نەبوو بە زمانی فارسی بە دەلیلی ئەوەش لە گۆرانیەکی فولکلۆریدا یێژن:
کرماشانیگم فارسی نیەزانم وە زمان کوردی قەزات وە گیانم
شازادە حاکم کە لە نەوەی قاجاریەکان بوو لە کرماشان هانی خەڵکی دا و فەرمانی بە کارگێڕانی دەوڵەت دا کە بە زمانی فارسی بئاخڤن تا وای لێهات بەرە بەرە فارسیەکە جێی بە زمانی کوردی لێژ کرد و لەناو خێزانەکانیش قسە لەگەڵ منداڵەکان بە فارسی دەکرا، دیارە رەزا خانیش لە چوارچێوەی ڕیفورمەکەی خۆیدا تەشویقی عەشایەر و دێهاتنشینانی کرد کە منداڵەکانیان فێری زمانی فارسی بکەن و جلی میللی فڕێدەن و جل و بەرگی ئەوروپی بپۆشن کە ئەوەش هەوڵێک بوو بۆ تواندنەوەی کەلتوری گەلانی غەیرە فارس لە ئێراندا و لەدوای بە توون چوونی رەزاخانیش بەتایبەت رادیۆی کوردی کرماشان دەوری باڵای باڵای بینی لە زیندووکردنەوەی ناسنامە و کەلتور و زمانی کوردی.
لە 25-11-1946 لە تاران پەخشێکی رادیۆیی کوردی دامەزرا، واتە حەوت ساڵ دوای دامەزراندنی رادیۆی کوردی بەغدا کە چوارەمین رادیۆی کوردی بوو، لەسەرەتا نیو کاتژمێر و پاشان بوو بە یەک کاتژمێر کە لەناو کورداندا بە رادیۆی کوردی تاران ناسرابوو بەڵام بەڕەسمیی دەوترا (ئێرە ئێستگەی بێتەلی ئێرانە) و بەهیمەتی عەبدولحەمیدی مەعریفەت ئەم پەخشە کرایەوە و بەرنامەکانی بریتی بوون لە هەواڵ و شرۆڤەی سیاسی و مۆسیقا و ئەدەبیاتی کوردی و خوێندنەوەی شیعر، غیاسەوەند ناوێک کە لە کوردانی کۆچپێکراوی قەزوین بوو بێژەری رادیۆکە بوو بەزمانی کەلهوڕی دەستی پێ دەکرد، لەساڵی 1956 ئەم رادیۆیە لە پەخشکردن وەستا، لە کرماشانیش لە ساڵی 1946 لەلایەن ستادی لەشکر بەهۆی یەک دەزگای بێ سیم و بە شەپۆلی ناوەندی و رەدیفی (200) مەتر شەوانی یەکشەموان لە کاتژمێر (8) و بۆ ماوەی (1-2) دەمژمێر پەخشێکی کوردی دامەزرا و ئەم پەخشە بە هەوڵی ئەفسەرێک بەناوی عەتائوڵڵا عەتائی ئیجرا کرا کە بریتی بوو لە پەخشێکی (خەبەری) و رووداو و چالاکیەکانی پەیوەند بە لەشکری کرماشانی بڵاو دەکردەوە و پاشان مۆسیقا و گۆرانی گۆرانیبێژە ناوچەییەکانی وەکو موڕتەزای توندڕۆ و ئیبراهیمی خۆشنەوای دەچڕی و لەسەرەتادا موزیکژەنانی سایلی حیشمەتی رەبیعی و هاشمی رەبیعی و حیشمەتوڵڵای موسەنن و تیپی نمایشیش لە سەرهەنگ نازری و جەوادی گێتی ئارا و محەمەدی کەمانگەر و خانمان سەعدەوەند و معاونی پێک هاتبوون و لەساڵی 1958 ئەم پەخشە وەستێندرا.
ئەگەر گواستنەوەی رادیۆی کوردی بۆ تاران لەساڵی 1962 بە خولی یەکەم ئەژمار بکرێ ئەوە خولی دووەمی رادیۆکە لەساڵی 1979 ەوە دەست پێ دەکات کە هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامیە و تاکو 2001 درێژە دەکێشێ و قۆناغی سێیەمیش لەم ساڵەوە تاکو 2011 بەردەوام دەبێ، لەم دوو دەورەیەدا بەرنامەگەلێکی کە زیاتر مۆرکی ئاینی و کۆمەڵایەتی پێوەبوو پەخش دەکرا وەکو نمایشی رادیۆیی و جەنگی جومعە، ئێمە و گوێگرەکان، رێگایەک بەره و نوور و بەرنامەی خانەوادە و هەواڵ و بەرنامەکانی پەیوەند بە جەنگی ئێران لەگەڵ عێراق.
