عادل جەمال عرفان لە 17-09-1917 لەشاری #سلێمانی# لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و ناوداری ئەوشارە لەدایکبووە,قۆناغی خوێندنی سەرەتای و لە سلێمانی خوێندووە,ئەو کاتەی ئینگلیزەکان هاتوونەتە کوردستان و عێراق و لە زۆر شوێندا بنکە سەربازیان هەبووە و سوودیان لە گەنجانی خانەوادە ڕۆشنبیرەکان وەرگرتووە بۆ ئەوە عادل وەکو خوێندەوارێک پەیوەندی بە گاردەکانی سوپای لی ڤی ئینگلیزیەوە دەکات کە ئەوسا دەرفەت بۆ کوردان هەبوو بەشدرای تێدا بکەن و بەپێیی ئاستی خۆیان پلەی تێدا وەدەسنبێنن و بۆ ئەوە ماوەیەک لەو ڕیزی سوپادا دەمێنێتەوە تا پلەی ئەفسەری وەردەگرێت,هەر لەمیانەی ئەو ساڵانی لەناوسوپادا کاری کردووە جا خۆرسکانە یان لەرێی کردنەوەی کۆرسی زمانەوە فێری زمای ئینگلیزی بووە وردە وردەش بەرەوپێشەوەی بردووە. دوای ئەوەی یان ئەرکەکەی لەسوپادا تەواو دەبێت یان سوپاکە ئەرکەکانی بەهۆی ڕووداوەکانی ئەوکاتەوە تەواو دەبێت عادل عرفان ڕێزی سوپا جێدێڵیت ولە یەکەم هەنگاوی کردنەوەی بەشی کوردی لە ئێزگەی ڕادیۆی بێتەلی عێراق لەسەرەتای ساڵی 1939 دا لە شاری بەغدا بەشداری کارا دەکات و لەگەڵ خوالێخۆشبوو کامیلی کامەمین و هاوکارەکانی تردا بەردەوام دەبێت و ئەوەی پیی سپێردرابێت سەرکەوتوانە ئەنجامی داون چ لە بواری بێژەروی و وتارنووسی و وەرگیران و ئامادەکردن به و پێیەی ئه و لە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تەواو شارەزا بووە.
دوای ئەوەی ئینگلیزەکان لە عێراقدا بۆ ماویەک ماونەتەوە لە سیاسەت و جەنگدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و کار بۆ پەرەپێدانی ئابووری لە عێراقدا دەکەن و ئه و کاتەش ئەوان بەرژەوەندیان لە نەوتدا هەبووە و یەکەم کۆمپانیای نەوتی عێراقیان IPCدامەزراند کە بارەگاکەی لە #کەرکووک# بووە و پێویستیان بە کارمەندو کرێکاری ناوخۆیی بووە عادل عرفان وەکو خوێندەوارێک وئینگلیز زمانێک بە دەرفەتی زانیوە کار لەو کۆمپای کۆمپانیای نەوتی کەرکووکIPC بکات ئەڵبەت ئەوەش ڕوونە کەوا وەک کارمەندێکی بەرپرس کاری دراوەتێ و ئەزموونی باشیشی لە بواری زمانزانی و کارگێری و کۆمەڵایەتیدا لاکۆبۆتەوە سەرەرای ئەوەی ئەو وەک لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیری سلێمانی بوون لە بواری خوێندنەوە و وەرگێراندا توانایەکی باشی لەخۆیدا کۆکردبۆوە. عادل عرفان لەو کۆمپاینای نەوتدا دەستهەڵدەگرێت و لەشاری بەغدا لە هێڵی ئاسمانی دەوڵەتدا کاری کردوو و هەردوو کاری بەیەکەوە بەستۆتەوە.
بۆ درێژەدان بە ژیان و دەستەبەرکردنی ئاسۆیەکی گەش لەگەڵ خوالیخۆشبو کەمیلە یاموڵکی خانەوادەیەکی دیاری نێو خانەوادەی مستەفا پاشا یاموڵکی ژیانی هاوسەری پیکدێنێت و تاکو کۆتایی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکا خوا پێنج منداڵی پێبەخشی ثاشان گەرایەوە شاری سلێمانی بۆ بەرێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و بە پلەی وردبین بەردەوام بوو لە نێو خزمانیدا مایەوە
لە ڕێکەوتی 17-09-1969 لە نەخۆشخانەی (ئەلکەرامە)لە شاری بەغدا کۆچی دوای کرد.[1]