ڕادیۆی کوردی کرماشان
لە 25-11-1946 لە تاران پەخشێکی رادیۆیی کوردی دامەزرا، واتە حەوت ساڵ دوای دامەزراندنی رادیۆی کوردی بەغدا کە چوارەمین رادیۆی کوردی بوو، لەسەرەتا نیو کاتژمێر و پاشان بوو بە یەک کاتژمێر کە لەناو کورداندا بە رادیۆی کوردی تاران ناسرابوو بەڵام بەڕەسمیی دەوترا (ئێرە ئێستگەی بێتەلی ئێرانە) و بەهیمەتی عەبدولحەمیدی مەعریفەت ئەم پەخشە کرایەوە و بەرنامەکانی بریتی بوون لە هەواڵ و شرۆڤەی سیاسی و مۆسیقا و ئەدەبیاتی کوردی و خوێندنەوەی شیعر، غیاسەوەند ناوێک کە لە کوردانی کۆچپێکراوی قەزوین بوو بێژەری رادیۆکە بوو بەزمانی کەلهوڕی دەستی پێ دەکرد، لەساڵی 1956 ئەم رادیۆیە لە پەخشکردن وەستا، لە
کرماشانکرماشانیش لە ساڵی 1946 لەلایەن ستادی لەشکر بەهۆی یەک دەزگای بێ سیم و بە شەپۆلی ناوەندی و رەدیفی (200) مەتر شەوانی یەکششەمان لە کاتژمێر (8) و بۆ ماوەی (1-2) دەمژمێر پەخشێکی کوردی دامەزرا و ئەم پەخشە بە هەوڵی ئەفسەرێک بەناوی عەتائوڵڵا عەتائی ئیجرا کرا کە بریتی بوو لە پەخشێکی (خەبەری) و رووداو و چالاکیەکانی پەیوەند بە لەشکری کرماشانی بڵاو دەکردەوە و پاشان مۆسیقا و گۆرانی گۆرانیبێژە ناوچەییەکانی وەکو موڕتەزای توندڕۆ و ئیبراهیمی خۆشنەوای دەچڕی و لەسەرەتادا موزیکژەنانی سایلی حیشمەتی رەبیعی و هاشمی رەبیعی و حیشمەتوڵڵای موسەنن و تیپی نمایشیش لە سەرهەنگ نازری و جەوادی گێتی ئارا و محەمەدی کەمانگەر و خانمان سەعدەوەند و معاونی پێک هاتبوون و لەساڵی 1958 ئەم پەخشە وەستێندرا.
ئەگەر گواستنەوەی رادیۆی کوردی بۆ تاران لەساڵی 1962 بە خولی یەکەم ئەژمار بکرێ ئەوە خولی دووەمی رادیۆکە لەساڵی 1979 ەوە دەست پێ دەکات کە هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامیە و تاکو 2001 درێژە دەکێشێ و قۆناغی سێیەمیش لەم ساڵەوە تاکو 2011 بەردەوام دەبێ، لەم دوو دەورەیەدا بەرنامەگەلێکی کە زیاتر مۆرکی ئاینی و کۆمەڵایەتی پێوەبوو پەخش دەکرا وەکو نمایشی رادیۆیی و جەنگی جومعە، ئێمە و گوێگرەکان، رێگایەک بەره و نوور و بەرنامەی خانەوادە و هەواڵ و بەرنامەکانی پەیوەند بە جەنگی ئێران لەگەڵ عێراق.