لەساڵی 1962 رادیۆی کوردی تاران بەتەواوی تەدارەکات و ستافەکەیەوە گوازرایەوە کرماشان و سەرەتا لە شەقامی شابەختی لە ساختمانێک کە پێشتر ماڵی خدێوی بوو دامەزرا و تا ساڵی 1971 گوازرایەوە باڵاخانەیەکی نوێ و سەرەتای کردنەوەی بەرنامەکانی بە دروشمی (کوردی شەرەفمەند لە هەر کوێ کە هەی نیشتمانی خۆت کە ئێرانە لەبیر مەکە) دەستی پێ دەکرد و بوو بە (دەنگی ئێران-بەشی کوردی) و ماوەی پەخشەکەشی بەرە بەرە زیاد کرا تا بوو بە (12) دەمژمێر لە شەورۆژێکدا و مەودایەکەشی بوو بە (100) کیلووات و فرستندەی قەسری شیرینیشی بۆ زیاد کرا و ئەم ماوەیە تا هەڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی بە ماوەی زێڕین و بە بەرهەمترین و پڕ شنوەندەترین رۆژگاری ئەم ئێستگەیە دادەندرێ و لەم ماوەیەدا باشترین بەرنامەگەلی کوردانەی پێشکەش کرد و بەراستی ئەوێ رۆژی ئەم رادیۆیە شۆڕشێکی سپی کوردایەتیبەرپا کرد و لەنانی شەوێ فەرزتر بوو بۆ ئەم کوردەواریە، هەرچەندە مەنتقی نیە رادیۆیەک سەر بە دەوڵەت بێ و حکومەت خەرجی بکێشێ و تەواو سەربەخۆش بێت، محەمەدی کەمانگەر دەڵێ لەم (25) ساڵەدا رادیۆی کرماشان شۆڕشێکی گەورەی کەلتوری و فەرهەنگی و زمانەوانی بوو و بەم جۆرەش هەڵسوڕاو بەڕێوەبرا کە ئێمەی کورد دەمانویست نەک بەم شێوەی کە دەوڵەت دەیویست، ئەم رادیۆیە گەورەترین کاریگەری و شوێنەواری دانا لەسەر زەوق و زیهنی گوێگرانی بەبەرنامە جوان و بەلەزەت و بەسودەکانی خۆی، دیارە تا پێش شۆڕشی ئێران هەموو جۆرە چالاکیەکی رووناکبیری و ئەدەبی و چاپەمەنی بەزمانی کوردی لەئێراندا قەدەغە بوو، ئه و رادیۆیە تا ڕادەیەکی زۆر ئەم بۆشاییەی پڕ کردبوەوە، یەک لە بەرنامەکانی وەکو (چیرۆکی شەو) زۆر بالکێش بوو و جێی خۆی کردبوەوە لەناو دڵی عاشقانیدا و چەندین داستانی وەکو(خەج و سیامەند، مەم و زین، سەیدەوان، لاس و خەزال و چیرۆکی حەمە شوان-ی زیندوو کردەوە)، دیارە موحەمەد سدیق موفتی زادە لە بواری زمانەوانی و مەلاجەمیلی رۆژبیانی لە بواری مێژوو و جوگرافیا بە بەرنامەی (ووڵاتەکەت بناسە) خزمەتێکی باشیان کرد، (بەزمی هەینی) لە نوسینی ئەسعەدی سیراجودینی و پێشکەشکردنی پەروینی موشیر وەزیری کە ماوەکەی (5، 1) سەعات بوو و بەرنامەی (سروەی بەیان) کە ماوەکەی (90) دەقیقە بوو لەلایەن سەید عەبدولەتیف پێشکەش دەکرا، بەرنامەکانی (باغچەی گوڵان) و (کاروانی شیعر و مۆسیقا) لەلایەن شوکروڵڵای بابان و حیسامەدینی ئەمین بەڕێوە دەچوون و بە کرمانجیش سەید عەزیزی عەلەوی بێژەر و پێشکەشکاری بەرنامەگەلێک بوو و نابێ رۆڵی باڵای مامۆستای پایەبەرز مەلا محەمەدی ڕەبیعیش لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامە ئایینیەکان و موناجاتە پڕ سۆزەکانی خەفە بکرێ و ئەوەشی کە جێگای پێشڕەفتەیی و خۆشحاڵی بوو لەبەشی ئەدەبیاتی کوردی مامۆستا سەید تاهیری هاشمی جگە لە ئامادەکردنی شیعری شاعیران چەندین پارچە پەخشانی نایاب و دانسقە و دڵنشینی بۆ بەرنامەکانی (هەوارگەی دڵان) و (گولزاری ئەدەب) ئامادە دەکرد کە خانمی رەوانشاد پەروینی موشیر وەزیری بە دەنگە زوڵاڵەکەی دیکلەمەچی و پێشکەشکاری ئەم بەرنامەیە بوو، بەرنامەی (تاپۆ و بومەلێل) ناوی یەکێک لە بەرنامە سەرکەوتوەکانی ئەم رادیۆیە بوو کە رەوانشاد سوارەی ئیلخانی زادە دەینووسی، ئێمە و گوێگرەکان بەرنامە بەبڕشت و کێشە لەسەرەکانی ئەم رادیۆیە بوو کە دەوڵەت خۆشیی لێی نەدەهات و دەڵێن پۆستەی کرماشان زۆربەی کارەکانی نامەکانی ئەم بەرنامەیە بوو کە خانم میدیای زەندی پێشکەشی دەکرد و تەنها ئامرازێک لەوێ رۆژێ بۆ بەیەک گەیاندنی کوردان لەتەواوی ناوچەکانی کوردستان و دونیادا. شیعرهایەکیش کە لە عێراق و دەرەوەی ئێران چاپ و بڵاو دەکرانەوە و لە ئێران قەدەغە و باسی سەر بوو و هێنانی بۆ ناو ئێران زیندان و سزای قورسی بەدواوە بوو ئەم رادیویە بوو بە بەدیل بۆ بڵاوکردنەوەیان و ئەگەر ئه و رادیۆیەش نەبوایە ئەوە ئه و هەموو هونەرمەند و گۆرانی بێژانە ناچار دەبوون هەر لە مەجلیس و داوەت و کابارەکاندا بمایانەوە و گۆرانی بڵێن، کارمەندان و هاوکارانی ئەم رادیۆیە سێ جۆر بوون، یەکەمیان ڕەسمی و دووەمیان بەگرێبەست و سێیەمیشیان هاوکار و پەیامنێر بوون کە دوای شۆرشی ئیسلامی زۆربەیان پەیوەندیان پچڕا، لە 24/7/1979 مەلا محەمەدی رەبیعی و سەید ئیسماعیل حوسێن و سەید عەبدوللەتیف بەڕەسمی لەم رادیۆیە دامەزراون، ئۆرگیسترای رادیۆی کرماشان بەپێی قۆناغەکانی گروپێک بوون لە نەوازەندە ناودارەکانی وەکو ئیسماعیلی مەسقەتی، ئەسکەندەر قورەدان، مەحمودی مەڕئاتی (وێلون)، ئەبولقاسم پەرەندیان، مەحمود ئەهوان، محمودی بلوری، بەهەمەنی پولەکی(زەرب)، ئەکبەری ئێزدی (سەنتور)، موحەمەدی عەبدولسەمەدی (کلارنین) و سەرپەرشتیاری ئۆرگیستراکە، و لەسەرووی هەمووشیانەوە موجتەبا میرزادەی ناودار (کەمانچە) پێک هاتبوون، لە بێژەرە بەرچاوەکانیش جگە لە پەروین وەزیری و میدیای زەندی، عەزیزەی نافعی، نەهیە و بەدیعولزەمان و کەمانگە و ئەسعەدی سیراجودینی و لەسەرەتاش زەهرای نائیبی تاکە گوێندەی ژن بوو لەم رادیۆیە. دەنگبێژە ناسراوەکانیش لە شەستەکان جگە لە مامۆستا خالقی، ئیسماعیلی مەسقەتی، حەسەن زیرەک، ئیبراهیمی خۆشنەوا، مورتەزای توندڕۆ، هاشمی رەبیعی، ئیسماعیلی پیر خدری، فەیروز و ئیسماعیلی سابور، لورنەژاد، حوسێنی ئەلبورزی و سەعیدی قەندی بوون دیارە کۆمەڵێک کارمەند و بەرنامەسازیش وەکو جەلیلی قاسمیان و هوشەنگی چاوش سەیاح و مەنسوری ئەردەلان و یوسفی مەتەری خزمەتێکی بێ وێنەیان به و رادیۆ کرد، لەناوەراستی شەستەکان ماوەیەک شوکروڵڵای بابان بەڕێوەبەر و پاشان تا ساڵی 1971 یش عابیدی سیراجودینی بەرپرسی برونمەرزی و ماوەیەکیش محەمەدی کەمانگەر و لەسەرووی هەمووشیانەوەی تا راپەرینی گەلانی ئێران مامۆستای پایەبەرز مەزهەری خالقی لێپرسراو بوو کە بەراستی رۆڵی باڵای گێڕا لە زیادکردنی بەرنامەکان و ماوەی پەخش و هێنانی خوێنی نوێی گەنجان بۆ ناو کاروباری رادیۆ و بەرنامەکان، و دوای شۆڕشی ئیسلامیش عەلی فەروزفەر کرا بە لێپرسراوی رادیۆ، دیارە سەدای ئه و رادیۆیە دەگەیشتە بەر گوێی هەموو کوردێک لەهەر کوێ کە هەبوون و بەرنامە بەچێژ و نایابەکانی وەڵامدانەوەی زەوق و سەلیقەی پڕ جۆش و خرۆشی هەموو گوێگرەکانی بوو. سەرباری هەموو ئەوانە دیارە وەکو دەڵێن: ماسی گرتنیش بێ قولەپێ تەربوون نابێ. ئه و هەموو رەنجە پڕ گەنجەش بێ کێشمەکێش و سەرئێشە و گەڕ و کەڤی (ساواک) مەیسەر نەبووە و دەبێ ئەوەش بوترێ رادیۆی کوردی کرماشانی جاران لاپەڕەیەکی ڕەنگین و سەنگین و گەشاوە و درەوشاوەیە لە مێژووی گەلی کورد.
جەمیل مەلاقەرە
#️ هەشتاگ
#کرماشان |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 26-04-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
1.👁️ڕادیۆی کوردی کرماشان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📰 راگەیاندن
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Apr 26 2020 12:14AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2020 10:01AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2020 10:01AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 309 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
لەیلا قاسم
ناوی تەواوی لەیلا قاسم حەسەن کە ڵهوڕە ساڵی 1950 لە گوندی (بانمیل)ی سەر بەشاری خانەقین لە خێزانێکی هەژار و نیشتمانپەروەری کورد لەدایکبووە. قاسم حەسەنی، باوکی لەیلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگەی نەوتی ئەڵوەن بوو. دوای ئەوەی ناوبراو خانەنشین کراوە، ساڵی 1971 لە خانەقینەوە ماڵیان گواستۆتەوە بۆ بەغدا. هەموو خوشک و براکانی لەیلا (سەبیحە، سەلام، سەفا، سەڵاح) خەریکی خوێندن بوون و لە قوتابییە زیرەکەکانی ئەو سەردەمەی کوردبوون. سەرباری خوێندن هەریەکەیان لەپای خوێندنەکەیان بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەیان کاریان کر
لەیلا قاسم
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
حەمە مەلا
گۆرانیوێژ، بەندبێژ و نوکتەزانی مەریوانی: فایەق ئیزەدی، کوڕی حاجی مەلا عەبدوڵای بادەڵان، ناسراو بە (حەمە مەلا) ساڵی 1332 ه-1953 ز لە گوندی میراوای مەریوان چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی ئاوایی ولەژێری مەریوانن. باوکی مەلا بووە بووە و بەم هۆیەوە لە دێهاتەکانی مەریوان و پێنجوێندا کۆچاوکۆچی زۆریان کردووە.
کاک محەمەد لە سەر دەستی باوکی دەستی کردووە بە خوێندنی کتێبە سەرەتاییە دینیەکان و زۆر زوو بووە بە هۆگری ئەدەبیات و خووی داوەتە شیعر وتن. مەلا عەبدوڵای باوکیشی شاعیر بووە و
حەمە مەلا
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,281 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)